٢٠\٩\٢٠١٣
ئه‌وه
گوتمان هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام ئه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ
بۆچی؟

عادل
له کورده‌واریدا ووتراوه، به‌خودای قه‌زوان
(قه‌سقه‌وان) ته‌قاندنو ماگا دۆشینیان نه ووتوه، ئه‌دی تا ئه‌مرۆش له‌میژووی
گه‌لاندا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵپه‌ڕکێیان
نەگوتوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌رێم رووده‌دا.
سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی له‌جیهانی سه‌رمایه‌داریدا ته‌مه‌نی
خۆی ده‌دات له نزیکه‌ی سه‌دساڵێک، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و ته‌مه‌نه،
له‌هیچ ووڵاتێکی خاوه‌ن په‌رله‌مانیدا به‌و شێوازه‌ی له
کوردستان ده‌گوزه‌ریت نه‌بوه‌و ناش بێت.
ئه‌وه‌ی له‌کوردستان ده‌گوزه‌رێت، گه‌ر چی به ئاهه‌نگ و موزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێ
رق‌و کینه‌ی حیزبه‌کان ده‌مامک کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانیوه
دووکه‌ڵی ڕق و شه‌ڕه‌نگێزییان له‌دژی یه‌کتر بشارێته‌وه.
لێره‌دا دوو ئیحتمال هه‌یه یان یاری به عه‌قڵی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن
وه‌یان ئه‌وه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن، شه‌ڕێک ده‌سه‌پیته سه‌ر جه‌ماوه‌ری
کوردستان.
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان هێنده بۆنی دوژمنایه‌تی لێ ده‌کرێت، ئه‌وه
چاره‌کی ئه‌وه بۆنی ئاشتی‌و ته‌بایی لێ ناکریت.
سه‌ران و به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌وحیزبه مونافیسانه، واده‌ری ده‌خه‌ن که
هه‌ریه‌که‌یان کار بۆ هه‌ڵته‌کاندنی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن و خه‌ڵکیان، له‌چاوه‌ڕوانی
به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شتێکدا بۆیان ڕاگرتوه، که‌له‌ڕاستیدا زیاتر له‌وه‌ده‌چێت،
که دۆزه‌خێکی شه‌ڕی ناوخۆیان بۆ ئاماده‌کردبێتن.
هه‌رهه‌موویان باس له‌نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، وه هه‌رهه‌موویشیان
له‌گه‌نده‌ڵیدا نقوم بوون. به‌رهه‌می ئه‌و بێ سه‌رو به‌ریه، له خۆرا
بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو ئافره‌ت، له‌کاتێکدا
تا ئێستا له مێژووی هیج هه‌ڵبژاردنێکی په‌ڕله‌مانی ووڵاتانی رۆژاوادا
یه‌ک که‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
هه‌ر هه‌موویان باس له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ر نه‌بردنی
سامانی ووڵات و میلله‌ت ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه له حساب و
ژماردن نایه‌ت بڕی ئه‌و پاره‌و تێچوونانه‌ی که هه‌ر حیزبه‌یان به په‌ڕۆو
داری ئاڵای ره‌نگاو ره‌نگی حیزبه‌کان، له‌لافیته‌و به‌کارهێنانی سووته‌مه‌نی
بۆ ئۆتۆمبێلی لایه‌نگرانیان وپیاهه‌ڵده‌رانیان،،،،،،وه‌یان عاتڵ کردنی
ئیشوکاری کاسبکاران و فه‌رمانگه‌کان.
زۆر سه‌یره له ووڵاتان حساب بۆئه‌وه‌ده‌که‌ن که خه‌ڵک له‌کار نه‌که‌وێت،
له رۆژی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام له‌کوردستان داواله‌خه‌ڵک ده‌کرێت ده‌ستبه‌رداری
کاره‌که‌ی ببێت وه ئه‌وه‌شی ناچێته‌ناویان، ئه‌وه هه‌لی کارکردنی
بۆنه‌ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وهه‌راو هوریایه.
هاتو هاواری نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ئاخر له پیسکردنی شار‌و شارۆچکه‌کان و
ژینگه زیاتر جی تری لێ به‌ده‌ست هاتوه. هێشتر که‌س هه‌ڵنه‌بژێردراوه
هه‌رهه‌موویان خۆیان به‌براوه ناوزه‌ڕکردوه، ئه‌ی ده‌بێت دۆڕاو کێ
بێت؟ گه‌ر ئاستئ هۆشیاری جه‌ماوه‌ر ئاوها پاشکه‌وتووی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌بێت،
ئه‌وه بێگوومان دۆڕاوه‌که میلله‌ت ده‌بێت، که‌چی هه‌ر میلله‌تیش هه‌ڵده‌په‌ڕێنن.
ئه‌ی باشه دوای هه‌ڵبژاردن ده‌بێت چی بکه‌ن. بێگوومان شه‌ڕێکی ده‌سته‌و
یه‌خه.
هیج کام له‌و حیزبانه جگه له‌سه‌رکه‌وتن بۆخۆیان شتیکی تر پێشبینی
ناکه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه دۆڕاندن قبولکردن له باوه‌ڕیان دانیه،
واته یان بردنه‌وه یان شه‌ڕکردن. بۆیه پێ ده‌چێت دوای ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌که
ئه‌وه ئاهه‌نگی شه‌رکردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌لی براده‌رینه، خوشکینه، ته‌ماشابکه‌ن چۆن سه‌روه‌تو سامانی ووڵات
به‌وجۆره به‌باده‌ده‌ن، خه‌رجی بی سنور له ئیختیاریاندا دانراوه بۆ
ئه‌و کاره گه‌نده‌ڵیه نا سه‌رده‌میانه‌یان، باسیش له دیموکراتی و
ئاوه‌دانی و گۆڕاندن‌و سه‌وزکردنو به‌زیو کردنی کوردستان یش ده‌که‌ن،
باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ری حسین بۆسه‌ر لاشه‌که‌ی ده‌که‌ن و زیندوی ده‌که‌نه‌وه،که‌له‌ڕاستیدا
ئه‌و ره‌فتاره‌یان خۆی له‌خۆیدا مشتێکه له خه‌رواری گه‌نده‌ڵیان.
ئایا ئه‌و خه‌رجی و تێچوونانه که به‌و ئاڵوواڵایانه دراوه، بدرایه
به سه‌موون و هێلکه بۆ ژه‌مێک منداڵانی قووتابخانه‌کان باشتر نه‌ده‌بوو،
یان هیچ نه‌بوایه، بکرایه‌ته کۆمه‌ک بۆ ئاواره‌کان و گه‌ڕه‌که هه‌ژارنیشینه‌کان،
وه‌یان بدرایه‌ته تێچوونی چه‌ند قووتابخانه‌یه‌ک و...
هتد.
١٨\٩\٢٠١٣
ya_sh@rocketmail.com
|