٢٣\٩\٢٠١٠
ئه‌و درامایه‌ی تف
له کوردبوون ده‌کا!
پشکۆ ئه‌مین
ماوه‌یه‌که له ته‌له‌فزیۆنێکی کوردیه‌وه که ناوی خۆی ناوه ( که‌ناڵ
چار) پێی وایه که‌ناڵی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه داگیر و دابه‌شه‌که‌مانه!
به ئاگا یان بێ ئاگا خه‌ریکی کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه، جا نازانم
ئه‌م که‌ناڵ چاره که به ناوی کوردستان دابه‌ش و داگیره‌وه‌یه چۆن
ڕیگه ده‌دات لێوه‌ی گاڵته به به‌ها پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
بکرێت،خه‌ڵکانی دنیای پێشکه‌ت و شانازی ده‌که‌ن به رابردیانه‌وه هه‌رچۆنێک
بێت پارێزگاری له کولتوره‌که‌یان ده‌که‌ن، هه‌یه کولتوری نیه بۆ خۆی
دروستی ده‌کات! هه‌وڵی پاکراگرتن نه‌شێووانی ده‌ده‌ات، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و
شته شاز و دزێو و ناشیاوانه‌ی که هاتۆته ناوی لێی لابه‌رن و پاکی
بکه‌نه‌وه، شته جوانه‌کان ده‌ربخه‌ن بهێڵنه‌وه! جا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت به‌هۆی نزیکی و تێکه‌ڵبوونی به نه‌ته‌وه‌کانیتر
ئه‌وا به‌هۆی به‌ریه‌ک که‌وتنی کولتوره‌کانه‌وه، هه‌ندێک تێکه‌ڵ و
پێکه‌ڵ به یه‌کدی ده‌بن!
ئه‌مه له‌لای ئه‌وروپیه‌کانیش ئه‌مڕۆ یه‌کێکه له زیانه‌کانی ده‌ستکاریکردنی
سنوره‌کان و لابردنیان،که خه‌ریکه ده‌بێته هۆی فه‌شه‌لهێنان به
جیهانگیرری! چونکه ئه‌وان ده‌ستبه‌داری کولتوره‌که‌ی خۆیان نابن و
شانازی به‌کولتوره‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ن!
بێگومان هیچ داگیرکه‌رێک باسی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی که داگیریکردوه
به‌باشی ناکات! هه‌میشه به نه‌زان و دواکه‌وتو و که‌له‌ره‌ق و نه‌خوێنده‌وار
و پیاوکوژ و دز و جه‌رده ناویده‌بات! ئیتر چۆن تورکیای داگیرکه‌ری
پارچه گه‌وره‌که‌ی کوردستان دێت باسی کورد و کولتوری کوردی به باشی
ده‌کات و ده‌یکاته درامایه‌ک! تا ئه‌م درامایه هێنده پێویست بێت هه‌موو
کورد بیبینێت! تا که‌ناڵ چاریش به شانازیه‌وه و به‌ده‌نگێکی سه‌رکه‌وتوی
پڕ له ئیلهامه‌وه وه‌ک به‌سه‌ر دوژمن‌دا زاڵ بوو بین، هاواری
پیشاندانی فلیمی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بکات، تا زۆرترین ته‌ماشاکه‌ری بۆ
په‌یدابکات، فلیمه‌که‌ش ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌یه یه به تۆی کورد، به
نه‌ته‌وه‌که‌ت به کولتوره‌که‌ت!
ئه‌مه نیشانه‌یه‌کی ته‌واوی ئه‌و سیسته‌می کۆیله‌ی و ناهۆشیاری و
ملکه‌چی و داگیرکراوی و نه‌فسیه‌ت لاوازیه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت که له
لای تاکی کورد و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه یه،که
به‌و شێوه حه‌ماسی و دڵگه‌رمیه‌وه هه‌وڵده‌دات که باشترین پڕۆپاگه‌نده
بۆ ئه‌م درامایه بکات و پیشانی زۆرترین ته‌ماشاکه‌ری بده‌ن! که
دژایه‌تی هه‌موو شتێک ده‌کات که بۆنی کوردبوونی لێبێت، بۆیه هاتوه
له که کولتوره‌که‌ته ده‌دات!
تورکێک که تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت تۆ به‌تورکی شاخاوی بناسێت! تۆ
بڵێی له خۆشه‌ویستی ئه‌م تورکه شاخاویه نه‌خوێنده‌واره دواکه‌وتوه
هیچ نه‌زانه که ته‌نانه‌ت زمانی باوکیشی که تورکیه له بیری چۆته‌وه
دراما و سیناریۆیه‌ک بنوسێت له خزمه‌تی ئه‌م دواکه‌وتوانه‌دا بێت، یان
ده‌بێت ئه‌م سیناریۆیه نه‌خشه داڕێژرا و بێت و هه‌موو وشه و رسته‌یه‌کی
له دژی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بێت بۆ سووک کردن و زیاتر رسووا کردنی، تا
ئه‌وانه‌ی که‌باسی رزگاربوون و ئازادکردنی ده‌که‌ن په‌شیمان ببنه‌وه و
بڵێن با هه‌ر ژێر ده‌سته و زه‌لیلبن، ئه‌مان هێشتا ماویانه بۆ ئازادی،
له‌و لاشه‌وه گه‌نجه کاڵفامه‌کانی کوردیش والێبکات له کورد بوون هه‌ڵێن
و خۆیان به کورد نه‌زانین و تف له‌کوردبوونی خۆیان بکه‌ن!
ئه‌مڕۆ داگیرکه‌ر ده‌زانێت که پاش یه‌ک سه‌ده له تۆقاندن و زه‌بروزه‌نگ
و کوشتن و بڕین و هه‌ڵواسین، نه‌یتوانی کورد و مه‌سه‌له‌که‌ی کۆتایی
پێبهێنێت و له‌ناوی به‌رێت خه‌ڵکی کورد والێبکات که ده‌ستبه‌رداری
کوردبوونبن و واز له کورد بوون بهێنن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه
کوردبوون و فه‌لسه‌فه‌ی کوردبوون رۆژ به رۆژ له سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێش
چووندا بوو! تاوای لێهات ده‌یان تورک بوونه کورد و له‌پێناو ئه‌و مه‌سه‌له
پیرۆزه‌دا گیانیان به‌ختکرد و ده‌یانیان له زیندان توندکران! بۆیه
ئێستا هاتوه، ده‌یه‌وێت به رێگه‌یه‌کیتر هه‌ستی کوردبوون لاوازبکات (دۆڵی
گورگه‌کان و بێریڤان و تاتڵساز ) رێگه‌یه‌کیترن بۆ په‌له‌ماردان!
له دۆڵی گورگه‌کاندا، به‌ئاشکرا هێرش ده‌باته سه‌ر سه‌رکردایه‌تی
کورد له خواروی کوردستاندا. وا ئه‌مڕۆش به بێریڤان له‌سه‌رکردایه‌تی
کوردی تێێپه‌ڕاند و هێرشی ئه‌مجاره‌ی بۆ سه‌رنه‌ته‌وه‌ی کورد و کولتوری
کوردیه، به‌پیس کردنی کولتوری ناوچه و شاره جوانه‌که‌ی ماردین،
نازانێت که به‌سه‌دان خه‌ڵکی کورد له خۆشه‌ویستی ئه‌و شاره جوانه
مناڵه‌کانیان ناو ناوه ماردین! تۆ درامای چی له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌یت!
تورک تا ئێشتا ڕێگه نادات کورد به کوردی قسه بکه‌یت، ئیتر چۆن دێت
باسی روه جوانه‌کانی کولتوره‌که‌ت ده‌کات! ئه‌وێک تائێستاله له‌ته‌فزێنێکی
کوردی بترسێت و هه‌موو هه‌وڵی سیاسی و دبلۆماسی خۆی خستبێته گه‌ڕ بۆ
داخستنی ئه‌و ته‌لفزێۆنه‌و ده‌یکاته مه‌رج بۆ هه‌لبژاردن و ده‌نگدانی
بۆ هه‌بڵژاردنی سه‌رۆکێک بۆی ده‌نگده‌دات گه‌ر رۆژ تیڤی دابخرێت ئیتر
ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی له‌م ده‌وڵه‌ته بکه‌یت ! له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا
به هه‌رچی بیانویه‌ک هه‌یه هه‌وڵ ده‌دات پارت و رێکخراوی کوردی و
رۆژنامه‌ی کوردی دابخات، ئێستا دێت رووه گه‌ش و جوانه‌کانی ژیان
وکولتوره‌که‌ت ده‌کاته فلیم و پیشانی ده‌دات ، تا تۆ شانازی پێوه بکه‌یت
و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییت زیندوبکاته‌وه،ئه‌و به‌م رۆژگاره خه‌ریکی په‌ره‌وه‌رده
کردنی مناڵی کورده به‌وه‌ی شانازی بکات به‌تورک بوونیه‌وه، ئێستا
درامایه‌ک ده‌رده‌کات تا مناڵی کورد و خه‌ڵکی کورد شاره‌زا بکات به‌کولتوره‌که‌ی!
ئه‌و ده‌زانێت ئه‌و درامایه ژه‌هرێکه و ده‌بێته هۆی کوشتنی هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌ییت، بۆیه رێگه ده‌دات بڵاو بکرێته‌وه! ئه‌و به به‌رنامه
له هه‌وڵی کوشتنی کولتور و زمانی نه‌ته‌وه‌که‌دایه! ئه‌و ده‌زانێت که
کولتور کۆڵه‌که‌یه‌کی گرنگی راگرتنی نه‌ته‌وه‌یه و هۆیه‌کی گرنگیشه
بۆ وروژاندن و زیندوکردنه‌وه‌ی هه‌ستی کوردبوون ، ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش
که ئه‌و هه‌سته‌یان نه‌ماوه گه‌ر رووه جوان و نه‌شێوێنراوه‌که‌ی
پیشان بدرێت! هه‌رگیز چاوه‌روانی شتی باش له داگیه‌که‌ر ناکرێت! به‌تایبه‌تی
داگیرکه‌ری تورک، تۆ چ چاوه‌روانیه‌کی لێده‌که‌یت، له‌کاتێکدا ئه‌و
نزیکه‌ی سه‌د ساڵه به تۆی کورد ده‌ڵێت تورکی شاخاوی!
وه‌ک ده‌ڵێن رابردوو سبه‌ی دروست ده‌کات به هه‌موو که‌م و کوریه‌کانیه‌وه
به هه‌موو دواکه‌وتویی و پۆخڵه‌واته‌کانیشیه‌وه کولتوره‌که‌مان هۆیه‌کی
گرنگی مانه‌وه‌مانه! به یه‌کێک له کۆڵه‌که گرنگه‌کانی دروست بوونی
نه‌ته‌وه داده‌نرێت! بۆیه‌ده‌بێت بیپارێزین و پاکی بکه‌ینه‌وه له‌و
شێوایه‌ی که به‌هۆی داگیرکه‌رانه‌وه هاتۆته ناوی. هه‌میشه‌ش له هه‌وڵی
بژارکردنی شته ناشیرینه‌کانیدا بین! وه ره‌خنه‌ش بگرین له شته‌دزێو
و ناشێرینه‌کانی و هه‌وڵی پاکردنه‌وه وجوانکردنی بده‌ین ئه‌مه‌ی
هۆسیاری نه‌ته‌وه‌ی!
دوژمنان که نه‌یان توانیوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا زاڵ بن، به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ پارێزگاریکردنمان له کولتوره‌که‌مان گه‌رچی به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌می
حوکمرانی کوردی‌دا ئه‌و کولتوره به‌ره و شێواندن ده‌ڕوات، خه‌ریکه
وایلێدێت له کولتوری کورد ده‌رده‌چێت ، به هۆی ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی
وڵاته‌که‌مانی تێکه‌وتوه،به‌هۆی بێبه‌رنامه‌یی دام و ده‌زگا رۆشنبیریه
کوردیه‌کانه‌وه که هیچیان بۆنی نه‌ته‌وه‌ی بوونیان پێوه نیه! ته‌ماشای
گۆرانی کوردی بکه له چ پاشاگه‌ردانیه‌کدایه،ته‌ماشای چاخانه‌کانی
کوردستان بکه بۆته نێرگه‌له‌خانه به‌جارێک! ته‌ماشای زمانی کوردی
بکه له‌باتی یه‌کگرتنی به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات!
که‌ناڵ چار ده‌بێت نه‌زانێت که خه‌ڵکی ماردین کوردن و بێریڤان
دروستکراوه بۆ گاڵته‌کردن و شێواندن و ناشیرین‌کردنی کولتوری
کوردن،بۆیه وا بێباکانه و به‌و شێوازه شێلگیری و حه‌ماسیه
پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کات، ده‌بێت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ده‌زگای
ڕاگه‌یاندن نوستبن و ئاگادار نه‌بن که له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌واندا به
ئاشکرا له قه‌ناتێکی کوردیه‌وه ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ر ده‌یه‌وێت و پێی
ناکرێت پێی نه‌کراوه تا ئێستا، ئێمه خۆمان بۆ ئه‌وی ده‌که‌ین! گاڵته
به‌کولتوری کوردی ده‌که‌ین! له‌کاتی دۆڵی گورگه‌کاندا که‌ناڵ چار
نه‌بوو ئه‌گینا هه‌ر به‌نه‌زانی ئه‌ویشی دۆبڵاج ده‌کرد بۆ کوردی و
پیشانمانی ده‌دا وه‌ک هه‌نگوینی له کلۆره‌داردا دۆزیبێته‌وه! ده‌بێت
که‌ناڵ چار چ ته‌فسیرێکیان بۆ ئه‌م دراما سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه
هه‌بێت!
ده‌بێت تورکه‌کان چیمان پێبڵێن، که ده‌بینن خۆمان ئه‌و هه‌موو
جنێوانه‌ی ئه‌وانمان دۆبلاجکردۆ‌ته سه‌ر کوردی! ئایا بێریڤان چ
هۆشیارییه‌ک ده‌خاته سه‌ر هۆشیاری نه‌ته‌وه تا ئه‌و هه‌موو پاره
زۆره سه‌رف بکرێت له دۆبلاجکردنیدا! یان ده‌بێت تورکه‌کان
پاره‌که‌یان دابێت !
ئایا ئه‌و پاره‌یه له فلیمێکی کوردی‌دا سه‌رف بکرایه باشتر نه‌بوو؟
ئا ئه‌م جۆره کارانه‌یه که ده‌بێته هۆی ئیفلیجبوونی هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی و خۆ به‌که‌م زانین و په‌یدا بوون و دروستبوونی سه‌دان
قانعی فه‌رد!
که تۆ گاڵته‌ت به کولتوره‌که‌ت کرد! گاڵته به فڵان رابه‌ر و
سه‌رکرده‌ش ده‌که‌یت ! مرۆڤ که ئینتیمای بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌بوو!
ئاماده‌یه گاڵته‌ش به کولتوری به زمانی به مێژووی به خاکی به
رابه‌ری به هه‌موو شته پیرۆزه‌کانی بکات ، ئاماده‌شه له پێناو
که‌مێک پاره‌دا هه‌مووی بفرۆشێت!
گریمان ئه‌و کولتوره دزێو و شێوێنراوه‌ی له بێریڤاندا له ناوچه‌ی
ماردین ده‌یبینیت راستبێت؟ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که ئه‌وه هه‌ر
له ماردین وابووه، یان هه‌ر کولتوری ماردینیه‌کانه، نا مانای وایه
ئه‌وه کولتوری ئێمه‌ی کورده! چونکه کولتوری ماردین به‌شێکه
له‌کولتوره گه‌وره‌که،که کولتوری نه‌ته‌وه‌یه!
نه‌هامه‌تی ئێمه له‌وێدایه که به هۆی نه‌بوونی هه‌سته
نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌وه، به‌هۆی نا هۆشیاری نه‌ته‌وییمان و نه‌بوونی
راگه‌یاندنێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه که له هه‌وڵی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یدا
بێت، نه‌ته‌وه‌که‌ش وه‌ک خاکه‌که خه‌ریکه ده‌بێته چوار نه‌ته‌وه!!!
ئه‌وساش ده‌بینه خاوه‌نی چوار کولتور چوار زمان چوار مێژوو!
ئه‌گینا بۆ ده‌بێت له ته‌له‌فزێۆنێکی کوردی وه‌ک که‌ناڵ چار به‌و
شێوه‌یه ریکلام بکات بۆ درامایه‌ک که سه‌رتاپای دژایه‌تیکردنی کورد و
کولتور و مۆراڵی کوردی بێت! ئه‌م که‌ناڵه چۆن ئه‌و ره‌وایه به خۆی
ده‌دات که گه‌ڵته به‌کولتور و شارستانێتیی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بکات و
ئه‌وه‌ی دوژمن و داگیرکه‌ر ده‌یخوازێت ئه‌و ئه‌وه بکات، ده‌بێت بزانێت
که ئه‌و کولتوره به‌خه‌باتی سه‌دان شۆڕشگێر و مه‌زنی وه‌ک نه‌وه‌کانی
به‌درخان و خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی وه‌ک مو‌سا عه‌نته‌ر و گیان
بازی وه‌ک یه‌ڵماز گونای و به عه‌شقه پیرۆزه‌که‌ی له‌یلا زانا بۆ
زمان و کولتوره‌که‌ی پارێزراوه، بۆیه تاوانه ئه‌مڕۆ که‌ناڵێکی کوردی
که ئه‌رکی به‌ره‌وپێش بردنی کولتور و زمانی کوردیه، ئاوا گاڵته به‌و
کولتوره بکات! یان ده‌بێت چ مه‌رامێک له‌پشتی ئه‌م کاره‌وه خۆی
مه‌ڵاس دابێت! تۆ بڵێی ئه‌مه هه‌وڵی ئاشتکردنه‌وه‌ی ئه‌وانی
داگیرکه‌ری تورک بێت؟
19\9\2010
- شتوتگارت
ماڵپه‌ڕی پشکۆ ئه‌مین
|