ئێواره کۆڕێکی هونــه‌رمه‌ندی گــــه‌وره‌ی کورد مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار ده‌رباره‌ی شانۆی کوردی.
ئاسایش عوسمان دانش
کۆڕه‌که گوڵبژێریک بوو ده‌ربـــــــــاره‌ی ئه‌و ئه‌زمونه پڕ له شانازیه‌ی که هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار چه‌ندان ساڵه لــــــــه گه‌ڵ شانۆ و شانۆکاران به سه‌ری بردوه و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی شانۆ و درامای کوردی تیدا کردوه کــــه وه‌ک بناغه‌یه‌کی هه‌ستیار ده‌ژمێردی له مێژووی دروست بوونی شانۆی نه‌تـــــــــــه‌وه‌ی کوردا ، وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی پێش حه‌فتاکـــــــــــانه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د ساڵار وه‌ک ئه‌کادیمیه‌ک و خۆێندکارێکی کۆڵیژی هونــــــه‌ری شاری بـــــــــه‌غدا ده‌ستی پێکردوه له گه‌ڵ پۆلێک له هونه‌رمه‌ندانی کورد وه‌ک { مــــــــــامۆستا ته‌لعه‌ت سامان و حکمه‌ت هندی و به‌دیعه دارتاش و فـــــــــه‌رهاد شه‌ریف } و چه‌ندانی تر دوای ته‌واو کردنی قوناخه‌کانی خۆێندنی ئه‌کادیمیاش کــــــاتێک گه‌ڕایه‌وه کوردوستان به‌رده‌وام کاری کردوه چ وه‌ک ده‌رهێنه‌ر یا ئه‌کته‌ر یــــــا نوسه‌ر و لـــــــه‌م بوارانه‌دا گه‌وره‌ترین خزمه‌تی گه‌یاندوه بــــــــــــه هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی له چه‌نده‌ها تیپی هونه‌ری وه‌ک { کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی و تیپی پێشڕه‌و و تیپی شانۆی زانکۆ و دواتـر تیپی شانۆی سالار } که خۆی دامه‌زرێنه‌ری بووه و تا ئه‌م کاته‌ش ئه‌م تیپه به‌رده‌وامه‌وه و به یه‌کێک له تیپه هونه‌ریه بـــــــــــــــه ناوبانگه‌کانی کوردوستان ئه‌ژمار ده‌کرێ که خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌می شانۆیی و زنجیره درامای کوردیه ، ئــــــه‌مه جگه له‌وه‌ی له چه‌ندان دام و ده‌زگای هونه‌ری و ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندان بـــه‌رده‌وام خزمه‌تی کردوه دیارترینیشیان تیپی شانۆی زانکۆی سلیمانی یه کـــــــه له‌و ساتانه‌دا ڕۆڵیکی گرنگی هه‌بووه بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ری شانۆی کوردی چــــونکه زانکۆ ده‌زگایه‌کی خۆێندنی باڵایه کــــــــه خۆێندکاری دوا قوناخه‌کـــــــــــــانی خۆێندنی تیدا په‌روه‌رده ده‌کرێت لـه بڕوانامه‌کانی بـــــــــــه‌کالۆریس و ماسته‌ر و دکتوراه ، مامۆستا ئــــــه‌حمه‌د سالار وه‌ک مامۆستایه‌کی هونه‌ری لــــــه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ر و ڕۆشنبیری له زانکۆ‌دا درێژه‌ی به خزمه‌تی خۆی داوه و تێپی شانۆی زانکۆی دامـــــــه‌زراندوه که چه‌نده‌ها به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتوی شانۆیی و درامایی له‌و سات و ساڵه‌نه‌دا پێشکه‌ش و تۆمـــــــــار کردوه بۆ هونه‌ری کوردی که بۆته به‌شێکی گرنگی میژووی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان لـــــــه‌وانه‌ش { درامای لالۆ که‌ریم ،، شانۆیی خه‌چ و سیامــــــــــــــــه‌ند ،، درامای ماڵه‌ی سه‌رگرده‌که و شانۆیی ئۆتێللۆ و شانۆیی قولاپی چاوه‌کان } و چه‌نده‌های تر ، که ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌م تێپه به‌رده‌وام بوایه و زانکۆ سلیمانی ڕانه‌گوازرایه و کاره هونه‌ریـــــــــــــه‌کانی قه‌ده‌غه نه‌کرایه له لایه‌ن ڕژێم و بواری بۆ بڕه‌خسایه ئێستا مێژوو سه‌روه‌ریـــــــه‌کی گه‌وره تری ده‌بوو و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌شمان له قوناغێکی تردا ده‌بوو.
به‌رهه‌مه‌کانی تیپی شانۆی زانکۆی سلێمانی ساڵانـــــــــــــه خه‌ڵاتی یــــــه‌که‌مینی له ڤێستڤاڵه‌کانی سه‌رتاسه‌ری زانکۆکانی ئێراق به ده‌ست ده‌هێناوه.
کۆڕه‌که زۆر به ئاستێکی به‌رز به‌ڕیوه برا و ژماره‌یه‌کی باش لـــــــــــه هونه‌رمــه‌ندان و ڕۆشنبیران ئاماده‌ی بوون و ماوه‌ی زیاتر له دوو کاتژمێری خــــــایاند و هونه‌رمــه‌ند مامۆستا ئه‌حمه‌د ساڵار باسێکی به پێزو به‌سودی لـــــــــــه‌سه‌ر شانۆی کوردی و مێژوی ده‌ستپێکی شانۆ و ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی تێدا باس کرد و ئاماده‌بووان چێژ‌و و سودێکی زۆریان لێبینی ، دواتریش کۆڕه‌که زیاتر ڕازێنرایه‌وه بـــه به‌شداری چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی شانۆ و که‌سانی ڕۆشنبیر له ئاماده‌بووان ، و لـــــــــــه‌لایه‌ن هونه‌رمـــه‌ند مامۆستا ئه‌حمه‌د ساڵاروه وه‌ڵامی هـــــه‌موو پرسیار و بۆچونه‌کانیان درایه‌وه‌و بــــــوه جێگای ڕه‌زامه‌ندی و ده‌ست خۆشی به تایبه‌تی ڕۆڵی وه‌ک ئه‌کته‌ر له به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک { شانۆیی ته‌نه‌که و پێسکه‌ی ته‌ڕ پێر و خوله چه‌خماخه‌و لانه‌وازان } هتد.
دواتر مامۆستا ئه‌حمه‌د ساڵار هه‌ندی به‌رهه‌می له هونراوه‌کانی و چه‌نــــد دیمه‌نێکی کورتی له شانۆیه‌کانی پێشکه‌ش کرد.
سوید 22 /9/2009
|