٧\٩\٢٠١٢
ئێواره‌یه‌و..

هێمن
حوسێن
تێکه‌ڵبوونمان
ته‌نیا نامه‌یه
به‌ڵام دڵنیام
لێوه‌کانت شه‌کره‌سێو و
په‌نجه‌کانت ره‌نگی گوڵ و
مه‌مکه‌کانت
بۆی شه‌مامه‌یه.
* * *
وه‌ره ئه‌مشه‌و با تێکه‌ڵ بین
تا ئاره‌قه‌ی ماندوویه‌تیت
لێ بتکێنم
من ده‌مه‌وێ شیله‌ی گه‌ردنت بنۆشم
ئینجا سه‌رخه‌وێک بشکێنم.
* * *
به‌یانی زوو با‌نگم بکه و
له‌گه‌ڵ
سه‌حه‌ر ده‌که‌ومه‌ڕێ
رایده‌سپێرم
که ئێواره‌م بۆ بێنته‌وه و
گه‌ز به گه‌زی ئه‌م جیهانه‌م
بۆ بگه‌ڕێ.
ماڵپه‌ڕی هێمن
حوسێن
|