ئێواره‌کۆڕێک به هاوکاریی رێکخراوی هاریکاریی ئه‌رمه‌نی و سه‌نته‌ری سه‌یفۆ .
ناوه‌ند چاك/ به‌ریتانیا به هاوكاری ڕێكخراوی هاریكاری ئه‌رمه‌نی و سه‌نته‌ری سه‌یفۆ ڕۆژی چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 9 ی جولای 2008 كاتژمێری 6.15 ی ئێواره سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان كه مافی كورد و ئه‌رمه‌نی و ئاشوریه‌كانی پێشێل كرد، له‌ماڵی لۆرده‌كان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئێواره كۆڕێك بۆ به‌ڕێزان: - نوسه‌ری ناسراوی كورد د. كه‌مال میرئاوده‌لی. - لێكۆڵه‌ری لاوی ناوه‌ندی چاك سۆما مه‌لازاده ساز ده‌كات.
له‌و ئێواره كۆڕه‌دا ده‌رفه‌تی گفتوگۆ و پرسیاركردن هه‌یه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كه و ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه له‌كاتی واژۆكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌یه نه پرسیان پێكرا و نه مافه‌كانیشیان دابین كران.
كۆڕه‌كه له لایه‌ن ڕێزدار لۆرد ڕیا "Lord Rea" سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌ڕێوه ده‌برێت.
* شایه‌نی باسه ڕۆژی پێشتر كه ده‌كاته سێشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 08-07-8، كۆڕێكی تر له هه‌مان شوێن بۆ چه‌ند به‌ڕێزێكی تر له‌سه‌ر "جه‌نه‌سایدی ئه‌ر‌مه‌نیه‌كان له سه‌رچاوه كوردیه‌كاندا" ساز ده‌كرێت.
بۆ زیاتر زانیاری تكایه په‌یوه‌ندی به‌و ژماره ته‌له‌فۆنه‌یه‌وه بكه‌ن: 07709435998 komitei-beritanya@googlegroups.com :
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 27-06-08 له‌نده‌ن
|