٥\٦\٢٠١١
ئهو
دهمهی..
هێرش یاسین
ئەو دەمەی لەگەڵ
تۆ
لە باوەشی ژیان
مەرگم ناسی
دڵ و چاوەکانم
و روحم و
تۆش
بەدەم خەندەوە گریان...
ئەو شەوە تاریکەی
گلۆپی زەردی خوا کوژایەوە
شیعر و
قەسیدە
و
چیڕۆکەکانم
خۆیان بە
باوەشی ئەو دا...
ئەو سپێدهی
کە دلۆپێک ئاوی ساردی دۆزهخ
لە خەوێکی پر لە ئەودا
تۆ و خەونەکانمی
زڕاند
هێشتا زووبوو
بۆ کۆتایی شەو
....
ئەو نیوەڕۆیە
کە مامۆستایەک
بە فیشەکێک
سەربازێکی قەلەم بەدەستی کوشت
پیاو گریا
و
مامۆستا تاسا و
سەرباز کوژرا...
من لە کاتژمێری ٢٥ی
شەودا
شیعرم دایە دەستی
ژیان
و
خۆشم
دایە دەستی مردن
بۆ کاتژمێری یهکی کۆتایی
شەو
شیعرم لە
کۆلانی مردن
دەسوڕایەوە
و
منیش
غەمی ژیان نووسیمیەوە....
٢٥\٥\٢٠١١
wwhersh@hotmail.com
|