١١\٩\٢٠١١
ئه‌وه‌نده‌ی سیسته‌می
په‌روه‌ده سته‌م له خوێندکاران ده‌که‌ن
خوێندکاران ئه‌وه‌نده سته‌م له خۆیان ناکه‌ن.
شاخه‌وان ئه‌کره‌م
هه‌موومان
به‌شداری سیسته‌می په‌روه‌رده‌مان کردوه تێگه‌یشتوین که چۆن نارێکه
هه‌ر له بیناسازیه‌وه تا سیسته‌می په‌روه‌رده، که ده‌رئه‌نجام چۆن
منداڵه‌کانمان سه‌رکوت ده‌کات ، من له خویندنگایه‌ک بووم به‌رده‌وام
ته‌والێته‌کانی شکاو و گیرابوو به‌رده‌وام ده‌چوین بۆ مزگه‌و‌ته‌کانی
نزیک خویندنگاکه‌مان تا ئێستاش هه‌روایه پاش چه‌ندین ساڵ کاتێک وانه‌ی
وه‌رزش نزیک ده‌بوو که‌یفمان ده‌هات کاتێک ده‌مانزانی مامۆستای وه‌رزش
ده‌یوت" ئه‌مرۆ چقڵ و چال و گیای ساحه‌که پاک ده‌که‌ینه‌وه وانه‌یه‌کیی
تر یاری ده‌که‌ین.
نه‌ی وانه‌ی عه‌ره‌بیه‌که‌ی ته‌نها قه‌واعید بوو هیچ فیری زمانی عه‌ره‌بی
نه‌بوین ئیستاش سه‌فه‌رم کردوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاتم هاورێ عه‌ره‌به‌کانم
پێم ده‌لێن چۆن زمانی یه‌که‌می ولاته‌که‌ت که عه‌ره‌بییه نازانیت
منیش مه‌جبور ده‌ڵیم" که‌س نه‌بووه له وانه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه له
کوردستان فێری زمانی عه‌ره‌بی بێت، ئه‌وه‌ش تاوانه‌که‌ی من نیم به‌ڵکو
سیسته‌می خویندنمانه، ئه‌ی وانه‌ی ئینگلیزی زیاتر له دایلۆگ فێری هیچ
نه‌بووین.
چه‌ند جار به‌ردباران کردنی بینای په‌روه‌رده‌ی سلیمانی له‌لایه‌ن
خوێندکارانیه‌وه خۆ تاوان نه‌بوه به‌ڵکو لاشعوری خویندکاران کاتێک
بیریان له‌و دارزیوه سیسته‌مه کردۆته‌وه بۆیه ئه‌و پاله‌په‌ستۆ
ده‌روونیه‌ی که له‌سه‌ر هزر و گیانیان بووه پالیان پێوه‌ناون به‌و
خوێندکاره‌نه‌وه که ئه‌و کاره بکه‌ن ئه‌ی بۆتاو انه که مامۆستای
چه‌ق به‌ستوو و بی گۆرانکاری له‌خۆیاندا په‌سه‌ند بکه‌ن ئیستا به‌رده‌وام
دنیا و خودی تاک له گۆرانکاری دایه جا خۆ سته‌م نییه گه‌ر ئه‌و
گۆرانکاریانه به‌رسیسته‌م و خودی تاک بکه‌ویت له کوردستان، له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ده‌بینین په‌روه‌ده خۆی هه‌ستاوه به دانانی خویندنگای
نمونه‌یی ئه‌مه‌ش ریژه‌که‌ی زۆره باشه نموو‌نه‌یی به‌رامبه‌ر چی ؟؟
خۆ ده‌بێت بلێین به‌رامبه‌ر نا نمونه‌یی له کاتیکیشدا هه‌زاران
خویندنگای ئاسایی هه‌یه له کوردستان که نمونه‌یی نین ، گه‌وره‌ترین
هۆکار بۆ ئه‌م گرفتانه هه‌ندێک له مامۆستایانن که وه‌ک به‌لارێیدا
رۆیشتوون هه‌ستاون بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت به خویندکاران به‌رامبه‌ر
به ریژه‌یه‌کی پاره و گرنتی کردنی خویندکار بۆ به‌ده‌ست هینانی نمره‌یه‌کی
زۆر.
په‌یوه‌ندیمان کرد به‌خویندکارێکی ئاماده‌یی شاری سلیمانی یه‌وه وتی"
هه‌ر هه‌مان مامۆستایه که رۆژانه دێت وانه‌مان پیده‌ڵێت که‌چی له
دوای وانه‌کان شه‌وان به‌ریژه‌ی پاره‌یه‌کی زۆر گرنتی ده‌ده‌نه
خویندکار بۆ ده‌رچوون ئه‌مه‌ش هه‌موو خویندکار پێی هه‌ل ناسورێت و توشی
نیگه‌رانی کردوین ، باشه ده‌پرسین بۆ رێگری نه‌م دیارده‌یه ناکریت با
ئه‌و زانست و عیلمه هه‌ر له‌رۆژانی ئاسای پیمان بلینه‌وه.
گرنگ ئه‌وه‌یه پێداچوونه‌وه‌ی خیرا بکرێت هه‌ر له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
تا توێژی مامۆستایان و گۆرینی فیرکردنی خویندکاران له‌به‌ر ئه‌وه ده‌وتریت
خوێندکار خۆی کۆشش ناکات بۆیه ده‌رناچێت نه‌خێر ده‌بێت فیربکرێت که
کۆشش باکات و هه‌ولبدات ئه‌مه‌ش رۆژانه ئه‌رکی مامۆستایانه ، ئه‌وانه‌ی
باسمان کرد که‌مێک له هه‌ندێک گرفتی په‌روه‌رده‌ی بوون بۆیه رێژه‌ی
ده‌رنه‌چوونی خوێندکاران له‌م ساڵدا که‌م بۆته‌وه ئه‌و ریژه‌یه‌ش زۆره
له‌چاو ساڵانی رابردو دا ده‌بینن له‌و نه‌خشه‌یه‌ی خواره‌وه دا روون
کراوه‌ته‌وه.
shaxawan@live.nl
|