٢٧\۴\٢٠١٠
یاداشت:
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی
دڵم هات قژم ببڕم.

ناڵه عه‌بدولره‌حمان
نازانم بۆچ له‌مێژبوو وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌وه‌م
هه‌بوو له‌کۆڵ ئه‌وباره قورسه سه‌رنجڕاکێشه‌ی سه‌رم ببمه‌وه، به‌ڵام
له بڕیاردانێکی خێرا و یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌ترسام، ئه‌گه‌رچی یه‌که‌م
جاریشم نه‌بوو بڕیار له مه‌سه‌له‌یه‌کی ژنانه‌م بده‌م، به‌ڵکو زۆر به‌ئاسانی
و بێ سڵکردنه‌وه بڕیارم له مه‌سه‌له‌ی زۆر ئه‌سته‌م و پڕ ختوره‌تی
ژیانم داوه، چه‌ندین جاریش به چه‌نده‌ها مۆدێل قژم بڕیووه، به‌ڵام
بڕیاری قژبڕینی ئه‌م جاره‌م هه‌ستم ده‌کرد شتێکی به‌دواوه‌یه ته‌نانه‌ت
خۆشم لێی تێناگه‌م بۆچ ئاوا ئه‌سته‌مه؟
- له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که‌سێک هه‌بووه ڕۆژێ له ڕۆژان قژه دڕێژه لووله‌که‌می
خۆشویستووه؟!
نا ... باوه‌ڕناکه‌م...نا... نازانم، بیرم دێ له پیاسه‌ی ئێواره‌ی
به‌رده‌م شه‌قامی باتا و کۆڵانه باریکه‌کانی ناو قه‌یسه‌ری له‌گه‌ڵ
خوشکێکم ده‌گه‌ڕامه‌وه....کوڕێکی گه‌نج توانجێکی خۆشی تێگرتم: ئه‌و
پرچه‌ی هه‌ر ده‌ڵێی مه‌عکه‌ڕَونیه!!.
گه‌رچی نه‌مێهێنایه سه‌رخۆم، وه‌لێ له‌به‌رخۆما تێر پێکه‌نیم،
هه‌ردووک وه‌ک برووسکه به‌یه‌کداتێپه‌ڕین......
- یان
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێکی گه‌وره له ئونوسه‌تم (ژنێتیم وه‌ک ڕوخسار) له‌ده‌ست
ده‌ده‌م؟
نا، له‌به‌رئه‌وه نه‌بوو که ژن جگه له‌و هه‌موو کۆت و به‌نده
کلتوورییانه، هه‌تا له جه‌سته‌شیدا له کۆت و به‌ند ڕزگاری نه‌بووه،
ئه‌و ده‌بێ به پێچه‌وانه‌ی پیاو کاتێ سنگی پێده‌گات به (ستیان) له
جووڵه‌یان بخات و توند حه‌شاریاندات، قژی درێژی ته‌وقه‌به‌ند بکات و به
پارچه کوتاڵێک له نه‌زه‌ریان وه‌دووربخات، به جلی دێژ و فره‌وان عه‌وره‌تی
پڕ شووره‌یی خۆی بشارێته‌وه و جورئه‌تی وه‌ده‌رخستنیانی نه‌بێ نه‌وه‌کا
شه‌ره‌فی مێرد و براو باوانی به‌رێ...
+ نا من هه‌رگیز له‌به‌ر ئه‌مانه‌م نه‌بوو
نه‌خێر...نا، له‌به‌ر قژم نه‌بوو به‌رله‌وه‌ی بگه‌مه فه‌رمانگه‌که‌م
به نه‌هاتوو(ئه‌پسنت)هه‌ژمار ده‌کرام، چوون ئه‌ز گرنگییه‌کی زۆر و
کاتێکی زۆرم بۆ قژم ته‌رخان نه‌ده‌کرد نا....هه‌گیز، وه‌لێ ئێستا
ئاسووده‌ترم به‌وه‌ی چیدی به‌یانیان پێویستم به‌وه نییه له‌به‌ر قسه‌ی
خه‌ڵکی ساتێ به‌دوای شانه و ته‌وقه‌دا بگه‌ڕێم و ته‌وقێکی تر له
جه‌سته‌ما زیاد بکه‌م، که من به لێکردنه‌وه‌ی ته‌وته‌قه‌کانی ترم
ڕاناگه‌م، ده‌سه‌وه‌ستانم، ئۆخه‌ی ئیدی کۆتیک له روخسارمدا هه‌ڵوه‌ری،
زۆر هه‌ست به ئارامیی ده‌که‌م له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر قژم
خۆشیان ده‌ویستم سه‌رنجیان له من دوورتر ده‌گرن، به ته‌ماشایان
ئازارم ناده‌ن، به‌س تۆبڵێی ئه‌وانه به ئاسانی بدۆزمه‌وه که منیان
له‌ناواخنه‌وه ده‌وێت؟؟؟؟؟!.
24\4\2010
|