١٧\٩\٢٠١٦
ئێوارە
وەک من و تۆ!

ئەرسەلان مەحمود
ئێوارە،
رژانی تاریكیی پەرداخێك ئینكارییە،
لە نەهاتێكی تردا!!
ئێوارە،
جگە لە كۆنبوونی رۆژێكی نوێ،
شتێكی دی نییە لە ئێسادا!
ئێوارە،
چۆن دەبێ بەو هەموو جوانییەوە،
بەرەو تاریكی بڕوا و لە باوەش شەودا
بخەوێ!!
ئێوارە،
رووتبوونەوەی رۆژێكی ترە،
لە رۆناكیی!!
ئێوارە،
سەرئاوكەوتنی رۆژێكی ترە لە دەریای
بێ تۆییدا!
ئێوارە،
پژانی هەنارێكی ترە لە باخچەی
بێ تۆییدا!!
ئێوارە،
هەڵوەرینی هەنجیرێك عومرە
لە بەژنی دنیا!!
ئێوارە،
خواردنەوەی كەفی سەر گڵاسێك شینە
بە لێوی رەش!!
ئێوارە،
سكوتێك رۆشناییە لە چاوەڕوانی
نەهاتێكی تری تۆدا!!
ئێوارە،
پیاسەیەك لە ناتەواوییە
بە بێ تۆ!!
ئێوارە،
نێوانی رۆژ و شەو نییە، بەدحاڵیبوونە
وەك من و تۆ، بەیەكەوە ناگونجێن، بەیەكەوە نایەن،
بەیەكەوە نابن!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|