ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی حه‌زی له جله‌كانی مادۆنایه، شێت و شه‌یدای باوكیه‌تی و یاریی ئاسنیش ده‌كات.
سازدانی:زانا گه‌ڵاڵی
به‌م سه‌ره‌تایه، ئه‌ستێره كه‌ریم-ی كچه بێژه‌ری پێشوو له كه‌ناڵی (ktv)و ( عه‌شتار ) . گفتوگۆ‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوێزه ده‌ستپێكرد. ئه‌و ، كه‌سێكی میهره‌بان ،ڕووخۆش و باوه‌ڕبه‌خۆو تێگه‌یشتوو .. ئه‌و ، له ساڵی (١٩٨٣) له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكان-ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه. له ساڵی ( ١٩٩٢ تا ٢٠٠٦ ) له بواری ڕاگه‌یاندندا كاریكردووه‌و له هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و دواتر وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری كورد‌و یه‌كه‌م موسڵمان له‌ته‌له‌فزیۆنی عه‌شتار ده‌ستبه‌كاربووه .ئه‌ستێره، خاوه‌نی كورێكه‌و ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له وڵاتی سوێد ژیان به‌سه‌رده‌بات .
له‌گفتوگۆكه‌ماندا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی كچه بێژه‌ر , لێمانپرسی ساڵانێكی زۆر له ڕاگه‌یاندن كاركردووه ، بۆیه ده‌پرسین دابڕانیشت تاچه‌ند ڕوو به‌ڕووی كێشه‌ی كردیه‌وه؟ ئه‌و وتی : به ڕاستی له‌سه‌ره‌تادا زۆر ناخۆش بوو ، زۆر كاری لێكردم ، ئه‌گه‌رچی ده‌زگایه‌ك داوایان لێكردووم كار بكه‌م له‌گه‌ڵیاندا ،به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتووه . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا من كه‌سێكی خۆڕاگرم و ده‌توانم به‌ره‌نگاری هه‌موو كێشه‌كان ببمه‌وه و ئینشاڵلا به زوترین كات ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر شاشه.
٭ ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ده‌ست به كار بیه‌وه له یه‌كێ له ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا پێتخۆشه چ به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌شبكه‌یت؟ ٭ چونكه له بواری منداڵان شاره‌زاییم زۆره‌و له بواری سیاسی مه‌به‌ستم ( ده‌نگوباس ) كه بۆ ماوه‌ی (٢ ) ساڵ كارمكردووه، هه‌ر ئه‌م بواره‌م پێخۆشه به‌ڵام ئاره‌زووم له پڕۆگرامێكی هونه‌رییشه ، به‌ڵام به‌شێوازكی تازه، چونكه مرۆڤ خۆشه ئه‌زموونی هه‌بێت له ژیاندا و منیش له تیڤی به دوو شێواز كارم كردووه‌و ناسراوم ئێستاش حه‌ز ده‌كه‌م به هونه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌م بواره . ٭ ئه‌ستێره، ده‌رباره‌ی خه‌ونه‌كانیشی وتی" خه‌ونم ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری تیڤی و سان-ی كوڕم ببینم كه گه‌وره‌و كه‌سێكی لێهاتووی لێده‌رچووه . خه‌ونی ترم زۆره به‌ڵام له ئێستادا پێمخۆشه ئه‌م دوو شته بڵیم.. ٭ هه‌روه‌ها پێمانوت، بێژه‌ری هه‌واڵ بووی ، لای تۆ مه‌رجه‌كانی بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو له هه‌واڵ چییه ؟ ٭ زمانێكی پاراوه بێ هه‌ڵه، زیره‌ك و خاوه‌ن زانیاری بێت ، چاو نه‌ترس بێت و زۆر خۆڕاگر بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌وقفێك و جوانی و ڕووخۆشیش لای خه‌ڵكی زۆر گرنگه. ٭ له ئێستادا به‌رنامه‌ی هونه‌ری به شێوه‌ی تیڤی له هه‌ندێ له ماڵپه‌ڕه‌كاندا ده‌بینرێت، به‌ڕێزت ئه‌مه چۆن ده‌بینی به نیازی كارێكی له‌م شێوه‌یه نیت ؟ ٭ به‌ڵی كه‌مێك ئاگادارم نه‌ك زۆر، به‌و هۆیه‌ی به‌كاری ۆژانه‌ی ژیانی خۆم و (سان )ی كوڕمم سه‌رقاڵم ، به‌ڵام له به‌رنامه‌مدایه له داهاتوودا شتێكی تازه بكه‌ین به هاوكاری كاك ئازاد كوردی ، به‌ڕێوبه‌ری سایتی چرا تیڤی . ٭ به‌چ شتێك دڵته‌نگ ده‌بیت ؟ ٭ ئه‌وكاته دڵ ته‌نگده‌بم كاتێك سان-ی كوڕم نه‌خۆشبێت، ئیتر نانیش ناخۆم تا چاك نه‌بێته‌وه . ٭ چ جۆره كوڕیك سه‌رنجی ئه‌ستێره ڕاده‌كێشێ ؟
٭ ڕێزی ژن بگرێت و له پێشژنه‌وه نه‌ڕوات به ڕێگادا . ٭ ئه‌ی جوانی ؟ ٭ بێگوومان هه‌موو شتێكی جوان جێگه‌ی سه‌رنجڕاكێشانه . ٭ تاچه‌ند گرنگی به وه‌رزش ئه‌ده‌یت چ جۆره وه‌رزشێكت پێخۆشه ؟ ٭ ئۆۆۆی وه‌ڵلا هه‌ر زۆر خه‌ریكی وه‌رزشم، هه‌موو ڕۆژێك ٢ سه‌عات ڕاده‌كه‌م، هه‌ر بۆیه كێشم ٦٠ كیلۆیه‌و یاری ئاسنیش ده‌كه‌م ، به‌ڵام زۆر نا ، وه مه‌له‌وانێكی باشیشم . ئه‌وكاته‌ی له هه‌ولێر بووم له یانه‌ی هه‌رڤین به‌شداریم هه‌بوو ، هه‌موو ڕۆژ ده‌چووم، به‌ڵام لێره زۆر به‌كه‌می. ٭ ڕووداوێكی كه هه‌رگیز له یادی نه‌كه‌ی ؟ ٭ كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی یه‌كی شوباتم خوێنده‌وه له كوردستان تیڤی زۆر خه‌مبار بووم. ٭ ئه‌گه‌ر گوڵێك هه‌بێت پێشكه‌شی كێی ده‌كه‌یت ؟ ٭ پێشكه‌ش به باوكمی ده‌كه‌م ، كه به‌قه‌د بینایی چاوم خۆشمده‌وێ، بۆیه‌ش پێشكه‌شی ده‌كه‌م تا لێم ببورێت، زۆر دڵیم ئازارداوه، كه‌سیش له‌و شایه‌نتر نییه ،به‌ڕاستی شێت و شه‌یدای باوكمم ، زۆر جار پێیده‌ڵێم بابه توخوا نامه‌یه‌كم بۆ بنێره، لێم توڕه‌به، یان وشه‌یه‌كم پێبڵێ ، بیری هه‌موو شتێكی ده‌كه‌م ، بیری توڕه‌بوونه‌كانیشی ده‌كه‌م .ئومێدی تهمهندرێهم .ئومێدی ته‌مه‌ندرێژی و له‌شساغی بۆده‌خوازم .،
|