

سڵاو ئه‌ی
نیشتیمان ،
ئه‌وه منم لێره‌وه ، هه‌ر چڵێ له‌هه‌ر باخێکت هه‌ڵده‌وه‌رێ
وه‌ک حه‌وشه‌ی پایزه ماڵێ له با ،پڕ ده‌بم له وه‌رین و سه‌ما
هه‌ر بانگی جه‌نگێ ده‌گاته گوێی شارت ، پڕده‌بم له بانگی شیعر و پڕده‌بم
له بانگی وێژدان
ده‌ک قه‌ڵه‌م به‌سه‌ر به‌شی ماڵان چیت ، گه‌ر حه‌ق نه‌ڵێی ، گه‌ر
نیشتیمان له خوێنتا هه‌ڵنه‌گری
ئێوه بن و خودا جارێ
جارێ له خوڕه‌ی هاواری قه‌ڵه‌م بپرسن بۆ
بۆ فوغانی له په‌ڵه‌ی خوا به‌تاوتره و
بۆ زریکه‌ی له زریکه‌ی کووچه گه‌ری شه‌و نووته‌کان درێژتره
بپرسن بۆ .. هه‌ر وه‌رزێ که له خوێنه‌وه ده‌گلێ
هه‌ر به‌ردێ که تای ڕه‌قیبان ده‌گرێ
هه‌ر لێو ئاوێ .. که قولاپی خیانه‌تی تێده‌که‌وێ
قه‌ڵه‌م وه‌ک ئه‌سپێ له باو بۆران بێ ، ده‌داته ده‌ربه‌نی حیله
بپرسن بۆ
هه‌ر بن که‌پرێ ، که شه‌ماڵه قه‌پاڵ له سێوه‌ری ده‌گرێ
هه‌ر لیمۆ ژنێ که له گه‌ڕه‌ک ده‌کوژرێ و ئاڵای ڕۆح و ئاڵای مه‌می
داده‌گیرێ
هه‌ر دیوارێ که له نیشتیمان ده‌دزرێ و
وه‌ک که‌وشی دڕاوی به‌رده‌ست پینه چی‌یان و
وه‌ک متیلی ، لێفه‌ی به‌ر ده‌ست لێفه درووان
به‌م سنوور و به‌و سنووره‌وه ته‌قه‌ڵ چن ده‌کرێ و
چاوی ده‌سه‌ڵاتمان کوێر و ده‌می ده‌سه‌ڵاتمان قوفڵ و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتمان
شه‌ته‌ک دراو
بپرسن بۆ
حه‌وشه‌ی هه‌ر قه‌ڵه‌مێ که پڕ ده‌بێ له قاوغ و گوولله‌ی زوڵم
قه‌ڵه‌م وه‌ک ئه‌سپێ له باو بۆران بێ
ده‌داته ده‌ربه‌نی حیله و فڕین
گوڵی فڕین
تووڕده‌داته حه‌وشه‌ی هه‌وره چه‌رمووه‌کان
ئێوه بن و خودا .. جارێ ..
جارێ حورمه‌ت له هاواری قه‌ڵه‌م بگرن
جارێ گوێ له قیژه‌ی نان و
گوێ له کڕووزاننه‌وه‌ی کۆڵه‌وارێکی ئه‌نفال بگرن
شووره‌ییه دوای ده‌یان ساڵ له ئازادی
سازش له‌سه‌ر مژۆڵه‌ی به‌ردێکی گه‌رمیان بکه‌ن
شووره‌ییه دوای سه‌وزبوونه‌وه‌ی نیشتیمانێ له دێ
نیشتیمانێ له شاخ و قه‌ڵه‌م و شه‌هید
له‌و نیشتیمانی ئێواره باخ و چه‌هچه‌هه‌ی بولبولانه‌دا
له ئاهی شین
له که‌لله‌ی مناڵ و گه‌نم
له به‌ردی حوجره و له به‌ردی که‌ڵه‌ک کانی
شوورایه‌تر بۆ قه‌عقاعێ تر هه‌ڵچنن
ئێوه بن و خودا .. جارێ
جارێ بێنه‌وه هۆش
عاره و مه‌رگه
مه‌رگ و ڕۆژی بێ نوێژییه بۆ شۆڕشتان
خڵه‌تانتان ، له‌و کۆماری حیله و خوێن و بزماره‌دا
ئاخه‌ر بێژن
خوێن باز که‌ی به بۆنی عه‌تر تێده‌که‌وێ و
کوڵه‌مار که‌ی به گۆرانی ده‌مرێ و
شه‌رببه که‌ی به چڵی سه‌رشان ده‌گاته‌وه
ئه‌گه‌ر به‌رد وزمانی گورچک بڕ نه‌بێ
ئه‌گه‌ر ده‌می ، سارداو و کانیله نه‌بێ
عوریانی دێ .. که‌ی به‌نانی هه‌ڵاژاوی به‌ر با ده‌گا
ئه‌گه‌ر ده‌می ، دماندووی مه‌ره‌زاوی ته‌ڕ نه‌بێ
ئێوه بن و خودا جارێ ، بێننه‌وه هۆش
تا له ئاه و دووکه‌ڵ و زامی میله‌تتدا قانگ نه‌دراون
تا به شۆڕشێ له‌خۆتان ، وه‌ک به‌ڕه نه‌ته‌کێنراون
بێنه‌وه هۆش ، هه‌تا که‌نگێ ، له قه‌ڵای هیچ ڕاده‌مێنن
ڕامان ، ڕامان له چاوی کوێر
ڕامان ، ڕامان له زمانی قوفڵ دراو
ڕامان ، ڕامان له مه‌چه‌کی شه‌ته‌ک دراو
ئاخ له ئێوه ،
ئای له ساردی و
ئای له خۆ دزیننه‌وه‌تان
دڵم ده‌ته‌قێ گه‌ر نه‌ڵێم
زووبوو لووتتان
پڕبێ له بۆی دوکه‌ڵی خیانه‌تی دۆست
گوێتان پڕ بێ له فیشکه‌ی کوڵه ماری دۆست
خوێنتان پڕبێ له ژه‌هری دووپشکی برا
دڵتان پڕبێ له‌شک
له شکی برا و برا به‌شی حووکمتان
ئێوه بن و خودا هه‌تا زوووه
هێڵنجی هه‌موو ئیتیفاقێ بێننه‌وه
هه‌تا زوووه ، سه‌ری هه‌موو کڕنووشێ به‌رز که‌نه‌وه
ئێوه بن و خودا جارێ ، وه‌ک بای له چیغ ئاڵاوی دێ
سه‌ر به هه‌یوانی هۆشدا که‌نه‌وه
که‌م وه‌ک مردوو ،
لووت له به‌ردی ئیتیفاق به‌ن و ئاکام هیچ
که‌م بنووسێن به‌روومه‌تی ئه‌و جانه‌وه‌رانه‌وه و ئاکام ، ئاکام هیچ
ئاخه‌ر خۆ به‌های ماچیش هینده که‌م نییه
له‌ئه‌هلی عه‌شق بپرسن قیمه‌تی ماچ
ئێوه ده‌زانن ڕۆژی چه‌ن جار ماچ ده‌فرۆشن و
ڕۆژی چه‌ن جار ، قه‌رتاڵه ترێی ده‌سه‌ڵات ده‌فرۆشن و
ڕۆژی چه‌ن جار وه‌ک زاوای لاڵی واقووڕماو
بۆ مه‌چه‌کی بووکی تۆراو
لمۆز له ئه‌رز ئه‌ده‌ن و
چۆپی چه‌ن نازیان بۆ ده‌گرن
هه‌ر له خۆمان
له خۆمان بازنگی چه‌ن شارییان بۆ ده‌کڕن
ئێوه بن و خودا .. جارێ ..
ده‌ستتان له ده‌رگای حوجره‌ی دراو هه‌ڵگرن
ده‌ستتان له فیکلانکۆی کۆی ئه‌و گه‌ماننه هه‌ڵگرن
گوێتان بێ گوێ ، گوێگرتنتان نه‌نگی نییه
زۆڵی بیابانێ تر به‌ڕێوه‌یه
سێوه‌ری عه‌رعه‌رێ تر به‌ڕێوه‌یه
گوێتان بێ گوێ ، گوێگرتنتان نه‌نگی نییه
ده‌ست له نانی سه‌ر هه‌ر خوانێ هه‌ڵگرن ، بۆ قووتی یه‌که‌م پارووتان
خوێنی بوێ
بۆ هه‌ڵدانی هه‌ر چایه‌ک ، شه‌کری کۆستێ تری بوێ
ئێوه بن و خودا ،
سرکه‌یی ئه‌فرۆزی دایک مه‌نێنه خۆڵ
ئابڕووی خوێنمان مه‌نێنه خۆڵ
گوێتان بێ گوێ ، گوێگرتنتان نه‌نگی نییه
له به‌ردێکی ڕووخۆشی لای گه‌رمیاننه‌وه
هه‌تا چڵی ، خواچڵی سه‌وزه چڵی باخێکی هه‌ورامانتان
له چۆمێکی لای خانه‌قی و ئه‌ڵوه‌نه‌وه ، له زامێکی هه‌ڵه‌بجه‌وه
هه‌تا مله‌ی پیره که‌ژی لای که‌ژێکتان
بست به بست نیشتیمانتان له ئه‌ستۆدندایه
ئێوه بن و خودا .. چیتر
خۆتان غافڵی ڕاستیه‌کان مه‌که‌ن
ده‌رگا و که‌له‌وه‌ری ئه‌قڵ کڵۆم مه‌ده‌ن
چیتر
وه‌ک وه‌رزێری نه‌شاره‌زا ،
به توجاری لۆکه و تووتن
دۆنم دۆنم
ووڵات به تاڵانی مه‌ده‌ن
گوێتان بێ گوێ ، چیتر
وه‌ک چه‌ته و قه‌راسینه‌ی ئاو ، ڕێ له باری قه‌ڵه‌م مه‌گرن
گۆشتی زمانی ڕۆژنامه ، به سه‌گ مه‌ده‌ن ، چغه له دوژمن که‌ن نه‌ک
له قه‌ڵه‌م
ئێوه بن و خودا .. چیتر
خه‌یاڵاتمان له سه‌ر گۆلێ ،
به‌مڵه‌ی بێ ئومیدی و تاریکی مه‌ده‌ن
که سه‌وزایی چڵێکتان پێ په‌یدا نابێ
به‌ردی کوانووی سێوه‌رێکمان پێ لامه‌ده‌ن
که گه‌رمایی چایه‌کتان پێ په‌یدا نابێ
ئێوه بن و خودا ، نه‌هێڵن نا ،
له‌و سێوه‌ری ئه‌ڵوه‌نه‌دا
خوداداد ئه‌لی ڕاچڵه‌کێ و ڕه‌نگ له ڕه‌نگ باته شه‌رای شک
ئێوه بن و خودا ،
کوڕانی شاخ ، کوڕانی زه‌مانی خوێن و به‌ور ، وه‌ته‌ن چاوی له ئێوه‌یه
گه‌ر له‌شکری بیابان هات ، وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی شاخ پێشمه‌رگه بن
ئێوه‌ش پیاوانی ده‌سه‌ڵات به‌سه به هۆش بێننه‌وه
له دولبه‌ر و ماڵ و عومله گه‌ڕێن ، له ژماره و کۆشک و جومله گه‌ڕێن
ئێوه بن و خودا نه‌هێڵن نا ، پایه‌ک بنێنه ئه‌ودیو سنوورتان
سنوورتان یه‌کسانه به خوێن ، سنوورتان یه‌عنی ئابڕووتان
ئێوه بن و خودا ، گوێتان هه‌بێ ، گوێتان هه‌بێ.
ئه‌ڵمانیا
2008
|