په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئەوەى بەشدارى لەمانگرتندا بکات لە سێدارە دەدرێت .

 


کاروان نەجمەدین    


تازەترین دیارى دەسەڵاتدارانى عیراق سێدارەیە بۆئەو کەسانەى لەڕیزى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆدان و لەکاتى خۆپیشاندان و بارى نائارامدا بەشدارى لە خۆپیشاندان و مانگرتندا دەکەن ، لایەنگران و داڕێژەرانى ئەم یاسا دژى ئینسانیە لە ئەمریکاوە تادەگات بە جمهورى ئیسلامى ئیران و عەرەبستانى سعودى و هەمووئەو حکومەتانەى ئەو یاسا ڕەشەیان سەپاندوە بەدەرگیربونیان لەگەڵ بزوتنەوە ئینساندۆستیەکان ئیعدام (قەتڵى عەمدى ) بە وەسیلەى کەمکردنەوەى تاوان ناودەبەن و ئەو ئینسانانەى پێ لەناودەبەن کە دەرئەنجامى فەزاى نیزام و دەسەڵاتەکانیان ناچار بەتاوان دەبن ، سەرەڕاى ئەوەى کە واقعى ئەمڕۆى وڵاتان و مێژووش شاهیدى ئەوەن کە حوکمى ئیعدام نەک ناتوانێت ڕێگربێت لەبەردەم کەمکردنەوەى تاوان لەکۆمەڵگادا بەڵکو خودىخۆى تاوانێکە لەلایەن دەوڵەتەوە دەرحەق بەئینسانەکان دەکرێت ، ئەگەرچاوێک بگێڕین بەو دەوڵەتانەى ئەو قانونە ڕەشەى تێدا بەکاردێت لەگەڵ ئەوانەى تێیدا بەکار نایەت دەبینین ڕێژەى تاوان لە کامیاندا زیاترە ، لەکاتێکدا کە بەرزونزمى ڕێژەى تاوان ناتوانێت شەرعیەتپێدەرى یاسایەک بێت کە ژیان لە ئینسانێک بسەنێتەوە تاوانەکەى زادەى بیرى داڕێژەرانى یاساکەبێت ، هەرئەوەى ئەم یاسایە بۆ بەرهەم هاتوە؟ ئیسپاتى ئەوەیە کە جێبەجێکەرانى دژى ژیان و خۆشگوزەرانى و ئازادى ئینسانەکانن چونکە لەجێگاى ئەوەى دەستبەرن بۆ ڕیشەى ئەوپاڵنەرانەى ئینسان دوچارى کارێک دەکات زەرەر بێت بۆ سەر تاکەکانى دیکەى کۆمەڵگا ئەمان قەنارەى بۆ هەڵدەخەن ، لەجێگاى باشکردنىگوزەرانى خەڵک خۆیان برسیان دەکەن و ناچار بە تاوانیان دەکەن و هەرخۆشیان ئیعدامیان دەکەن ، لەجێگاى ئەوەى ئازادى سیاسى فەراهەم بکەن ئینسانە سیاسیەکان بەبەرچاوى خەڵکەوە لەسێدارەدەدەن ، ئیتر لێرەوە هیچ گومانێک ناهێڵنەوە لەوەى کە ئەوقانونە بۆ بنبڕکردنى دزى و ڕاوڕوت و (تیرۆر) نیە ، چونکە ئەوان سیاسەت بەوتاوانە دەزانن بۆ موخالفینى خۆیان کە سزاکەى خنکاندنە ، باوەڕنەمان پێان و چۆڵکردنى ڕیزەکانیان هەڵگەڕانەوەو خیانەتە و خائینەکانیش دەبێت لەسێدارە بدرێن ، ڕەخنەگرتن لە ڕابەر و ئیمام و دەسەڵاتەکانیان یەکسانە بە قەنارە کە زیندان و شەقامەکانى تاران جێگاى نمایشکردنى ئەو واقیعەن و نمونەیەکە لە ڕوى هەڵماڵراوى پارێزەران و لایەنگرانى ئیعدام ، لەسعودیەمومارەسەکردنى سادەترین فافە مەدەنیەکان تادەگات بە دڵدارى لەڕیزى ئەوتاوانانەدان کە بێجگە لە خنکاندن هەر حوکمێکى دیکە کاڵکردنەوەى تاوانەکەیە .


ئەوتاوانە گەورەیەى بەپێى بڕیارى (سەرۆکایەتى کۆمارى عیراق) ئەویاسایە دەیگرێتەوە و پیادەکەرانى لە ناو ڕیزى هێزەکانى ئاسایشىناوخۆدا لەسێدارە دەرێت بەشداریکردنیانە لە مانگرتن و خۆپیشاندان و زانیارى بەخشین و شتى لەم بابەتە ، سەرەڕاى ئەوەى کە ئەم کابینەیەى بوش لە عیراق کۆمەڵگاى لەخوێن هەڵکێشاوە و بێ مافیەکانیانى بەوپەڕى گەیاندوە ئێستاش مانگرتن و خۆپیشاندان بۆ ئەو ئینسانانەى لەسایەى دەسەڵاتى ئەواندا بۆ پەیداکردنى بژێویان بونەتە پارێزەرى دەسەڵات و سامانەکانیان بەتاوانێک حساب دەکەن کە سزاکەى لێسەندنەوەى ژیانیانە ، بەشداریکردن لە مانگرتن و خۆپیشانداندا نەک بۆ موخالفینى ئەوان تەنانەت بۆ ئەو کەسانەى کە لەدەزگاکانى خۆیاندا کاردەکەن تاوانێکە بە هەڵگەڕانەوە حیسابە و لاى لایەنگرانى ئیعدام یەکسانە بە مەرگ ، بەمجۆرە ئەگەر کەسێ ویستى لە مانگرتندا بەشدارى بکات ، یان ویستى بەخۆپبشاندان ناڕەزایەتى خۆى دەرببڕێت ئەوا پێشتر بەپێى یاسا ڕۆحى بەبارمتە گیراوە ، دەرکردنى یاساى لەم جۆرە بێجگە لەوەى درێژەدانە بەو قەتڵى عامەى کە ئەم نیزامە بەنسیبى کۆمەڵگەى بەشەرى کردوە ، ماهیەت و ناوەرۆکى بزوتنەوەیەکیش عەلەنى تر دەکاتەوە کە ئەو پەیامە فریادڕەسەى بەرلەوەى یەک ملیۆن و بەرەوسەر ئینسانى ئەم کۆمەڵگە بکەنە سۆتەمەنى ئیعدامى ئاسایشە مانگرتوەکان و بەشداربوانى خۆپیشاندانەکان و (هەڵگەڕاوەکان ) ى لێکەوتەوە ، پەردەیەکى دیکەش لەسەر ئەو سیناریۆیە هەڵدەداتەوە کە سەرۆک کۆمارى عیراق لەژێر ناوى لایەنگرى بۆمافى مرۆڤ لەپەیوەند بە ئیمزاى حوکمى ێەدام حسینەوە نمایشى کرد ، ئەویش سیناریۆیەکى دکە بوونەک لەئینساندۆستى تاڵەبانیەوە سەرچاوەى گرتبێت،ئەوەتا سەرۆک کۆمار ئیمزاى لەسێدارەدانى مانگرتوەکانى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتەکەى خۆى دەکات بەڵام ئەوەندە ئینسان دۆستە دەستى قەڵەمەکەى بۆناگیرێت ئیمزاى لەسێدارەدانى ێەدام حسێن بکات !!! وەک ئەوەى ێەدام مافى ژیانى هەیە و باقى ئینسانەکانى دیکە شایستە بە مەرگن ،. بەڵام ئەێڵى مەسەلەکەئەوەیە کە ئەم جۆرە حکومەتانە بەبێ سەرکوت و ئیعدام ناتوانن خۆیان بەپێوەبگرن ، بە لەبەرچاوگرتنى مەکانەتیان لەنێو خەڵکدا کە خۆیان لە هەمووکەس باشتر دەزانن تادەگەنە دەسەڵات سەفەقاتى ژێربەژێر و لاشەو خوێنى ئینسانەکان بەردەبازیانە و تاکە وەسیلەى دامرکاندنەوەى ناڕەزایەتیەکان و هێشتنەوەى خۆیان خوێنڕێژى و سێدارە بوە ، لەمەش باشتر هیچ چاوەڕوانیەکیان لێنەکراوە، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە تا کۆتایى درێژەى هەبێت و بەر بەشۆڕش و هاتنە مەیدانى خەڵک بگرێت هەمیشە مەیدان لەبەرانبەریاندا چۆڵ نەبوە ، لەئێستاشدا زیادلەپێویست بەهێزکردنى هەرچى زیاترى ئەوبزوتنەوەیەمان بۆ مەلموستر دەبێتەوە کە لەبەرانبەر نەزیفى خوێن لەعیراق و بەیاساییکردنەوەى مەرگى ئینسانەکاندا چاوى لەئاسۆى سۆسیالستى بڕیوە و بەرەوبنیاتنانى کۆمەڵگایەک خەبات دەکات کە بێبەرى بێت لەنەهامەتى و هیچ جۆرە کارکردێکى ئینسانەکان نەبنە هەڕەشە لەسەر ژیانیان ، ئەویش کۆمۆنیزمى کرێکارییە و بەهێزکردنى پێویستیەکى هەنوکەییە بۆ کۆتایى بەو حەمامى خوێنەى بەڕێخراوە .