ئێواره‌یه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه.
16/03/2008 دوو ده‌یه به سه‌ر كوشتوبرى شارێکدا، به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا، له لایه‌ن ڕژێمی دیکتاتۆر و فاشیستی به‌عسه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێت ، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵتانی خوێن و بۆ نی سێو‌و غوبار کرا، یه‌کێک له که‌موێنه‌ترین تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری ده‌رهه‌ق به هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا. 20 ساڵه کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی قه‌رزاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه و به‌ڵام که‌س ته‌نانه‌ت فریای هاوارو وێڵبوونی مناڵێکی، که‌س فریای هه‌ڵوه‌رین و سوتانی گه‌ڵایه‌کیشی نه‌که‌وت.
ئێمه ئه‌م حزب و ڕێکخراوانه، له‌م یاد و بیره‌وه‌ریه سه‌خت و تاڵه‌ی زاکیره‌ی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ نه‌فره‌ت نیشاندانمان به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوان و کاره‌ساته و بۆ ڕاچه‌ڵه‌کاندنه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی ، بۆ وه بیر هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئاسه‌واری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکه‌که‌ی، ئێواره‌ی 16/03/2008 له شاری زوریخ ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرین. هه‌ر لێره‌شه‌وه داوه‌تی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که له‌م یاده‌دا به‌شدارمانبن، به‌شداری ئێوه هه‌ڵوێست و هاودڵیتانه له گه‌ڵ ئازار و ژانه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه.
شوێنی یادکردنه‌وه‌که: زوریخ / شتاوفاخر شتراسه / ساڵۆنی فۆلکس هاوس. ڕۆژی یه‌کشه‌مه 16/03/2008 کاتژمێر / 14.00 بۆ 18.00
ــ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ کۆمیته‌ی سویسرا ــ حزبی شیوعی کوردستان/ کۆمیته‌ی سویسرا ــ ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا ــ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/ سویسرا 11/03/2008
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن:
هیوا ناسیح 0763691971 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 سه‌ردار حامید 0786417088 ئازاد عوسمان 0763032433
|