ئێواره‌ی عاشقان.

محه‌مه‌دی مشیر
هاژه‌ی چه‌م و خوڕه‌ی رووبارم بۆچییه
به‌هار بێگوڵ نازو فیزی له پای چییه
که باران بێ تێنوێتی زه‌وی نه‌شکێنێ
بۆنی خاکی پاش بارانانم بۆچییه
شه‌معی سووتاو که رووناکی بۆ خۆی نه‌بێ
تریفه‌ی مانگ و تیشکی هه‌تاوم بۆ چییه
خۆ هه‌تیو نیم عیلله‌تی عیشقم رووتی بێ(1)
که رووتیش بم عیشق رتوشی(2) بۆچییه
من که یارو چوکلێتی شیعرم لا هه‌بێ
ئێوارانی بێ مه‌یی و دۆستم بۆچییه.
________________________________
• 1-
له دێڕه شیعرێکی حه‌زره‌تی (نالی) بیرۆکه‌که‌ی وه‌رگیراوه
• 2- رتووش: جوانکاری
|