په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٥\٢٠١٤

راگەیاندراوێک لە کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە:

ئه‌و دەرزی ئاڤاستینه‌ى له ‌هه‌ولێر بۆ چاوى نه‌خۆشه‌كان به‌كارهێندرابوو ساختەیە.
 


ئه‌و كۆمپانيايه‌ى ده‌رزى ئه‌ڤاستينى دروستكردووه‌ دەڵێ: ئه‌و دەرزی ئاڤاستینه‌ى له ‌هه‌ولێر بۆ چاوى نه‌خۆشه‌كان به‌كارهێندرابوو ساختەیە.

لە یەکێکی تر لەو بەڵگانەی کە کەمپه‌ینەکەمان دەستیکەوتووە بۆمان دەرکەوت کە دەرزی ئاڤاستین کە بوو بەهۆی کوێکردنی چاوی هاوڵاتیان لە شاری هەولێر دەرزییەکی ساختەیە. کەمپه‌ینەکەمان ئەمەی لەڕێی نامەیەکەوە بۆ دەرکەوت کە ئەو کۆمپانیا سویسریەی دەرزی ئاڤاستین دروستدەکات بۆ ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە کەمپه‌ينەکەمانی ناردووە.


لە نامەکەدا کە کۆمپانیای رۆشی سویسریی لە رۆژی ٩\٥\٢٠١٤ ناردوویەتی، دەڵێت کە ئەوان دەتوانن بە دڵنیایەوە ئەوە بڵێن کە ئەو دەرزییەی کە بووە هۆی کوێرکردنی چاوی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، دەرزییەکی ساختەیە.


ئەوان لە نامەکەدا دەڵێن کە هەررچەندە ئەو ژمارەیەی لەسەر دەرمانەکە نووسراوە، هاوتایە لەگەڵ ژمارەی دەرمانەکە لە سیستمەکەی ئەوان، بەڵام بە شێوه‌یەکی ساختە رۆژی لەناوچوونەکەی دەستکاریکراوە. کۆمپانیاکە دەڵێت کە بەشێوه‌یەکی ساختە رۆژی لە ناوچوونی دەرمانەکە کراوە بە مانگی ١٠/٢٠١٤ لە کاتێکدا کە رۆژی لە ناوچوونە ڕاستەقینەکە ئەوەندە نییە .


کۆمپانیای رۆش ناڕەحەتی خۆی دەڕدەبرێت بەرامبەر وەزارەتی تەندروستی و دەڵێت ئەو وەزارەتە هاوکاری نەکردوون و نموونەیەکی لە دەرمانە ساختەکەی بۆ ئەوان نەناردووە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دڵنیابن لە ساختەکاری لە ودەرمانە. هەروەها کۆمپانیای رۆش دەڵێت کە ئەوان دەرمانە ڕاستەقینەکە لە سویسرا دەخنە ناو پاکەتەوە و دەینێرن بۆ فەرەنسا بۆ دابەشکردن و ناوی دەرمانەکەیان ناوناوە ئاڤاستین نەوەک وەکو ئەوەی لە تورکیا ناودەنرێت بە ناوی ئەلتۆزان.

 


كه‌مپه‌ينى چاو هه‌ر چاوه‌
١١\٥\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک