په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئەو دوو بۆکسەی کە(دیارکۆ)ی تەمەن دوو مانگو نیوی کوشت

فرمێسکی بە چاوی منیش باراند.

رێبوار هەژار  

 

نازانم چۆن و بە چی بە چ زمانێک باسی ئە تاوانە بکەم کە بەرەمبەر دیارکۆی تەمەن دوو مانگ و نیو  کراوە کاتێک کە مانشێتی هەواڵەکەم بینی بڕیارم دا کە نەی خوێنمەوە بەڵام پاش کەمێک خۆم بۆ نە گیرا و خوێندمەوە کە خۆم بڕوام نە ئەکرد من ئێستا هەواڵی ، یان وردەکاری گیان لە دەست دانی پەپولەیەکی تەمەن دوو مانگ و نیو ئەخوێنمەوە کە بە دەستی ناپاکی باوکی بێ زەمیر و دڵ لە بەرد گیانی لە دەست داوە . دیارکۆی پڕ لە بەرائەت و بێ تاوانی وەک پەپولە تەمەنی کورتی خۆی بەرەو ئاسمانی فریشتەکان هەڵفراند  دیارکۆی هاوڕێی پەپوولەکەن هاوڕێی پاساری و بولبولەکەن ڕوو بە ڕووی قورسترین سزا بوەوە تەنها لە بەر ئەوەی کە نەی توانی وەکوو تەمەن پانجا ساڵێک هاوار بکات و بڵی دایکە باوکە ئازارم هەیە گوێم ئە هێشێت یان بڵێ دایکە من گوێم زۆر ئە هێشێت بڕۆ بە باوکم بڵی کە جگەرەکەی کێشا با ئەو دووکەڵەی کە ئەیدا بە دەم بادا با تۆزێک بکاتە گوێی منەوە بۆ ئەوەی کەمێک ئازارەکەم بشکێنێ دیارکۆ نەی توانی لە تەمەنی مناڵی خۆی خۆش ببێت و زمانی ( ئەنگا ئەنگا ) بگۆڕێتەوە بە زمانی ئینسانێکی تەمەن گەورە . بۆیە بە دوو بۆکس گیانی خۆی کردە قوربانی کەمێک ئیسراحەتی باوکە پاڵەوانەکەی کە خۆی کردە یەکەم پاڵەوانی ئەم سەردەمە لە بەدەست هێنانی نازناوی گەورەترین تاوانبار.

 

جاران باو بوو کە پیاوان قارەمانی خۆیان لە بەرامبەر ژنەکانیان تاقی ئەکردەوە و بێتاقاتی خۆیان بە لێدانی ژنەکەنیان دەر ئەکرد کە ئەمەش لەگەڵ کلتورو عاداتی کوردیدا شێوە گونجانێکی بە خۆیەوە ئەبینی کە ئەمە لە سەدەکانی هەژدە و نۆزدە بنبڕ کراوە بەڵام تازە بە تازە کورد بە تەمایە کلتورێکی تازە پێشکەشی جیهان بکات ئەوێش ئەوەیە کە ئەبێت مناڵی تەمەن دوو مانگ و نیوو یان ئەبێت وەک ئینسانی گەورە بیر بکاتەوە یان ئەبێت ببێتە قوربانی لە پێناوی عەقڵی ئینسانە گەورەکەن.

 

گیان لە دەست دانی دیارکۆی تەمەن دوو مانگ و نیوو ویژدانی هەموو ئینسانێکی خاوەن هەست ئەهەژێنێت وە پێوستیشە کە لەم جۆرە تاوانانە کەس چاو پۆشی نەکات چونکە پێش چەند مانگێک کیژۆلەیەکی تر بە هەمان دەرد ڕۆیشت کە ئەویش  ( لەرێ)  بوو ئەگەر ئەم جۆرە تاوانانە سزایەکی قورسی بۆ دا نەنرێت ئەبێتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر دوا ڕۆژی مناڵانی کوردی خێر لە خۆ نە دیوو  چونکە مناڵانی کوردستانیش هیچیان کەمتر نییە لە ئەو مناڵانەی کە لە ئەوروپان و مافەکانیان دەستەبەر کراوە ئەگەر بە و شێوەیەش نەتوانن مافی مناڵانی کوردستان دابین بکەن با ئازار و کوشتن و بڕین لە سەریان قەدەغە بکرێت کە ئەمە مافی هەموو بونەوەرێکە.

 

لە ئەوروپا وا هەوڵ ئەیەن کە بتوانن لە زمانی مناڵ تێ بگەن و پێکەنین و گریانی مناڵ بکەن با زمانێک کە دایکان و باوکان تێیان بگەن و لە و تەمەنە مناڵیەدا ڕوو بە ڕووی خۆشترین ژیانیان بکەنەوە  لە کوردستانیش تواناو عەزەڵاتی پاڵەوانەکەن لە سەر مناڵان تاقی ئەکەنەوەو سزاو ئەشکەنجەی کوشتنیان بە سەردا ئەسەپێنرێت. کاتێک ئەم جۆرە هەواڵانە ئەبیستم گومانم لە درووست ئەبێت لە سۆزی دایک و باوک بەرەمبەر بە کۆرپەکانیان. ئەی باوکە بێ ویژدانەکە تۆ شایانی ئەوە نەبوویت کە ببیت بە باوک تۆ شایەنی ئەوە نەبوویت نازناوی باوک هەڵ بگریت ئیتر بۆ خۆت کرد بە باوک و بە پاڵەوانی گەورەترین تاوانبار لە جیهان. وەک ئەوەی کە دایکی دیارکۆ باسی کردوە  وێنەی پەنجەکانی باوکە بێ ویژدانەکەی بە لاشەی دیارکۆوە دەر چووە ئەوەنە ئازاری یاوە.  ئەبێت ئەمە بێت زمانی قسە کردن لەگەڵ مناڵێکی تەمەن دوو مانگ و نیوو بۆ ئەوەی ژیر ببێتەوە ئەبێت لە جیاتی دەرمانی ئازار بۆ گوێچکەکانی بۆکسی روح کێشانی پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی کە بۆ هەتا هەتایە دیارکۆ ژیر بێتەوەو جارێکی تر بە گڕو گاڵ بزەی سەر لێوی خۆی پیشکەش بە جوانی ژیان و فریشتەکان نە کاتەوە.

 

کێ هەیە کە بتوانێت نەبێتە هاوخەمی دایکی دیارکۆ ی ڕۆح فریشتەی ئەرز و ئاسمان . نا کەس نیە مەگەر باوکە نا ئینسانەکەی دیارکۆ نەبێت . دیارکۆ ئەی مەلە نەفڕیوەکەی ناو هێلانەکەی دایە هەستەوە لەگەڵ پەپوولەکەن لە ناو گوڵزاری بەهارا کەمێک سەما بکەن لەگەڵ بوولبوولەکەن گڕو گاڵت تێکەڵاوی جریوە جریویان بکەو ئاوازێکی پڕ لە خەندەی بەیانیانمان بۆ ساز بکە، دە هەستەوە دڵی دایکە پڕ ئە ئازار و ئێشەکەت ساڕێژ بکە و کەمێک لە باوەشیا خەندەی بۆ بکە پەیامی دوا ڕۆژیش بۆ نیشتیمان لە گڕوگاڵێکا بخوێنەوە.

 

دیارکۆ ڕوحی تۆ شاد و ڕسوایش بۆ باوکە بێ ویژدانەکەت.

 

لەندەن

Rebwar1983@hotmail.co.uk