ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر زه‌ویه بۆیان نییه به‌کاریبهێنن
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی هی ئه‌و‌انه له‌ژێر زه‌وی بردیان و ده‌یبه‌ن.
ئه‌حه‌ی کاکه‌عه‌به
به‌رێزان له
حکومه‌تی ناوه‌ند: سه‌رۆک کۆماری عێراق ، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق
، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
به‌ڕێزان له حکومه‌تی هه‌رێم: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان . سه‌رۆک
وه‌زیرانی هه‌رێم ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر...
سه‌رۆکی هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی سه‌روو خواروی عێراق،
سه‌رۆک عه‌شیره‌ته به‌ڕێزه‌کان، موسلمانان، رۆشنبیران،
ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی گۆرانکاری سیاسه‌تی هه‌له‌ی ڕژێمی
پیشوو ئه‌مرۆ به‌رپرسیاریتی رۆله‌کانی عێراقتان له‌سه‌ر شانه چاوتان
لێیه له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه‌ی به بیانوی هه‌بوونی
چه‌کی کوشنده و چه‌نده‌ها بیانووی تر عێراقیان کرده جیگای
گه‌وره‌ترین قه‌سابخانه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ناوچه‌که‌دان.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ی که رۆله‌کانی عێراقی پێیدا
تیده‌په‌ریت مرۆڤ له واقیع هه‌لدیت به‌دوای مافه سه‌ره‌تایه‌کانی
خۆیاندا چه‌نده‌ها ولات ده‌بڕن به هه‌موو ترس و له‌رزیکه‌وه مه‌رگ
له کۆله‌پشته‌کانیان هه‌لده‌گرن هه‌تا به شۆینیک بگه‌ن بۆ پشودان و
دوور له هه‌موو کاره قیزنه‌ونه‌کان ده‌یانه‌ویت وه‌ک مرۆڤ بژین.
به‌لام له (کالاس)ی نیوان دوورگه‌ی به‌ریتانیای (پشکه گه‌وره‌ی)
قه‌سابخایه‌کی پێشوو و فه‌ره‌نسی هاوپه‌یمانی یه‌کیتی ئه‌وروپادا.
رۆله‌کانتان به به‌رچاوی میدیاکانی دونیادا به چاوی گریان و
به‌به‌تانییه‌کانی کۆلیانه‌وه وه‌ک گه‌وره‌ترین ترس بۆ ئابووری
ولاته‌که‌یان - بی‌کاری- هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ل ده‌که‌ن، به
هه‌لیکۆپته‌ر و سه‌دان پۆلیس و ده‌زگای تایبه‌ته‌وه هه‌ڵده‌کوتنه
سه‌ریان.. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه بۆیان نییه به‌کاری بهێنن به‌ڵام
ئه‌وه‌ی هی ئه‌و‌انه له‌ژیر زه‌وی بردیان و ده‌یبه‌ن. به‌ناوی ئازادی
و دیموکراتی و مه‌ترسیی دیکتاتۆریی سه‌دام و مه ترسی ناوچه‌که و
جیهان.
به‌لام ئیوه - به‌ڕێزانی سه‌ره‌وه - ده‌بیت ئه‌وه‌تان له یادنه‌چێت
که به‌رپرسیارێتی هه‌موو تاکیک له هه‌ر کۆیه‌کی دونیادابێت له‌سه‌ر
شانی ئیوه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مرۆی عێراقی تازه‌یه.
ئیمه ده‌بێت بزانین به‌رژه‌وه‌ندیی رۆله‌کانمان له‌کوێیه و پڕۆژه
ئابووریه‌کانمان له‌گه‌ل کام لایه‌ن و ده‌زگا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کاندا
ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر مرۆڤیکی عێراقی به‌هه‌ر بیانویه‌ک بۆی
نه‌بیت بۆ ده‌ره‌وه‌ی کیشوه‌ره‌که‌ی خۆی بڕوات ئه‌مه جیگای پرسیاره
ئه‌ی بۆ ریگه بدات سامانه سرووشتییه‌کانی ولاته‌که‌ی به‌خۆڕایی ببه‌ن
یان بدزن؟
من بۆ خۆم که‌س تاوانبارناکه‌م له‌م پرسه، به‌لام له‌وه گه‌یشتووم
که دونیا بۆ هه‌موانه که تییدا بژین ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ش جیگای
پرسیاره که به‌شیک له مرۆڤه‌کان به‌ئازادی بۆ هه‌ر شوینیک برۆن که‌س
نا‌توانیت ریگریان بیت به‌لام ئه‌و به‌شه‌که‌ی تری دونیا ده‌بیت بۆی
نه‌بیت له خاکی خۆی ده‌ربچیت ئه‌گه‌ر بۆ بینینی دونیا و شوێنه
جیاوازه‌کانی سرووشتیش بێ پیویستی به‌بینینی ئه‌ودیو دیواره‌کانه؟
له کۆتایی ئه‌م داوایه‌دا ده‌ڵێم برۆن واز له ژیانی خۆتان بهینن
هه‌تا ژیانی به‌شه‌که‌ی ترتان ده‌گه‌ڕێننه‌وه ئاستی مرۆڤ، به سامانی
خۆیان کاریان بۆ ده‌که‌ن، هیچ بیانوویه‌ک نییه بۆ کارنه‌کردن چو‌نکه
ئیوه هه‌لبژێردراوی ئه‌وان و که‌سوکاره‌کانیانن ئه‌گینا له
هه‌لبژاردنی چه‌ند مانگی داهاتوو دا چاوه‌روانی چیان لیده‌که‌ن!؟
a17ed@yahoo.co.uk
|