ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ی
له‌سه‌ر زه‌مینیک بۆ مانه‌وه ده‌گه‌ڕێن،
ئه‌و مانگرتوانانه‌ی بۆ مافی کارکردن سویسرایان هه‌ژاند.
پێش ڕووداوه‌که....بیرۆکه‌ی
ده‌ست به‌سه‌رداگرتن.
به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان، نزیکه‌ی ساڵ و چه‌ند مانگیکه
له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران و ریکخراوه په‌نابه‌رییه‌کان
وئینسانیه‌کان، سه‌ندیکاکریکارییه‌کان. پیکهاتووه.ئه‌م به‌ره‌یه له
شاره‌کانی زوریخ، بیرن، لوزان، جنیف، فریبۆرگ. چالاکی نواندووه. دوو
بنکه‌ی له‌زوریخ و بیرن هه‌یه. تایبه‌تمه‌ندی خه‌باتی ئه‌م به‌ره‌یه
رادیکاڵبوون و ئاکتیف بوونیه‌تی. مافی نیشته‌جیبوون بۆ هه‌موان، مافی
کارکردن، مافی هاوسه‌رگیری و هینانی خیزان، مافی خویندن و بیمه‌کان،
قانوونی کردنه‌وه‌ی بیناسنامه‌کان. وه به‌به‌رده‌وامی ئاماده‌یی له‌سه‌ر
شه‌قام و گرتنی یه‌خه‌ی ده‌وڵه‌ت، داڵده‌دانی بێناسنامه‌کان، گرتنی
پاریزه‌ربۆیان، چاره‌سه‌ری خۆڕایی و...هتد.
خۆپیشاندانی نیشتمانی له 13.9.2008 له پایته‌ختی سویسرا ئه‌م به‌ره‌یه‌یی
له‌ئاستیکی فراوان و کۆمه‌لایه‌تیدا به‌هه‌موان ناساند. به‌لام
داگیرکردنی که‌نیسه‌ی پریدیگه‌ر له‌شاری زوریخ، له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی
16.11.2008 له شاری زوریخ بریاری له‌سه‌ر درا. به‌شی زوریخ به‌رپرسیاره‌تی
هه‌ڵگرت و ناوچه‌کانی تریش هاوپشتی ڕابکیشن. سووژه‌که ئه‌وه‌بوو، له
ساڵیادی گرتنی سمبولیکی که‌نیسه‌ی گرۆس موونسته‌ردا یانی 19.12.2008 دا
دووباره بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک که‌نیسه‌که داگیربکریت. پاش ئه‌وه که‌رتی
زوریخ چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاری سازدا.
داگیرکردنی که‌نیسه‌و هه‌ڵویستی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی
که‌نیسه:
ده‌وربه‌ری سه‌عات یه‌ک ونیو، له‌شوێنی دیارکراو نزیکه‌ی 200 که‌س
کۆبووینه‌وه، گروپه‌کانی چاودێری ڕینوینی و ڕینیشانده‌ربوون ، تاو تاو
ده‌وه‌ستاین و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ جیاده‌بووینه‌وه، تا له‌پڕێکدا به‌تاو
خۆمانکرد به‌نیو که‌نیسه‌یه‌کدا و له‌سه‌ر کورسیه‌کانی دانیشتین. ئه‌وسا
کیسه خه‌و، به‌تانی، ئه‌رزاق، له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیشه‌وه چه‌ندین
کۆمپیوته‌ر و ده‌زگای چاپ، ئۆفیسیکی هاکه‌زاییمان دامه‌زراند.
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی که‌نیسه، کاتیک ئه‌م حه‌شاماته‌یان بینی تووشی
شۆک و تووڕه‌بوون بوون. ئه‌وه‌یان خوێنده‌وه که مه‌سه‌له‌که
داگیرکردنیکی درێژخایه‌نه. گڕریان گرت ووتیان نابیت. پاش گفت وگۆیه‌کی
دوو سه‌عاتی مۆڵه‌تی یه‌ک شه‌و مانه‌وه‌یان دا به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌یانی
بۆ جێگایه‌کی تر بمان گوازنه‌وه. کاتیک هه‌واڵه‌که له رادیۆ وته‌له‌فزیۆن
ورۆژنامه‌کاندا بڵاوبوه‌وه، که‌سانیک واتیگه‌یشتبوون که ده‌سته‌که‌مان
حجزکردووه، له سوچێکدا گیرمانداون. به‌به‌رده‌وامی ته‌له‌فۆن ده‌کرا
بۆ که‌نیسه، وه به‌هۆی یادده ئایینیه‌کانه‌وه ، سمینارونویژو
پرۆڤه‌ی جۆراجۆری تیا ده‌کرا، به‌شێکیان له ترسان به‌ڵێنه‌کانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه....
له‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌مان ئیواره‌دا، به‌تیکراێێ له‌سه‌ر مانه‌وه
له هه‌مان شوێندا تا ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرین ده‌نگدرا.
ئه‌و شه‌وه ماندووبووین هه‌ر زوو نووستین. به‌یانی تیمی خۆراک، بازاڕی،
میدیا، حه‌ره‌سیات، دامه‌زراو ئاگادارییه‌کان و رێنوینیه‌کان هه‌ڵواسران.
لافیته‌ی به‌رده‌گاکان و چێشتخانه‌ی به‌رده‌م که‌نیسه. ئیدی ووره‌ی به‌ره‌نگاری
که‌نیسه‌ی هینایه خواره‌وه. نیوه‌ڕۆی رۆژیدواتر، سه‌رۆکی که‌نیسه و
ژنه‌پیشنوێژی که‌نیسه ((قه‌شه))له‌گه‌ل نوێنه‌ران دا دانیشتنه‌وه،
ئه‌مجاره‌یان بۆ چه‌ند رۆژێک مۆڵه‌تیان دا بمێنینه‌وه. وه هه‌ر ئه‌و
ڕۆژه سه‌رۆکی که‌نیسه له میدیاکاندا، دڵنیایی و خاترجه‌می خه‌ڵکی
کرد و داوای کرد که سه‌ردانی بکه‌ن و ره‌دی به‌رنامه‌کانیان نه‌که‌ن و
پشتیوانی خۆی ده‌بری و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی درێژکرده‌وه. هه‌ر بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی
ئه‌و گومانه و گه‌یاندنی راستیه‌کان 4 که‌س که دوانیان له‌نوینه‌رانی
فیدراسیۆن بوو میزگردیکی رادیۆیی مان به راسته‌وخۆیی سازدا.
رۆژمێری په‌نابه‌رێک:
گروپی په‌نابه‌ره عیراقیه‌کان ئاماده‌ییه‌کی تایبه‌ت و کاراییه‌کی
ناوازه‌یان هه‌بوو، گۆشه‌ی ته‌نیشت ئۆفیسه سه‌رپێیه‌که ماڵه ئاواکه‌ی
ئیمه بوو. لافیته گه‌وره‌که‌ی پێشه‌وه وا ده‌ناسرا که ته‌نها ئیمه‌ین،
به‌یانیان زوو به‌ماشێنیک که هه‌ر له‌پۆلۆنیه‌کان ده‌چوو ده‌چووین بۆ
بازاڕیی وخواردنی ترادسیۆنی خۆمان به‌ده‌ست ومه‌چه‌کی ئازای وه‌ستای
تایبه‌ت لێده‌نا. پۆل پۆل ده‌هاتن وله‌سه‌رجه‌م شاره‌کانه‌وه، له‌جنیفه‌وه
تا لۆگانۆ. له‌بیرنه‌وه تا بازل، له‌لوزیرنه‌وه تا سه‌نتگالین.
کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و ڕووداوه‌کانی رۆژ وئاهه‌نگی شه‌وان.
دانیشتنی دوو به‌دوو، قسه‌و باس. نووکته و گۆرانی. ناونووسین و
لیکۆلینه‌وه له فایله‌کان و....هتد. ئه‌و رۆژانه هه‌رچه‌ند زوریخ یه‌کجار
سارد‌و شه‌وانه‌ش له که‌نیسه سۆپای نه‌بوو، ده ته‌زیت، به‌لام ئومید
گه‌ش و گه‌رما بوو. هیوا هه‌تاوبوو. له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌یه‌کی
راسیستدا که ده‌یانه‌ویست هیرش بکه‌نه سه‌رمان، ...سه‌ر کووته‌کمان
هه‌ڵگرت. به‌زۆری شه‌وانه حه‌ره‌سیات ئیمه ده‌مانگرت. ....
پشتێنه‌ی پته‌وی هاوپشتی وبر
یخت:
به‌لام ئیمه ئه‌م ووشانه‌ی برتۆلت بریشت ده‌هینینه
گۆ:
گه‌لێک شێواز بۆ کوشتن هه‌یه
پیاو ده‌توانیت چه‌قۆیه‌ک له وورگی که‌سێک ڕاکا
پیاو ده‌توانیت نان له ده‌مدا ڕاکێشیت
پیاو ده‌توانیت بیماریک چاره‌سه‌ر نه‌کات
پیاو ده‌توانیت له سه‌رپه‌نایه‌کی خراپ‌دا بیشاریت.
پیاو ده‌توانیت بۆ خۆکوشتن هانی با
پیاو ده‌توانیت له‌کارکردندا تا مردن ڕه‌تانی با
پیاو ده‌توانیت بۆ جه‌نگێک ڕه‌وانی کا....
هه‌ندیکی که‌م له‌وانه له‌ده‌وله‌تی ئیمه‌دا قه‌ده‌غه‌یه...
ئه‌مه به‌شێک له ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری یه‌کیتی پزیشکه سه‌ربه‌خۆکانه
بۆ پشتیوانی له مانگرتوان. هه‌روه‌ها ده‌نووسن((ته‌نانه‌ت ئیوه لانی
که‌می ستانداردی ده‌ستووری ده‌وله‌تی سویسراتان نیه، نه‌ک مافه
ئینسانیه‌کان، ئیوه پاراستنی قانوونیتان نیه، هه‌ر نیتانه یان زۆر
که‌م له‌بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ندن، خویندن و ته‌ندروستی
)).....ته‌نها کرده‌وه‌یه‌ک کۆتایی به‌م دۆخه دژواره دێنێ((قانوونی
کردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌تانه)).
رۆژانه ده‌یان بروسکه و په‌یام ده‌هاتن. په‌یام له حزبه‌کانه‌وه،
له‌پاریزه‌ره‌کانه‌وه، له سه‌رۆک که‌نیسه‌کانه‌وه، له رینوینیکه‌رانه‌وه،
له‌لاوانه‌وه، له سۆسیالیستاکانه‌وه،.....به‌به‌رده‌وامی له‌کۆبوونه‌وه
گشتیه‌کاندا که زیاتر له 6 جار به‌سترا ده‌خوێنرانه‌وه. پونگی ده‌دا
شه‌پۆلی پشتیوانی . به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان، له ئاستی
سویسراش پشتینه‌ی ئه‌م ئاکسیۆنه‌ی پته‌و راگرت ، له لوزان که‌نیسه‌ی
داگیرکرد، له بیرن ئیواره زانیاری ریکخست له‌فریبۆرگ خۆپیشاندانی به‌ریخست.
فیدراسیۆنیش له ئاستی خۆیدا پشتیوانی جیهانی په‌ره‌پیدا، بنکه‌کانی
فیدراسیۆن له‌ئه‌لمانیا، که‌نه‌دا، ئاسۆ تیفی ، که‌مپینی ئیمزاکۆکردنه‌وه
له‌سایتی ئه‌نته‌رنیتی حوارمتمدن، نامه‌ی پشتیوانی سایتی ئه‌نته‌رنیتی
شوراکریکارییه‌کان،نامه‌ی ڕێکخراوه‌ی ئازادی ژن، ژووره‌پاڵتاکیه‌کان،
داخوازییه‌کانی بۆ ده‌وڵه‌تی سویسرا له بیرن ، بۆ ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال
و کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری له جنیف ره‌وانه‌کرد .....ئه‌م
پشتیوانیه فراوانه هیزی دێژه‌کێشانی مانگرتنه‌که‌ی دا‌و لیکدانه‌وه‌ی
ریکخه‌رانی مانگرتنه‌که‌ی گۆڕی. هه‌فته بوو به‌دوو هه‌فته وتا ده‌هات
گووشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت په‌ره‌ی ده‌سه‌ند. هه‌موو پێشبینیه‌کان ئه‌وه‌یان
ده‌دا که هیشتا مانگرتن له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌دایه و نمایشێکی
پێشکۆتایی به هێز ده‌ستمان پڕتر ده‌کات وبڕیاری خۆپیشاندانه‌که به‌رزوبه‌رزترمانی
کرده‌وه.
به‌ریککه‌وتنه‌کان و ئه‌کته‌ره‌کان و نه‌خشییان
:
ره‌ودی رایخ، سه‌رۆکی که‌نیسه ریفۆرمیسته‌کانی زوریخ، په‌یوه‌ندی به‌هانس
هۆڵشتاین، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی زوریخه‌وه کردبوو، وه له دانیشتنیکدا
پێڕاگه‌یاندین وپێشنیاری خۆیشی به‌ئاماده‌بونی لیژنه‌یه‌کی فراوان له‌سه‌رۆکی
که‌نیسه‌کان و به‌شی سیاسه‌تی که‌نیسه و به‌شی په‌نابه‌ران به‌ئیمه‌دا
که ئه‌وه‌ش(( پێشمه‌رجی دانیشتن، چۆڵکردنی که‌نیسه‌یه). کاتیک ئه‌و
هه‌وڵه ناوبژیوانیه له‌لایه‌ن ئیمه‌وه قه‌بووڵ نه‌کرا، ئیدی هه‌ڵویستی
که‌نیسه چووه قۆناخیکی دییه‌وه، ئیدی ئه‌م داگیرکردنه وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی
نایاسایی و شکاندنی رێزی په‌رستگا وپسانی په‌تی ته‌حه‌مول گووشارییان
له‌سه‌رمان دامه‌زراند وهۆڵشتاین ورودی رایخ له که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنه‌وه
کلتووری دایه‌لۆگیان له‌دژی ئیمه به‌خراپ به‌کارده‌هینا.
مانگرتوان، که‌نیسه، ده‌وله‌تی زوریخ، هه‌ندیک نمایشی سیرک ئاسایان له
ناوه‌ندی مانگرتنه‌که‌دا له‌گه‌ل میدیا ئه‌نجامدا. ئه‌مبه‌ریه‌ککه‌وتنانه
په‌نابه‌ر/که‌نیسه، که‌نیسه/ده‌وله‌ت. له میدیادا وه به‌تایبه‌ت له
ته‌له‌فزیۆنی سه‌راسه‌ری ئیس ئیف ئاینسدا کێشمه‌کێشه‌که‌ی برده
ئاستیکی تر و حزبه‌کانی نیو په‌رله‌مان و ده‌وله‌تی کانتۆنی زوریخدا له‌م
کێشه‌یه‌دا بوونه لایه‌ن. ئه‌مه پێده‌چیت یارییه‌کی سیاسی بیت، به‌ڵام
قورسایی ته‌رازووی به‌ری په‌نابه‌رانی زیاد کرد و رووبه‌ری ناسینی کێشه‌ی
په‌نابه‌رانی له جوگرافیایه‌کی به‌رینیدا بلاوکرده‌وه.، رۆژی
30.12.2008 ، لیستی 85 که‌س له‌که‌سایه‌تیه سیاسیه گرنگه‌کانی
کانتۆنی زوریخ، وه لاوانی سۆسیالیستی سویسرا ،بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی
له‌زوریخ،لیستی 200 که‌س که له‌ئنته‌رنیته‌وه پشتیوانی خۆیان ده‌ربریبوو،بیرۆی
مارک سپیشه، پارێزه‌ری به‌ناوبانگی سویسرا 15 ساڵ ئه‌زموونی
پرۆفسیۆنالی له‌و بواره‌دا به‌نوێنه‌رایه‌تی 40 پارێزه‌ر. مه‌تریالی گه‌رم
راگرتنی ململانێیه‌که‌ی ده‌هیشته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا 3 کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری، ده‌یان رۆژنامه‌نووس، ده‌یان
چاوپیکه‌وتن، به‌زمانه جۆراجۆره‌کان ئه‌نجامدراون. له‌گه‌ل هه‌لسوڕاوانی
فیدراسیۆن ده‌یان چاوپیکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی، رادیۆیی، رۆژنامه‌یی
سازدراون. نه‌خشی میدیا له بایه‌خدانی به‌رچاو به‌م مانگرتنه،
شکاندنی بێده‌نگیه‌کی سامناک بوو له‌دژی راست. 20 هه‌زار که‌س له
کانتۆنی زوریخ، پاڵده‌نرین بۆ خۆشاردنه‌وه، بۆ تاوانکاری، بۆ زیندانی،
بۆ بیهوایی......20 هه‌زار که‌س له په‌راویزی له بیرکراوی کۆمه‌ڵگای
کراوه و فره‌ده‌نگ وره‌نگی سویسرادا خه‌ریکن ئاسمانیک نیه تیا
پشووبده‌ن و هه‌ناسه‌یه‌ک نیه هه‌لێمژن... نه‌خشی میدیا له جیاکردنه‌وه‌و
پۆلینکردنی لایه‌نه‌کان و به‌ستنه‌وه‌یان به‌یه‌که‌وه و دووباره
داڕشتنه‌وه‌یان به‌پێی توانایی وئاماده‌ییان یه‌کجار به‌ووردبینییه‌وه
ته‌واو ده‌بوو.
ده‌م وچاوه ماندووه‌کانی بیناسنامه‌کان، ئه‌و چیرۆکانه‌ی کۆیله‌یه‌تی
نا، به‌ڵکه ئه‌و کۆیلانه‌ی که‌س ئاماده‌ی کرێنیان نیه، له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه
، له‌لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه، له رادیۆکانه‌وه....ده‌هاتنه ده‌ره‌وه
و ده‌چوونه نیو بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موانه‌وه. له‌یه‌کیک له نامه‌کاندا
هاتووه((ئه‌مه ته‌واو،شه‌رمه‌زارییه، ده‌وله‌تی سویسرا له به‌رامبه‌ر
بیناسنامه‌کاندا ئه‌نجامی ده‌دات)). کاتیک ئه‌و هه‌واڵانه بلاوده‌بوه‌وه،
سه‌ریان سووڕده‌ما و باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد. له کانتۆنی زوریخدا، ئه‌مه
یه‌که‌مین شه‌ڕی گه‌وره‌ی بیناسنامه‌کانه له‌کانتۆنی زوریخ میژووی
سویسرادا.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی ناجێگیر
و پڕ ته‌مومژ....
له 1/1/2009 دا لیکۆله‌ریکی به‌حساب سه‌ربه‌خۆ پیداگری ده‌کرد له‌به‌کارهینانی
سه‌رمایه‌ی سیاسی به‌ده‌ست ئیمه‌وه له‌جه‌نگماندا له‌گه‌ل ده‌وله‌تدا.
ده‌یویست ڕیگای سیاسه‌ت و دبلۆماسی بۆ ته‌نگژه‌یه په‌یدا بکات. ئیواره‌ی
رۆژی 4.5.2009 له که‌نیسه‌ی یاقووبه‌وه میوانداری کرایان وپریدگه‌رمان
جیهیشت، به‌رله‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا وله‌کۆبوونه‌وه‌ی نوینه‌راندا،له‌سه‌ر
ئه‌م تاکتیکه شه‌و تا دره‌نگ ئه‌گه‌ره‌کانمان تاوتوێده‌کرد، به‌یانی
کاتژمیر 9 بوو له‌لای رودی رایخ کۆبووینه‌وه، نزیکه‌ی دووسه‌عات وورده‌کاری
دانیشتنه‌که‌مان ریکخست. ئیمه چی ده‌لێین، که‌نیسه چی ده‌لیت، وه ده‌وله‌ت
چی ده‌لیت و چۆن وه‌لامده‌ده‌ینه‌وه. نوینه‌رانی په‌نابه‌ران9 که‌س،
که‌نیسه 3 که‌س، ده‌وله‌ت 5 که‌س. له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه سه‌رۆکی ده‌وله‌تی
کانتۆنی زوریخ، هانس هۆل شتاین، سه‌رۆکی به‌شی سۆسیال هۆف ستیتلین، سه‌رۆکی
به‌شی کۆچ ئه‌دریان باومان، بیتینا دانگل ووته‌بیژی به‌شی کۆچ و سه‌رۆکی
یه‌کیتی کانتۆنی ده‌سه‌لاتی کۆچ یه‌ک که‌سی دی له‌به‌شی میدیا وزانیاری.
سه‌ره‌تا رودی رایخ، ووتی ڕاسته ئه‌وان وه‌ک داگیرکه‌ر هاتبوون، به‌لام
وه‌ک میوانیکی به‌ئه‌مه‌ک جێیانهێشتین، سوپاسی ئیمه‌و دوه‌له‌تی کرد که
پیکگه‌یشتوونه له‌سه‌ر میزی دیالۆگ.هانس هۆلشتاینیش ، ووتی ئیمه له‌ریگای
میدیاوه گفتوگۆمان ده‌کرد، سوپاس که دوینی ئیواره پێشنیاره‌که‌ی
منتان قه‌بوولکرد. پاشان هه‌ریه‌ک له‌په‌نابه‌ران گۆشه تاریکه‌کانی
ژیانیان بۆ ئاماده‌بوان باسلیوه‌کرد.
یه‌کیک باسی پیس و پۆخڵی و تاریکی وبیپاره‌یی و بی‌کاری هایمه‌کان، یه‌کیک
باسی سه‌ردابه جه‌نگیه‌کان وتیکه‌لاوی گه‌وره‌ساڵان و ژنان ومنالان
وته‌سک وبینوینییان، یه‌کیک باسی له‌و به‌رگانه‌ی که له هیچ جیگایه‌کدا
ڕه‌سمیه‌تی نیه، پۆلیس زیندانیت ده‌کات، کتیبخانه کتیبت به‌مۆله‌ت
پینادات، یه‌کیک باسی گواستنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌فتانه‌ی ده‌کرد له‌که‌مپ
بۆ ئه‌و که‌مپ، نه‌مانی ئادره‌س...که‌سیک باسی له‌زیندانیه‌کانی
دیپۆرتکردنه‌وه وترس و بیمی به‌رده‌وام و ناچارکردنیان به‌خۆ سوتاندن
وله‌کۆتایشدا هه‌ردوو پارێزه‌ر ستیفان سیگله‌ر ومارک سپشه له‌سه‌ر
حاڵه‌ته قورسه‌کان که خۆیان کادری تایبه‌تمه‌ندولیهاتووی ئه‌م بواره‌ن
، ره‌خنه‌ی توندیان له پراکسیسی کانتۆن و ده‌وله‌تی زوریخ گرت.
پاشان هۆڵشتاین وه‌لامی داینه‌وه: له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
توانای دیپۆرتیان نیه،....من 30 خاڵم لای خۆم یاداشت کردووه وه
دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه ده‌یده‌مه کۆمسیۆنی چاودیری سویسرا ئه‌وه‌ی
ئیوه باسی ده‌که‌ن نابیت تۆلیرانس بین به‌رامبه‌ری. وه پاشان سه‌رۆکی
کۆمسیۆن باسی له 962 که‌سه کرد که‌له‌و هایمانه ده‌ژین.
سه‌رۆکی به‌شی کۆچ ووتی من په‌یره‌وی له‌یه‌ک سیاسه‌تی حاله‌ته قورسه‌کان
ده‌که‌م ئه‌وه‌ش له بیرنه‌وه دانراوه.
مارک سپیشه باسی له تاقیکردنه‌وه‌کانی له ووڵاتانی ئیسپانیا و
ئیتالیا کرد که سالێ پار جیبه‌جیکراون،که به‌یه‌که‌وه 500 هه‌زارکه‌س
قانوونی کرانه‌وه، باسی له کانتۆنی زوریخ کرد که له‌چاوکانتۆنه‌کانی
تر زۆر رژده. بۆ نموونه له‌مه‌سه‌له‌ی زماندا، کانتۆن داوای ئاستیکی
به‌رزی وای لیده‌کات که ئه‌و ئاسته بۆ هاولاتیبوون داوا ده‌کریت.مه‌رجی
پاسه‌پۆرت داواده‌کریت که ده‌ترسن پۆلیس دیپۆرتیان بکاته‌وه. ئه‌م مه‌رجانه
رۆژی ده‌یان که‌س فڕده‌ده‌نه ریزی بیناسنامه‌کانه‌وه، ئاواتیان ده‌کوژن،
له‌گه‌ل ترسی به‌رده‌وام ونه‌خۆشی رووبه‌رووده‌بنه‌وه، بۆ ئیوه‌ش
کاروبارتان ئاسان ده‌بیت . تکایه ئه‌م سیاسه‌ته بگۆڕن. داواتان لیده‌که‌م
به‌رپرسیاره‌تی خۆتان له ئاست ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه‌دا له ئه‌ستۆ
بگرن.
هۆڵشتاین ووتی له‌و باره‌وه من دوو کار ده‌که‌م یه‌که‌م له‌گه‌ل ده‌وله‌ت
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌وه ده‌دویم وداوا ده‌که‌م هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
که پیش‌تر داواکه‌یان ره‌دکراوه‌ته‌وه، جارێ‌تر فایله‌کانیان پیمانبده‌نه‌وه
وهه‌لیانده‌سه‌نگینینه‌وه. دووه‌م من کۆمسیۆنی لیکۆلینه‌وه له دۆسیه
قورسه‌کان ده‌ده‌مه په‌رله‌مان هه‌ولده‌ده‌م جاری‌تر دایبمه‌زرینینه‌وه.
به‌لینتان پیده‌ده‌م له‌که‌سانی شاره‌زا، خاوه‌ن هیزی سیاسی و قانوونی،
پیکهاتوو له‌لایه‌نه جۆراجۆره‌کان بیت.
نوینه‌ری فیدراسیۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌کرد که داوای په‌نابه‌رییان
ره‌فزکراوه‌ته‌وه وئیستا ناقانوونی ده‌ژین، یان له‌زیندانه‌کانن وه
توانای دیپۆرتیان نیه و نایه‌نه‌ویت بگه‌ڕینه‌وه. داوای کرد که مۆله‌تیان
پیبدریت بمیینه‌وه‌و روخسه‌تی کارکردنیان پیبدریت و قانوونی بکرینه‌وه.
بینه‌وه ناو کۆمه‌ڵگا و به‌هره‌مه‌ند بن له مافی کار، مانه‌وه، بیمه
کۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستیه‌کان.
هۆلشتاین ووتی ئه‌و بابه‌ته پیویستی به بریاریکی سه‌راسه‌ری و ده‌وله‌ت
هه‌یه. وه ئیمه ناتوانین ئه‌و بریاره له کانتۆنی خۆمان به‌ته‌نها
جیبه‌جی بکه‌ین.له‌و باره‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ده‌له‌وت ده‌گرین.
له‌که‌نیسه‌ی یاقووب و ئاینده‌ی ئه‌م خه‌باته
وتیهه‌لچوونه‌کانی داهاتوودا.
هه‌ندیک له‌لیکۆله‌ره‌کان له‌رۆژنامه‌کاندا به واقوڕمان نیویان برد،
هه‌ندێک به به‌به‌شیک سه‌رکه‌وتوو،به‌ره‌ی مافی مانه‌وه‌ش له‌سایتی ئه‌نته‌رنیتی
خۆیدا نووسی(( ئیمه کۆتاییمان به چالاکیه‌ک هینا تا خه‌باتیک ده‌ستپبکه‌ین)).پاش
ئه‌وه‌ی شه‌وی 7ی1 له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا کۆتایی به‌م رووداوه
میژووییه هات.په‌نابه‌ران گه‌ڕانه‌وه هایمه‌کان . بریاره په‌نابه‌ران
یه‌ک که‌مپینی سه‌ردانی بۆ لای حزبه‌کان ده‌ستپێبکه‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه حزبه‌کان له نیوخۆیاندا له‌سه‌ر دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی
کۆمسیۆنی فایله قورسه‌کان له کێبڕکیدان. سه‌رۆکی حزبی کریستانی گه‌لی
سویسرا و سه‌رۆکی فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کانتونی زوریخ هه‌مان پارت به
رۆژنامه‌کانیان راگه‌یاند که ئیمه پشتی سه‌رۆکی ده‌وله‌تی زوریخ که
سه‌ر به‌هه‌مان حزبه به‌هیزده‌که‌ین. حزبی ئازادیخوازانی سویسرا‌و حزبی
گه‌لی سویسرا له‌دژین ئه‌م کۆمسیۆنه‌ن وحزبی سوسیال دیموکرات وسه‌وز
وکارو لیستی ئالته‌رنایتف یش له‌گه‌ل کۆمسیۆنه‌که‌ن و له په‌رله‌مان
یش زۆربه له‌گه‌لیه‌تی.
فایله قورسه‌کان ئه‌و فایلانه‌ن که ماوه‌ی 5 ساله له سویسران، کار
ده‌که‌ن و زمان ده‌زانن و پله‌یه‌ک له تیکه‌لابوونیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و پرسیارانه‌ی بیتینا دانگیل له وه‌زاره‌تی کۆچی سویسری کردبووی که
ئایا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌دکراوه‌ته‌وه ،
یان ئه‌وانه‌ی پاسه‌پۆرت ناهینن یان چ پله‌یه‌ک له ئاستی فیربوونی
زمان داوا ده‌کریت.....رۆگه‌ر شنیبیرگه‌رله‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دییه‌وه
رۆمان کانتینه له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کۆچی سویسری وه‌لامی دایه‌وه
که ((ئه‌وانه ئیمه پیش‌تر لیکدانه‌وه‌یمان کردووه ، به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان
لانی که‌می پره‌نسیپه‌کانی دیاریکردووه که ئه‌ویش مانه‌وه‌ی 5 ساڵ و
هه‌نگاویکی پێشڕه‌وانه‌ی تیکه‌لاوبوون. له ده‌سه‌لاتی کانتۆندا هه‌یه
ئه‌و که‌سانه‌ی داوای په‌نابه‌رییان ره‌د کراوه‌ته‌وه ، یان هه‌ر
دۆکیمنتیکی جێگا متمانه چونکه هه‌ندیک ووڵات هه‌یه هه‌ر ئیمکانی نیه
وه‌ک سۆمال، ئاست وپله‌ی زمانیس هه‌روا، بۆ نمونه که‌سیک له‌وولاتی
خۆی بڕوانامه‌یه‌کی خویندنی هه‌یه جیاوازه له که‌سیکی نه‌خوینده‌وار))
هه‌روه‌ها ووتی ((کی ده‌توانیت جیگای ببیته‌وه له فایله قورسه‌کان،
پرسیاره‌کان ئه‌مه‌یه. ماوه‌ی چه‌ندێکه له سویسرایه، زانینی زمان،
ویستی کار، هه‌لسوکه‌وتی، خویندنی ئیجباری بۆ مناله‌کانیان و باری ته‌ندروستی)).
هانس هۆلشتاین داوای له‌ده‌وله‌ت کردووه که یه‌ک سیاسه‌ت له ته‌واوی
سویسرادا له‌م باره‌وه په‌یره‌وی لیبکریت. جیگای خۆیه‌تی لیره‌دا ئه‌وه‌ش
بڵیین، له لیکۆلینه‌وه‌یه‌کی ڕیکخراوه‌ی په‌نابه‌راندا هاتووه له هه‌رکانتۆنیکدا
جیاوازه له 4.25 تا 11.50 فره‌نگ هه‌یه. له‌سالی 2007 دا 7919 که‌س
گرتۆته‌وه. ئه‌وه که به یارمه‌تی فریاکه‌وتن بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
داواکه‌یان ره‌دکراوه‌ته‌وه ده‌ژین.
ئیستا له کانتۆنی زوریخدا 962 که‌س ئه‌م بریاره ده‌یانگریته‌وه، 403
که‌سیان له‌هایمه‌کانن، 392 که‌سیان له‌شاره‌وانیه‌کانن و134 که‌س له
زینداندان.
دوو ئاراسته‌ی
تیکۆشان، یه‌ک ئامانج:
له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمه له‌فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
له سویسرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و کار‌و خه‌بات و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون
له‌م داگیرکردن و مانگرتنه‌دا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کی گه‌وره
ئاوه‌ڵابوو له کانتۆنی زوریخ به رووی په‌نابه‌راندا، به‌لام به‌شیک
له کێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی په‌یوه‌ندی به بڕیاری ده‌وله‌ته‌وه،
ئیمه نامه‌یه‌کمان ئاراسته‌ی ده‌وله‌ت کردووه و له رۆژی 21.1.2009
دا دائه‌نیشین له‌گه‌ل به‌رپرسانی دۆسیه‌ی عیراق له‌وه‌زاره‌تی کۆچی
سویسری.
داواکارییه‌کانمان:
1/
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ناردنه‌وه بۆ
کوردستانی عیراق.
2/
ئازادکردنی زیندانیه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی
مافی نیشته‌جێبوون بۆ
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی نایاسایی
ده‌ژین.
3/
مافی مانه‌وه بۆ په‌نابه‌رانی عیراقی و کوردستانی عیراق.
سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی
9.1.2009
بۆ زانیاری زیاتر تکایه ته‌ماشای ئه‌م لینکانه
بکه:
http://www.nzz.ch/nachrichten/zuerich/ich_hoffe_auf_baldige_vernunft_1.1622625.html
http://www.nzz.ch/nachrichten/zuerich/die_kirchenbesetzer_wollen_bleiben_1.156586
http://www.nzz.ch/nachrichten/zuerich/papierlose_besetzen_die_zuercher_predigerkirche_1.1521026.html9.html
http://www.sf.tv/sf1/tagesschau/index.php?docid=200
http://www.sf.tv/sf1/tagesschau/index.php?docid=2008122
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2008/12/21/schweiz/zuercher_predigerkirche_weiterhin_besetzt881228
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2008/12/29/schweiz/zuercher_predigerkirche_bleibt_besetzt
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2008/12/20/schweiz
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2008/12/24/schweiz
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2009/01/07/schweiz/sans_papiers_beenden_kirchenbesetzung
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2008/12/30/schweiz/politiker_stehen_fuer_sans_papiers_ein
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2008/12/28/schweiz/kirchenbesetzer_lassen_ultimatum_verstreichen
http://tagesschau.sf.tv/nachrichten/archiv/2008/12/20/schweiz/kirchenbesetzer_duerfen_bleiben
http://www.punkt.ch/hauptnavigation/inland/uebersicht/schweiz-news.html?newsid=67114
http://www.news.ch/forum/Dagegen/329711/post5197.htm
http://www.news.ch/print/329952/detail.htm
http://www.news.ch/Sans+Papiers+verlassen+Predigerkirche+in+Zuerich/329711/detail.htm
http://www.news.ch/Sans+Papiers+und+Aktivisten+besetzen+Kirche+in+Zuerich/328490/detail.htm
http://www.news.ch/Sans+Papiers+feiern+Messe+mit+Bevoelkerung/329064/detail.htm
http://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/kanton/Kirchenbesetzer-ziehen-nach-19-Tagen-ab/story/23577741
http://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/kanton/Kirchenbesetzer-wollen-Loesung-erzwingen/story/30540275
http://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/stadt/Kirchenbesetzung-Migrationsamt-weist-Vorwuerfe-zurueck/story/12850823
http://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/kanton/Hollenstein-prueft-Varianten-fuer-Haertefallkommission/story/12946348
http://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/stadt/PredigerkirchenBesetzer-kritisieren-das-kantonale-Migrationsamt/story/26900357
http://www.20min.ch/news/zuerich/shttp
www.20min.ch/news/zuerich/story/31818493tory/27670899
سایتی تر به
زمانی ئه‌لمانی و فه‌ره‌نسی و ئیتالی و
ئیسپانی و سایتی سه‌ره‌کیی
به‌ره.
سایته کوردییه‌کان: هاوپشتی، ده‌نگه‌کان، ئه‌مڕۆ، سبه‌ی، ئاسۆ، پوک
میدیا، رینسانس و ده‌یانی تر و سایتی
فیدراسیۆن خۆی.
سایته عه‌ره‌بییه‌کان:
سایتی (حوار متمدن)
و (فدراسیون)
و (اتحاد مجالس).
|