ئەو جیاوازییەى کە
نایانەوێ بیبینن؟!!

ئیبراهیم
بالیسانى
لامان روونە،ئەو ئەزمونەى کەهەمانە بە فیداکارى وتێکۆشانى یەک بەیەکى
پێشمەرگە جەربەزەکان وهەڤالانى رێکخستنى نهێنى هاتۆتەبون.هەریەک لەو
پێشمەرگانەش بێگومان بەزۆر راپێچى شاخەکان نەکران،بەڵکو بەشداریکردنیان
لەخەبات پاڵنەرى هەستى نەتەوەیى ونیشتیمانى بو،کەواتا پێشمەرگە
لەبەرامبەر ئەو فیداکاریانەیدا قەت چاوەڕوانى پاداشت وئیمتیازى نەکردوە.
ئەمڕۆ کاتێک کە دەبینێ هەندێ خەلک بێئەوەى وەک خۆیان ماندوبوبن پڕکراون
لە ئیمتیازودەسکەوتى ماددى زۆر!!یا شێوازى بەخشینى یارمەتى
وهاوکاریکردن شێوازێکى یەکسان ووەک یەک نیە!!بۆیە ئەوانیش بەمافى رەواى
خۆیان دەزانن ئەمڕۆ قسەبکەن وچیترلە ئاست ئەو نا عەدالەتیە بێدەنک نەبن.
یەکێک لە هاولاتیانى (ڤێتنام) کە سەربازبوە لەشەڕى (ڤێتنام-ئەمریکا)
کەرۆژنامەنوسێک لێیدەپرسێ ئێوە لەبەرامبەر
ئەو خەبات و قوربانیە بێوێنەیەتان حکومەت
چیبۆکردن وچۆن پاداشتیکردون؟لەوەلامدا دەڵێ:گەلى (ڤێتنام) هەموویان
قوربانیان داوەوئێمەش بۆ پاداشت نەچوینە ناوبەرەکانى شەر،ِلەبەر ئەوە
حکومەت ناتوانێ پاداشتى هەموان بدات.بەلام تاکە سەروەریمان کە هەمیشە
شانازى پێوە دەکەین رزگاربونى ولات وگەلەکەمانە.
بەپێچەوانەى لاى ئێمە ژمارەیەکى زۆریى ئەوانەى کە دڵۆپێک ئارەقەیان بۆ
شۆرش نەڕشتوە یاماندونەبونە یا قوربانیان نەداوە ،بەبێبونى
پێوەرورێساوگەرانەوە بۆ بنەماکانى ئۆرگانەکانى حیزب ئەو جۆرە کەسانە
یاباشتروایە بڵێین :ئەو کەسە ئالیانە ناوەناوە پاداشتدەکرێن! وزووزووش
رەپێشدەکرێن بۆ سەرکورسى وخەزێنەوداهاتى میللەت !! ئامانج لەوەشدا
روونە لەسەروى هەموویانەوە خودى ئەو لێپرسراوانەن کە
قەزاوقەدەرخزاندونى بۆسەر سفرەى هەڕەمى دەسەلات !بۆ ئەوەى لەو بەرزایەش
شۆرنەکرێنەوە بۆ بەردەم رقوکینە ودادوبێدادى کادیرانى حیزب وخەلک ،هەموو
هەوڵێکدەدەن بەتایبەت هەوڵە نامەنتقیەکان تا پایەیى دەسەڵاتەکەیان
قایمتربکەبێ ! ئەو تێبینیە بەتەنیا هەر هیمننیە،بەلکو خودى ئەوانەى کە
سەبەبکارى دروستبونى ئەو جیاوازییەن لەهەموویان زیاتردرک بەبونى ئەو
جیاوازییەدەکەن !کەچى هەرگیزباس لەبونى جیاوازیەکە ناکەن ! بەهەمان
شێوە ناشیانەوێ کەسیتر ئەو بابەتە بوروژێنێ! دیسان خۆکڕکردن لەوەشدا
روونەو پێویست بە لێکدانەوە ناکات !بەلام چاوە سیاسیەکانى
ئەمڕۆ(بەتایبەت سیاسیە پاک وغەمخۆرودڵسۆزەکان) بچوکترین شتى نادیاری
وشاراوە دەبینن .وابزانم هەرئەوەشە وایکردوە ئەمڕۆ دەنگى نەیارودەنگى
چیترکڕنەبونیان لە گۆرەپانەکەدا هەبێ؟!ئەمجارەیان جدیتر لە جارانى پێشو
وەک فریادرەسێک هاتونەتە وە مەیدانى سیاسەت .
جیاوازى نێوان (پێشمەرگەیەکى کۆن ولێپرسراوێکى ئەمڕۆ) یا (پێشمەرگەیەکى
کۆن وکادیرێکى دواى نەوەتەکان) لەچیدایە؟!بۆچى پێشمەرگەیەکى کۆن لەبەر
نەبونى لەژیانێکى مەمرەومەژیدا بژى؟ بۆچى کوخێکى نەبێ تا لەگەڵ
خاوخێزانى تیایدا بژى؟ لەگەڵ رێزم بۆ هەموو پێشمەرگەیەکى کۆن وئەوانەى
دواى راپەرینیش .بەلام بۆچى ئەوانەى لەگەڵ هەڵکردنى باهۆزى تەکەتولات
ودەستەگەرى بەهەڵەداوان دروستکران و بەپەڵە هێنرانە پێش وبەزووى
فڕێدرانە ناوبازنەى مڵملانێ ؟!ئەوانە ئێستا دووخانویان هەبێ وئۆتۆمبێلى
گرانبەهاوخشڵ وناوماڵێکى شاهانەیان هەبێ؟!!کەچى داینەمۆیانى
بزوتنەوەکەمان لە پەراوێزدا بهێڵدرێنەوە وبەئەندازەى بزربون لە
ناوببردرێن.
ئەگەر کەسێک لێپرسراوبو،پێویستە هەڵگرى رەفتاروئاکارى
لێپرسراویەتیبێ؟پێویستە جیاوازى لەنێوان ئەم وئەودا نەکات؟پێویستە
لێپرسراوى هەمووانبێ؟بەلام بەداخەوە هەندێ لە لێپرسراوانى ئەمڕۆ خۆیان
زۆربچوککردۆتەوەوخۆیان تەنیا بەلێپرسراوى تەکەتولەکەیان دەزانن!!ئەو
جۆرە لێپرسراوانەش لە هەموو لێپرسراوێک زیاتروزۆرتر کەوتونەتە
بەرتانەوتەشەرى کادیرانى حیزب وخەلک. ئەوانە زۆر رەزیڵ وزەلیل بونە! کە
بە هەدەف وئامانجێکى مەبەستداریش خۆیان دەکەنە پاڵەوانى سەر شاشە
ناتوانن یاباشتروایە بڵین:ناوێرن دیدارى راستەوخۆ گرێبدەن نەبادا
پەیوەندیەکان ببنە مایەى سورهەڵگەرانیان وعارەقە پێکردنیان!!هەر ئەو
فەریکە لێپرسراوانەش لە پەناوپەسیوان قسەى زل وبڕیارى توند دەردەپەڕێنن
ودەردەکەن!!خۆیان پێئیمپڕاتۆرە وبەوێنەى سوڵتان وپاشاوفیرعەونەکانى
سەدەکانى ناوەڕاست دەشوبهێنن ودەژن!!! ئایا ئەم جیاوازیەوهەزاران
جیاوازیترهۆکاروفاکتەرنین بۆ دروستبونى ئەو رەوشە نالەبارەى کە خەریکە
هەموومان رادەمالێ ولەناومان دەبات؟! کاتێک کە بەعس حکومڕانى کوردستان
بو،بەهەزاران لە پیاوانى بەعس لە شارەکانى دەرەوەى کوردستان دەهێنران
بۆ کوردستان وپلەومەسولیەتى بەرزیشیان پێدەدراوهەبو،کەچى بەشى هەرەزۆرى
ئەو بەعسیانە نەبۆیان هەبونەخۆشیان دەیانتوانى کۆشک
وڤێلادروستبکەن!یاببن بەخاوەنى کۆمپانیاوپڕۆژەگرنگ
وگەورەکان!یادەستبخەنە ناوبازاروکارى بازرگانیەوە.بەلام لاى ئێمە
پێشبرکێ ومڵملانێکى توندودیارهەیە لەسەر قورغکردنى بازاروبون
بەگەورەترین سەرمایەدار!نازانم چۆن لەکۆروسیمیناروشاشەى تەلەفزیۆن
وبڵندگۆى رادیۆورووپەڕى رۆژنامەوگۆڤارەکانیش دەتوانن قسەبکەن وخۆیان
دەرخەن؟!یا بانگهێشتى کەسێکى وەک (نیڵسن ماندێللا)بکەن بۆ کوردستان؟!یا
لەبەرامبەر وەفدومێوانانى بیانى باس لە دیموکراسى وعەدالەت وشێوازى
کارى سیاسى بکەن؟!
دروستبون و دروستکردنى جیاوازى ژیان لەنێوان تاکەکاندا
لەناوکۆمەڵگاکەماندا ، بۆمبێکى تەوقیتکراوە هاکە تەقیەوە !ئەوەى لەم
تەقینەوەیەش لەهەمووان زیاتروزۆرتر زەرەرمەنددەبێ وتێدەچێ سەبەبکارانى
دروستبووى رەوشەکەن.
Info_balisani@yahoo.com
|