ئه‌وه‌ی کۆشکی سپی..
تازیه‌نامه بوو.
(١)

موحسین جوامێر
دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستان له جه‌نگه په‌رله‌مانییه‌که‌ی به‌غدا،
سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن، کۆڵی دا و کوردی ته‌سمیلی قه‌ده‌ر و
بڕیار و سووربوونی نه‌یارانی کرد، له کاتێکدا هێشتا به هاوکاریی
کوتله‌ی یه‌کگرتوو، یارییه‌کی سیاسیی له‌بار و تا ڕادایه‌ک سه‌رکه‌وتوو،
ده‌کرا.. له‌سه‌ر داوای سه‌رکردایه‌تیی کورد و پێش ئه‌وه‌ی بزانرێ ده‌قه‌که
چۆن داده‌ڕێژرێ و چه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندیی کوردایه، کۆشکی سپی به‌یاننامه‌یه‌کی
ده‌رکرد.. ئه‌وه‌ی نه‌ختێ به‌وردی بیخوێنێته‌وه، حاڵی ده‌بێ له‌وه‌ی
که بڵاوکراوه‌یه‌کی گشتییه و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بۆ کورد تێدا
نییه، بگره به‌زه‌ره‌ری کورد ته‌واو ده‌بێت ..که‌ره‌م که له ده‌قه‌که
بڕوانه و لێی ورد به‌ره‌وه :
"له ساڵی (2005)ه‌وه، ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌کان پاڵپشتی له ده‌ستووری
عێراقی کردووه وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ گشت عێراقییه‌کان که بتوانن مافه‌کانیان
بپارێزن و هه‌روه‌ها پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ بونیادنانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی
نیشتیمانی. ئه‌م ده‌ستووره لەگه‌ڵ دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان کاریگه‌رییان هه‌بووه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق. ویلایه‌ته
یه‌گرتووه‌کان پاڵپشتی به‌هێزی خۆی بۆ خه‌ڵکی عێراق و حکومه‌تی هه‌ڵبژێردراو
دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها رێزی خۆی بۆ ده‌ستووری عێراق دووپات ده‌کاته‌وه،
لەگه‌ڵ مادده‌ی (140) که ناوچه ناکۆکیداره‌کان وه‌ک که‌رکوک و سنووره
ناکۆکیداره‌کانی دیکەی ناوخۆ ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها مادده‌ی (142) که
باس له پرۆسه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستوور ده‌کات. به‌رده‌وام ده‌بین له
پاڵپشتیکردن له خه‌ڵکی عێراق و حکومه‌تی هه‌ڵبژێردراویان که کار ده‌که‌ن
بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستووری عێراق به شێوه‌یه‌کی ته‌واو و دادپه‌روه‌رانه.
گرفتی زۆر لە بەردەم عێراقدا هەیە، لەگەڵ بوونی ناڕەزایی لە نێوان
حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ
یارمەتیدانی گشت عێراقییەکان بۆ ئەوەی لە دەوری یەک کۆببنەوە و
چارەسەری نوێی سیاسی بدۆزنەوە بۆ ئاسانکردنی گرفتە کۆنەکانیان، ترسە
کۆنەکان لاببەن و پێکەوە ئایندەیەک بونیاد بنێن وەک ولاتێکی سەرفراز،
شوێنی مێژوویی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌ده‌ست بێنێت" ئه‌م ده‌قه
له سایتی زاگرۆس تێڤێیه‌وه وه‌رگیراوه.
ئه‌وه‌ی که میدیای کوردیی دۆڕاو جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کا، به‌وه‌ی گوایه
ئه‌مریکا له مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک و مادده‌ی 140 دا پاڵپشتی کوردی
کردووه، ته‌نیا چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتییه که زێتر سه‌رقاڵه به
کێشه‌ی کاره‌با، ده‌نا به‌یاننامه‌که هه‌ر یه‌کسه‌ر مادده‌ی نێوبراو
به پیاده‌کردنی مادده‌ی 142 که باس له هه‌موارکردنی ده‌ستووری عێراق
ده‌کا، ته‌واو ده‌کات، که کارتێکی به‌هێزه بۆ بێهێزکردنی پێگه‌ی
سیاسیی کورد له عێراق به‌گشتی و فه‌شه‌لهێنان به مادده‌ی 140 به‌تایبه‌تی.
کۆشکی سپی، به‌م به‌یاننامه عیراقییانه‌ی بۆ ڕه‌وشی کورد تازیه‌نامه
بوو، هه‌م له ناڵی دا و هه‌میش له بزمار. هاوکات بێجگه له‌وه‌ی
کڵاوی نایه سه‌ر سه‌رکردایه‌تیی کورد، غه‌یره کوردیشی قایل کرد، به‌وه‌ی
جڵه‌وی کورد له ئاخری‌دا هه‌ر له ده‌ست ئه‌واندایه، ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاش
بۆ کورد و که‌رکووکی ده‌کا، له‌وه زێتر نابێ که دیمستۆرای نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ( که ده‌کا ئه‌مریکا ) پێشکه‌شی کرد و پاشان
لێی دا ڕۆیشت، نه‌مانزانی چی کرد و چ ئاوێکی ڕشت.. گشت ئه‌مه‌ش، سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی کورد کاتێ له لوتکه‌دایه و حسێبێکی بۆ ده‌کرێ، به فیکه‌یه‌ک
بۆی داده‌به‌زێ و هه‌ست و نیستی له‌ده‌ست ده‌دا، هه‌روه‌ک ئه‌مجاره له
به‌غدا و له دوا ساته‌کانی خۆڕاگری‌دا، کردی.
له‌نێوان ته‌نسيقه‌که‌ی که‌مال که‌رکووکی و وه‌فدی کورد له واشنتۆندا.
(٢)
له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی دوای ئیمزاکردنی ياسای هه‌ڵبژاردنی
عێراقدا، که هاوپه‌يمانیی کوردستان له‌ژێر فشاری ئه‌مريکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا،
ئیمزای کرد، سه‌رۆکی تازه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان که‌مال که‌رکووکی جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێ له‌مه‌ولا ته‌نسيق له نێوان لايه‌نه
کوردييه‌کاندا هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی به هێزێکی يه‌کگرتووه‌وه ڕووبه‌ڕووی
ڕووداو و پێشهاته‌کان ببنه‌وه.. بۆ نموونه، گله‌يیی له‌وه ده‌کرد که
ته‌نسيق له‌نێوان هه‌ولێر و وه‌زيره کورده‌کانی به‌غدا نییه.. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌م ئامۆژگاری و داوايانه، دوای ئه‌و نه‌زيلۆکانه بوون که
تیشکیان ده‌خسته سه‌ر ئه‌و فێڵه‌ی گوايه له به‌غدا لێیان کراوه، وه‌ک
بڵێی کورد تازه سياسه‌ت ده‌که‌ن و هێشتا چه‌چه‌پلن!
ئه‌و بڕوبیانووه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، وێڕای 50 ساڵ له وانه‌ی
دانوستان و 20 ساڵ له ئه‌زموونی حوکمڕانيدا، هاوکات دوای ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان
و خۆهاوێشتنه باوه‌شی ويست و حه‌زی ناحه‌زانی کورد له په‌رله‌مانی
عێراقدا، به‌رانبه‌ر چاکه‌ی ته‌له‌فۆنێکی باڕاک ئۆباما و نامه‌يه‌کی سه‌ره‌خۆشیی
کۆشکی سپی، که فه‌ريکه ياسازانێکیش ده‌زانێت که ئه‌م هه‌ڵوێستانه
له بازاڕی سياسه‌تدا پووڵێکی قه‌ڵپ ناهێنن..ئه‌رێ، ئه‌و شێروڕێوی
هێنانه‌وه‌يه‌ی که‌مال که‌رکووکی، هیچ په‌يوه‌ندييه‌کی به نه‌بوونی ته‌نسيق
و کۆکی نه‌بووه له‌نێوان لايه‌نه کوردييه‌کانی نێو په‌رله‌ماندا.
بگره له مێژووی عێراقدا ڕووی نه‌داوه کوردانی په‌رله‌مانتار ئاوا يه‌کده‌نگ،
يه‌کڕا و يه‌کهه‌ڵوێست کار و خه‌بات بکه‌ن، شايه‌دی موعته‌به‌ريشمان ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه بوو که له جه‌وله‌ی يه‌که‌مدا به ده‌ستيان هێنا، به‌جۆرێک
پارێزگاری موسڵی ئاوا پرزه‌بڕ و بێهیوا کرد؛ داوای خۆپیشاندانی کرد له
خه‌ڵکه‌که.
ئه‌ی هه‌ر ته‌نسيقه‌که‌ی به‌رايی نه‌بوو که وای کرد جگه له يه‌کگرتوو
که پێشتر به‌يانێکی ده‌رکردبوو، هاوکات چه‌ند ئه‌ندامی خودی هاوپه‌يمانیی
کوردستانیش ده‌نگ نه‌ده‌ن.؟ يه‌ک له‌وان عه‌بدولخالیق زه‌نگه‌نه که
له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی زاره‌کیی زلهێزان و مولابه‌ساتی
ده‌نگدانه‌که وتبووی : " به بۆچونى من ئه‌و به‌ڵێنانه قسه‌ى ره‌سمى
نین، پێشم وایه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه له لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌وه
درێژه‌پێده‌رى ئه‌و کارانه‌یه که كورد له ڕابردوودا کردوونی، به
ڕازیبوون به دواخستنى مادده‌ى140 و هێنانه‌کايه‌ی مادده‌ی 23..من
خۆم كه‌سێكى كه‌ركووكیم، بۆیه یاسایه‌ك په‌سند ناكه‌م كه كه‌سانێك
بكاته خاوه‌ن ماف له كه‌ركوك که ئه‌نفال و ده‌ربه‌ده‌ریان كردین..من
وه‌ك كه‌ركوكییه‌ك موعاناتى زۆرم بینیوه..به‌گشتى تێبینیم له‌سه‌ر
یاساكه هه‌یه، بۆیه هه‌ركه‌س پیرۆزبایى ده‌كات كه‌یفی خۆیه‌تی، من وه‌ك
خۆم پیرۆزبایی ناكه‌م.. پێشم وایه جۆرێك له بارودۆخى تایبه‌ت له دوا
ساته‌كانى دانوسانى لایه‌نه‌كان هات به‌سه‌ر وه‌فدى كوردا، ده‌نا ئه‌و
یاسایه هیچ له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردا نیه و ئه‌و ته‌نازولاتانه‌ى
كراون گیروگرفتی زۆر دروست ده‌که‌ن ". ته‌نانه‌ت بڕيارده‌ری فراکسيۆنی
هاوپه‌يمانیی کوردستان سیروان زه‌هاوی له ديمانه‌يه‌کدا ده‌ڵێت : "
هۆی ده‌نگنه‌دانی من به ياساکه، ئه‌وه‌يه، بڕوام به جێبه‌جێکردنی
به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مريکا و يوئێن نییه".
ته‌نسيقی کورد، ئه‌مجاره، له‌نێوخۆدا، هیچ عه‌يبی نه‌بوو، به‌ڵکوو
لاوازی و بێهێزیی سه‌رکردايه‌تیی کورد و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیڕاده‌ی
خه‌ڵکی کوردستان، سه‌رکزی کردن، ڕێک به‌پێچه‌وانه‌ی تاريق هاشمی که تا
ئاخر چرکه سازشی نه‌کرد.. ئه‌م بێته‌گبیرييه‌ش وای کرد، کورد، به
ئیمزای ڕۆڵه‌کانی، دووچاری گه‌وره‌ترين هه‌ره‌سی مێژوویی ببێت، پاش
کاره‌ساته‌که‌ی 1975.. هه‌ڵبه‌ت ئاکامه‌کانی ئه‌م بێسه‌روبه‌رييه‌ش،
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی1010ی عێراق سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر له
ئێسته‌وه، گه‌رماوگه‌رم، به به‌رنامه‌يه‌کی نوێ و تۆکمه و به به‌ژداریی
هه‌موو هێز و لايه‌نه‌کانی کوردستان؛ ده‌رمانی بۆ نه‌گیرێته‌وه.
وه‌ستان به‌ديار کيشه و کاره‌ساتانه‌وه، ده‌ست نادات. چۆکشلکردن و
پاساوهێنانه‌وه، به‌ده‌رد ناخوات. چوون بۆ واشنتۆن بۆ کۆبوونه‌وه و
ديداری گه‌وره‌به‌رپرسان، له وره‌ی نه‌يارانی کورد له په‌رله‌مانی
عێراقدا، به هه‌ڵکوتانه سه‌ر کورد و داماڵین و دامراندنی مه‌سه‌له‌که‌ی،
که‌م ناکاته‌وه، بگره سوورتريان ده‌کات. جگه له‌وه‌ی له‌م ئانوساته‌شدا
له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی نێو عێراق و عه‌ره‌بیدا، سه‌باره‌ت به بوونی
داگیرکه‌ر، زێتر پشتگیری‌یان لێ ده‌کرێت.
نازانم کام سياسه‌تمه‌دار گیرابوويه‌وه، به‌وه‌ی، به‌ر له ده‌سپێکردنه‌وه‌ی
شه‌ڕ له‌نێوان حکوومه‌تی عێراق و کوردا له 1974دا، وه&0; عێراق و کوردا له 1974دا، وه‌فدێکی کوردی
چووبووه ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی سکاڵای خۆی پێشکه‌ش به وان بکا و
بنزمانی ئه‌مریکییه‌کان بخوێنێته‌وه، ئه‌وانیش وتبوويان ئێمه که تا
ئێسته هاو سۆزی ئێوه بووين، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه بووه سه‌دداممان بۆ
لاواز بکه‌ن، باقییه‌که له ئه‌ستۆی خۆتانايه.!
mohsinjwamir@hotmail.com
|