٤\١٢\٢٠١٢
ئێوارە کۆڕێک لە
بارەی زمان بۆ دکتۆر ''جەعفەری شێخولئیسلامی'' لە هەولێر.
لە
درێژەی چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی، ڕۆژی چوارشەممە
٥\١٢\٢٠١٢،
کاتژمێر سێی و نیوی ئێوارە لە ھۆڵی ''مەلا
مەحموودی بایەزیدی''، لە ناو تەلاری
''ئەکادیمیای کوردی''
ئێوارە کۆڕێک بۆ بەڕێز ''پ.ی.د. جەعفەر
شێخولئیسلامی'' لەژێر ناونیشانی (قانوونیی زمانیی و ململانێی
ئایدۆلۆژییەکان لە ھەڵبژاردنی زمانی فەرمییدا:
زمان وەکو کەرەستە، پێناسە و ماف) ساز دەدا.
لەم کۆڕەدا دکتۆر تیشک دەخاتە سەر زۆر مەسەلەی ھەستیاری زمان و نەتەوە،
ئەگەر نەڵێین ھەموو، زۆربەی پرۆسەکانی نەتەوە دامەزراندن بەرەو ڕووی
پرسی زمانی فەرمیی و زمانی ستاندار
بوونەتەوە. ھەر نەتەوەیەک، بەپێی ھەلومەرجی مێژوویی، کۆمەڵایەتی
کولتووری و سیاسیی خۆی بەرەو رووی ئەو پرسە
بووەتەوە و کۆششی کردووە قانوون و پلانی
زمانی گونجاو ھەڵبژێرێ و بیانخاتە مەیدانی کردەوە. لە کوردستانی باشوور
ئەم پرسە زمانییە تووشی ھەندێک کێشەی راشکاو
بووەتەوە. یەکێک لەو کێشانە بریتییە لە ھەڵبژاردن یان ھەڵنەبژاردنی
یەکێک لە شێوەزارە کوردییەکان وەکو زمانی فەرمیی
ھەرێم .
ئەم باسەی ئێستا ئەو ئایدیۆلۆژیانەی زمانیی
شیدەکاتەوە کە پاڵپێوەنەری ئەو ملمڵانێ و کێشە زمانییەن
لە گۆڕەپانی گوتاری زمانی ستاندارد و زمانی فەرمیی
لە کوردستان. باسەکە ھەوڵ دەدا بەم ئەنجامە بگا کە پلاندانانی
سەرکەوتووانە بۆ زمان دەبێ زۆر ئامانجی لەبەرچاو بێ ، لەوانە بریتیین
لە: دیاریکردن و مسۆگەرکردنی پلە و پایەی
زمان وەکو یەکێک لە کەرستە ھەرە گرینگەکانی نەتەوە دامەزراندن بۆ
مەبەستی پێوەندیگرتن و پێوەندیکردن، داننان بە
گرنگیی زمان لە چێکردنی پێناسەی تاکەکەسیی
و نەتەوایەتیدا و لەبەرچاوگرتن و رێزلێگرتنی مافی زمانیی.
دەستەی سەرۆکایەتی ئەکادیمیای کوردی
٤\١٢\٢٠١٢
info@kurdish-academy.com
zyadnadr@yahoo.com
|