١٩\٩\٢٠١٠
ئـێـوەش بــزانـن.

ئامادهکردنی: شێرزاد عومەر مەحمود
* هەندێ لە فەرمانبەرانى
بەڕێوەبەرایەتى پاسەپۆرت و رەگەزنامەى هەولێر فێربوونە لەکاتى
دەوامکردندا ئیشی تاکسی دەکەن، ئێمەش دەڵێین دیارە ئەو
بەڕێوەبەرایەتییە زۆر چالاکن و زوو ئیشی هاوڵاتیان تەواو دەکەن و
دواتریش بە تاکسی دەیانبەنە ماڵەوەیان، ئەوەیە سوپەر فەرمانبەر..
* لە شارۆچکەى کۆیە و لە جووت
سایدى گەڕەکى هارمۆتە شەقامێک هەیە بەناوى قەسابخانە کە لە کۆتایی ساڵی
2009دا دروست کراوە کەچی تاوەکو ئامادەکردنى ئەم هەواڵە 4 جار
نۆژەنکراوەتەوە، ئێمەش لەلاى خۆمانەوە دەڵین ئیتر خەڵکینە بۆچی ئەوەندە
رەخنە لە حکومەت دەگرن و دەڵێن خراپە ئەوەنییە هەمیشە لە نوێگەریدایە..!!
* دەڵێن هاندەرێکى گەرم و گوڕ و
بەحەماس و توندڕۆی هەڵبژاردەیەکى وەرزشی لە ڕۆژانى مۆندیالدا
هەڵبژاردەکەى دەدۆڕێت و ئەویش زۆر دڵتەنگ و غەمگین دەبێت و دەڵێت:
برایەکم بمردایە ئەوەندە غەمم بۆی نەدەخوارد، بەخۆڕایی نەگوتراوە(هۆشی
ساغ لە لەشی ساغدایە).
* دەرگاى چوونە ژوورەوەى
بەڕێوەبەرایەتى پاسەپۆرت و رەگەزنامەى هەولێر وەک دەرگاى زیندانى
تاکەکەسی وایە، هەندێ جاریش عەیب نەبێ بە دەرگاى(WC) دەچێت، لە هەمووى
کارەسات تر ئەوەیە هەموو رۆژێ پتر لە 300 هاوڵاتى نۆرە دەگرن لە پێش
ئەم دەرگا بچکۆڵانەیە، ئەرێ حکومەت پرسیارێک: جیاوازى لەنێوان دەرگا و
مێشک چییە..؟!
* لە چەند رۆژى رابردوو لە
شارۆچکەى زاخۆی دەلال سەندیکاى کرێکاران بە کەیفی دڵی خۆیان چەند
کرێکارێک هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەى هاوکاریان بەسەردا دابەش بکەن، هیچێ لەم
کرێکارانە بە دۆستایەتى و خزمایەتى ئەو هاوکاریەى وەرنەگرت کە
بڕى(100)هەزار دینار بوو، بەڵام نوکتە خۆشەکە ئەوەبوو کە ئەوانەى
هاوکاریەکەیان وەرگرت هیچیان کرێکار نەبوون، جا نازانین ئەو ماستە چ
موێکى دەلالى تێدایە.
* چەند برادەرێک لە دەڤەرى
شێخانەوە پێمى گووت کە ئێستا بارهەڵگرە تورکەکان شووتى دەهێننە
کوردستان و لە دهۆک و هەولێر و سولەیمانى بۆیان ساغ نابێتەوە ناچارن
لەسەر رێگاى نێوان هەولێر- دهۆک شووتیەکانیان بە بۆگەنى بوونەوە هەڕاج
دەکەن، برایانى حکومەت تەنها لەوە بەرپرسە کە لە سنور داخیل دەبێت
ئێکسپایەر نەبێت جا لە ناوەوەى سنور خواى دەکرد دەبووە ژەهرى مار...!!
* حاکم رزگار لە پێش ماڵەکەى
خۆی دوو تاسەى خنجیلانەى بۆ هێورکردنەوەى رێبواران و ئۆتۆمبێلەکان
دروست کردووە بۆ ئەوەى رێبواران جوانتر لە ڤێلایەکەى بڕِوانن ماڵەکەى
لەسەر شەقامێکى گشتى هەولێرە، کەچی لە گەڕەکى زانکۆ نزیک بانزینخانەى
ئاکار یەک کۆڵان بە تەواوى واژۆیان کۆکردۆتەوە تاوەکو تاسەیەکیان بۆ
دروست بکرێت چونکە شەقامى گشتییە لەبەر ئەو ئۆتۆمبێلە تیژرەوانە و بۆ
سەلامەتى منداڵەکانیان، کەچى هێشتا هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە.
* یەکێک لە بەرێوەبەرى
فەرمانگەکانى حکومى لە قەزاى دەشتى هەولێر واتە بنەسڵاوە نەخوێندەوارە،
تەنها بڕوانامەى سەرەتایى هەیە، کەچى لە هەمان فەرمانگە چەندین
فەرمانبەرى تێدایە بڕوانامەکانیان زۆر بەرزە، جا ئەوەچییە خۆ
بەڕێوەبەرایەتى برا بە ئیشە نەک بە ریش.
* ئۆتۆمبێلى ژمارە(68)ى گەشت و
گوزار کاتژمێر 11.58ى بەیانى رۆژى 31/7/2010 بە ماڵ و منداڵەوە هاتبووە
سەیران و گەشت و گوزار لە دەڤەرى چۆمان، هەڵەى شوفێرەکە نییە چونکە
ئۆتۆمبێلەکە بۆ گەشت و گوزار دروست کراوە.!
* ئۆتۆمبێلى ژمارە(406)ى کارەبا
لەکاتژمێر 7.50ى ئێوارەى رۆژى 27/7/2010 لە دەڤەرى چۆمان ئەوانیش بە
ماڵ و منداڵەکانیانەوە هاتبوون بۆ سەیران و گەشت و گوزار چونکە شار زۆر
گەرم بوو لەبەر بێ کارەبایی..!
* لەگەڕەکى پێنجى حەسارۆک لە
نزیک شەقامى گشتى واتا هەر لە پشت بانزینخانەى شێر ماڵێک هەیە ڤێلایەکى
سێ نهۆمى زەبەلاح وەک بڵێیت(مجلسی حوکم و پەرلەمانە) سەرتاپاى گڵۆپ و
چراخانە، کاتژمێر دوو و نیوى شەو بە ئۆتۆمبێل بەوێدا تێپەڕیم بە خێرایی
80کم ئینجا توانیمان گڵۆپەکان بژمێرین کە 36دانە گڵۆپی زەق بوو، جگە
لەو گڵۆپانەى کە لە ژوورەوە داگیرسابوو و جگە لەوانەش کە نەمانتوانى
بیانژمێرین و جگە لەو هەموو شتانەى کە لەو ڤێلایە بە کارەبا کاردەکەن
بە کورتیەکەى کارەباى یەک گەڕەکى داگیرساندبوو، تۆ بڵێی ئەمە ماڵی
وەزیری کارەبا یان ماڵی خەزوورى وەزیری کارەبا نەبێ..؟!!
* لە شارۆچکەى هەریر لە
دەروازەى شارۆچکەکە لە هەردوو لایەوە ئاڵایەکى گەورە و جوانى کوردستان
لەلایەن شارەوانى ئەو شارۆچکەیە هەڵواسراوە کە لە دوور و نزیک دیارە کە
ئەمە شارۆچکەیەکى کوردییە و شارۆچکە و وڵاتەکەى خۆیان خۆش دەوێت،
ئەمەیە هەست کردن بە لێپسراوى و دەستخۆشیان لێ دەکەین و هیوادارین
هەموو شارۆچکە و قەزاکان چاو لە شارۆچکەى هەریر بکەن، دووبارە دەست خۆش
و بمێنن بۆ کورد و کوردستان.
* پارێزەرێک لە هەولێر بەناوى(ج)
دەمێکە لە هەوڵی ئەوەبووە لە ژنەکەى جیا ببێتەوە، بەڵام دادوەر بڕیارى
نەداوە و هەر لێی دواخستووە، بەڵام لە رۆژانى دواى جەژن دادوەر بڕیارى
جیابوونەوەیان دەدات و پارێزەرەکەش پڕ بەدەنگى خۆی لەناو دادگاى هەولێر
هاوار دەکات(هۆ خەڵکینە هەموو ئە3;ەکات(هۆ خەڵکینە هەموو ئەوانەى لێرە گوێیان لێمە سبەى ئێوارێ
دەعوەتى نانى ئێوارەى منن کە مەولودێک لە مزگەوتى جەلیل خەیات سازدەدەم)
هەروەها ناوبراو بە سەدان نامەى مۆبایلیشی بۆ ژمارەى ناسراو و نەناسراو
ناردبوو جگە لەمانەش سەدان کارتى بانگهێشتنى ئێوارەخوانەکەى لەچاپ داوە.
ماڵپهڕی شێرزاد عومهر مهحمود
|