په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئەوه‌ فه‌رهوودە..
پرۆگرام و چاپەمەنیەکانى وەزارەتى پەروەردە (
١٣٣)ملیون دینار پاداشت دەبەخشێتە بەرپرسەکانى..!!


بەشدار عه‌لی    


بەپێى دوو نوسراوى جیا کە ئیستا لەبەردەستماندایە و واژۆی (لوتفی سه‌دیق محه‌مه‌د)ى بەرێوبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى پەروەردەى لەسەرە بە ژمارەى (16788 لە 3/11/2009)بڕى (480،2500)ملیون خه‌رج کراوە لە پاداشتى چاپکردنى په‌رتووک، هەروەها بەژمارەى (18345 لە 25/11/2005)،بڕى (850،230))ملیون دینار بۆ هەریەک لە (ئاراس نەجمەدین)بەرێوبەرى گشتى پرۆگرام و چاپەمەنیەکانى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم (مه‌هدی عه‌باس)بەرێوبەرى چاپەمەنیەکان،(سه‌باح سه‌عید عه‌بدوڵا)بەرێوبەرى (ته‌جهیزات)،لەگەڵ عوسمان پیرداود کوازى نەخشەساز خه‌رج کراوە وەکو پاداشتێک لە بڕى سەرپەرشتیکردنى په‌رتووک بۆ قوتابیان.


بێ ویژدانیە ئەگەر ئەوه‌ ناوى بنرێت گەندەڵى یان رۆتینات یان دزى، ئەوه‌ فه‌رهوودێکە و کۆمەڵێک مافیا دەیانەوێت تاڵانى بکەن و دەسەڵاتى سیاسیش ساویلکانه‌ بۆیان چەماوەتەوە بۆ ئەوەى درێژە بە دەسەڵاتى خۆى بدات و لاشەى مردوى خۆى رابکێشێت و کەسى نەخۆشى وەکو ئەو بەرێزانەى سەرەوە دورست بکات.


بێ هۆنیە پارتى و یەکێتى بە هەزارەها دۆلار بۆ بێدەنگ کردنى نوسەران و رۆژنامەنوسان و روناکبیران خه‌رج دەکەن، دامودەزگاى سیخوڕى و نهێنى بەسەر جموجۆڵە تایبەتیەکانى تاکەکان دادەنێن، رێکخراو و دەستە و کۆمەڵەى جۆراو جۆریان لەناوەندەکاندا دورست کردووە بۆ کۆنترۆڵ کردنى باره‌کە، چونکە دەزانن و لایان رۆشنە چ دز و مافیایەکیان پەروەدە کردوە و ئەگەر فریا نەکەون بەعس ئاسا گۆڕیان گوم دەکەن.


بەدرێژایى مێژوو زۆر بوونە ئەو کەسانەى کە دەوڵەمەند و سەرمایەدار و بەرپرس و دەسەڵاتدار بوونە لە دنیا، بەڵام ئیستا کەسێک لە کولەکەى تەڕیش ناویان نابات، بەڵام زۆرێک لە ئازادیخواز و مرۆدۆستى دونیا بوونەتە شاکار و خەڵکى بەدوایى شاکارەکانیان و ژیانى تایبەتیان وێڵ و عەوداڵن. راستە ژیانیان قورس کردووە و هەر شەش لامان کۆنترۆڵ کراوە ، بەڵام دەرفەتى ئەوەى تێدا ماوە وەکو مرۆڤێکی خاوەن بڕیار و رێزدار بژین و بیگوزەرێنین، ئەوانەى واژۆیان لەسەر ئەم بڕە پارە خەیاڵیە کرد و ئەوانەشى وەریانگرت، دوژمنى سەرسەختى ئاو و خاکى ئەو وڵاتەن نەک ئێمە کە دەمانەوێت ئەو سەروەت و سامانه‌ بەپێى سیستەمێک بەیەکسانى ببەخشرێتەوە و هەموان سوودى لێوەرگرن.

 


هەولێر