په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠٢٤

    ئێوارەی لێڵ.

سروە نیعمەتزادە

کە رۆیشتم
بوخچەیەکی پڕ لە خەم و
جانتایەک بیرەوەرییم
         لە شانکرد
هەڵتەک هەڵتەک
   بە ئومێدی ژیانێکی تر
   هێدی هێدی هەنگاوم نا
لەو رێگەیە
   نە دەنگێکی دلۆڤانم بیست
   نە نیگارێک تژی بە ژیان
   نە فەرموویەکی پەرۆشانە
   نە ئامێزێکی دۆستانە
ئێستا لە لێواری تەنکی ژیان
   قاچەکانم بەسەر دیواری
     تەمەنمدا کردووەتەوە
   چاوەکانم دوا دوا پەڕی
     چیڕۆکێک دەخوێننەوە
زرمەی مەرگ، دەنگی
واقەی کۆرپەیەکی لەدایکبوو
    نزا و پاڕانەوەی دایکێک
''ئەویش'' لەو سەرە
بێباک و سۆز
   شەق هەڵدەدا بە گیانمدا!

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک