په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٩\٢٠١٧

 

  ئەوێ.

ئەرسەلان مەحمود

لەوێم،
ئەوێێێێێیییی
وەك هەناسەی من گەرم و،
وەك هەست و نەستی ئێستای تۆ سارد!
ئەوێی وەك /با/ بێباك و،
وەك /نا/ خۆشناو،
هیچم بۆ نایە
هیچ!!

دەبێ
چیبكەم؟
تۆ لێرە نی و،
منیش بەدیار خۆۆۆۆۆمەوە،
وەك كۆترێكی تەریووەوووووووو،
بەسەر پەلە سییەكانی دڵمەوە هەڵكورماوم،
ئا/ بیر لەخۆم دەكەمەوە، نا/ تۆم بیر دەكەوێتەوە!
جامێك تاڵی لەوووو بێدەنگییەت،
بنێررررررە، دەردی بكەم و،
ببڕێتەوە!

دڵڵڵڵڵڵم
دەنیشێێێێت!
خەیاڵم دەفڕڕڕڕڕڕڕێ،
ئەوەی هەبوو، بەتەنافی یادەوەرییەوە جێما!
لەدەرەوە ئااااااااااگر
دەبارێ!

جگەرەیەك،
دەمباتەوە سەر زمان،
زەمانێك دەهێنمەوە بەر قسان،
با/ پایزی چاوەڕوانیم دەباوووووووو،
دەستم ناگرییییییییی،
نااااااا/ بەدم دااا
دێێێێێێێم!

لێگەڕێ
هەرر خۆڵەمێش
دەزاااااانێ سەبەب چییە
ئەم ئاگرە، دوكەڵ
ناكات!

ئێوارە
وەك هەمیشە
خەریك بەنوسینەوەی ئاوابوونەو،
منیش بێهودەیی تەمەن دەخوێنمەوە،
ژورەوە دەكوڵێێێێێێێ لەئازاردا،
بەلادااااااا
دێێم!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک