په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١٠\٢٠١٣

    ئەو دەمەی پەلاماری ژنێک دەدرێ.

نارین محەمەدی

ئەو دەمەی پەرلاماری ژنێک دەرێ
خاک گۆرانی بە باڵای خۆیدا دەڵێ
ئەو دەمەی ژنێک چڕنووک لە دیوارە رەشەکانی پەلامار دەگرێ
قیژەی با چەپڵەڕێزانە و لوورە لووری خودا تاقەتی ئاسمان دەشکێنێ
ئەو دەمەی ژنێک لە ژێر پەلامارێک بڕوای بە خودا لە دەست دەدا
ئێمە تف لە خاک و هەڕەشە لە ئاسمان دەکەین
ئەو دەمەی ژنێک دێتە دونیا
ئاگر وسکتە و چاوەڕێی پەلامارێ
ژنێک کامێراکان دێنێتە لەرزە
موچڕک گیانی زەوین دادەگرێ
هەتاو باوەش بە نامووسی خۆیدا دەکا
ئاسمان گمیز بە خۆیدا دەکا
لێرە ژنێک بارانە فرمێسک ئەڕێژێ
بۆ هەتاو
بۆ خودا
بۆ ئاسمان
بۆ زەوین
لێرە ژنێک باوەش بۆ ئاگر دەکاتەوە
لێرە ژنێک گۆرانی بۆ رەشەبا دەڵێ
لێرە ژنێک لە دایک دەبێ
لێرە خاک کڕنووش بۆ داوێنە دڕاوەکانی ژنانی شار دەبا!

 

ماڵپەڕی نارین محەمەدی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک