په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠٢٠

ئەوە دەوڵەت و دەسەڵاتن دەستپێشخەرییەکانیان لە خەڵکی سەندۆتەوە.*


زاھیر باھیر      


ئافاتی کۆرۆنا وای کردوە کە خەڵکی تا ڕادەیەک لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیانا و ڕێکێخستنەوەی ژیانی خۆیان و دەوروبەریشیانا، متمانە بکەنە سەر خۆیان.


ئەم چەند نموونەیەی خوارەوە ئەوە نیشان دەدەن کە خەڵکی بە داھێنانەکانیان ئەوە دەسەلمێنن گەر سەرچاوەکانی سامانە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکانیان لە چنگا بێت زەرووربوونی دەوڵەت و دەسەڵات پاساوێکی نامێنێت.


ئەمانەی خوارەوە تەنھا چەند داھێنانێکی خەڵکییە لە شوێن و وڵاتانی جیاوازدا:

• لە بریتانیا بە ھەزارەھا گرپی ھارریکاریی بێ بەرانبەریی دامەزراون، Mutual Aid، لە یارمەتیدانی خەڵکانێک کە پێویستیان بە یارمەتی ھەیە.

• لە شاری وەوھان-ی چین کە لەوێوە گوایە کۆرۆنا سەریدەرھێناوە ، پاش ئەوەی کە دەوڵەت قەدەخەی ئامرازەکانی ھاتوچۆی کەرتی دەوڵەتی کرد تاکو ھەموو کەس لە ماڵەوە بمێننەوە، خەڵکەکەی ھاتن قیتاری سەیارەیان دروستکرد لە گواستنەوەی خەڵکیدا بۆ خەستەخانەکان و ھێنانەوەیان.

• لە شاری جیھانسبێرگی جنوبی ئەفەریقا خەڵکی ھاتن تیمی تاقمی پێداویسییتییان دروستکرد بۆ یارمەتیدانی ئەو خەلکانەی کە خانوویان نییە ، واتە لە چواردیواری بەناو خانوویەکی لە تەنەکە و مقەبا و پوشوو و پەڵاش دروستکراودا دەژین. لەو پێداویستیانە : دیتۆڵی تەعقیمکردنی دەست ، کاغەزی تەوالێت ، بتڵی ئاوی پاک و خواردەمەنی. لە شاری کەیپ تاون ئەوانەی کە شارەزاییان لە کاروباری نەخۆشی چارەسەرکردندا ھەبوون گروپیان دروستکرد لە گەڵ شوێندا، گەر کاتێک کە خەستەخانەکان پڕ بوون و نەیاتوانی چی تر نەخۆش وەرگرن ، ئەمان بە دەوری خۆیان ئەو کارە ئەنجام بدەن.


• لە ئەمەریکا گروپ بۆ یارمەتی کارمەندانی دکتۆر و نێرس خەستەخانە، دروستبووە، کە خۆیان وەختیان نییە تاکو پێداویستییەکانی خۆیان دابین بکەن . ھەر لەوێ منداڵێکی ٨ ساڵان گروپێکی دروستکردووە کە یارییەکان نیشانی منداڵان دەدات و بە یەکەوە دەیکەن . گروپی دیکە دروست بووە تاکو یارمەتی منداڵانی ئەو دایک و باوکانە بدات کە کە باوک و دایکیان زۆر سەرقالی کاری دیکەن.

• لە نەرویچ گروپێک لەوانەی کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە درروستبووە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی کە ئەو کارانە بە خەڵکانێک کە تا ئێستا ساغن ناکرێت چونکە مەترسیدارە بۆئەوان کە بیکەن و لە کردنیا ڕەنگە توشی کۆرۆنا ببن.

• لە بولگاریا گروپ دروستبووە بۆ پێدانی کۆفی بەیانیانا و ھەروەھا بە قسە یارەمەتیدانی کەسانێک کە گرفتیان ھەیە. ئەو کارەش بە ئینگلیزی پێی دەلێن counselling. لە پراگ گروپێک لە قوتابیان دروستبووە کە لای منداڵانی دکتۆر و نێرس و کارمەندانی خەستەخانەکان دەمێننەوە کە خۆیان لەسەر کارن.

• لە شاری دوبلن لە ئیرلەندە لە بلۆکێک خانوو یاری ' بینگۆ' کە پێی دەڵێن " balcony bingo " لە ڕێگای فەیسبووکەوە دروستکردوە کە بە ھەزاران کەس تیایدا بەشدارن .

• لە شاری بریستۆڵ-ی بریتانیا گروپێک لە ئافرەتان دروستبووە کە کاریان پەیداکردنی داوودەرمانە بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.

• لە لاتیڤیا بە ھەمان شێوە گروپی جیا جیا دروستکراون بۆ مەبەستی جیا جیا.

• لە وڵاتی فلیپین دیزاینەری پۆشاک دوکانەکەی گۆڕیوە بۆ دروستکردنی پێداویستییەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.

• لە یەک ھەفتەدا گروپێک لە دکتۆر و تەکنیشنەکان و پسپۆڕان توانییان لە ماوەی ھەفتەیەکدا جیھازی ھەناسەوەرگرتن و بوژانەوەی سییەکان دروست بکەن کە تێچونی تەنھا ٣٧٠ دۆلاری ئەمەریکییە بە ھاوکاری کۆمۆنێتییەکان.

______________________________________________
* ئەم زانیاریانە لە وتارێکی نووسەر و چالاکوانی ناسراوی ژینگە George Monbiot کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ٣١/٠٣/٢٠٢٠، وەرگیراوە بەڵام تایتڵی وتارەکەی ئەو جیایە.


١\٤\٢٠٢٠
ماڵپەڕی زاهیر باهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک