ئەوەى ماڵى لە
شووشە بێت بەرد ناگرێتە ماڵى کەس.

عەتا قاجرى
من نەم ویست شتێک بنوسم کە بۆنى لایەنگرى کردنى لێ بیت بەڵام هەندیک
نوسین کەجۆریکە لە مزایەدکردن لەسەرئەوانى تر ناکرێ لێ ى بێ دەنگ بین
چونکە سەرئەنجام بەرپرسیاریەتى نیشتمانى لەئەستۆى هەمەموومانە و هەموان
سەرنشینى یەک کەشتین نابێت دەستەوەستان بین لەوەى کاتێک کەشتیەکەمان
ڕوبەڕوى هەرمەترسیەک دەبێتەوە و لەوەش زیاتر دەبێت کەشى ناو کەشتیەکە
وا لێبکهین وەک چۆن لە گەشت و سەیرانین بەبێ ئەوهى داوامان لێ بکرێت
خۆمان هەستین بە یارمەتى و هاوکارى یەکتر کارەکانمان بەڕى بکەین و
نمونەیەکى جوان لە واتاى پێکەوە ژیان پێشکەش بکەین لەبرى ئەوەى کار بۆ
جوانکردنى خۆمان بکەین لە سەر حسابى ناشرین کردنى ئەوانى تر..
ئەڵبەتە زۆرن ئەو نوسینانە کە بەو زمانە ئەدوێن بەڵام من نوسنێکى بەرێز(
هۆگرغەریب)م بەرچاو کەوت کە داواى دەست لەکارکێشانەوى لە پارێزگارى
هەولێر کردبوو لەویشەوە کۆمەڵێک قسەو باسى ترى کردبوو،بۆیە بڕیارى منیش
بۆ ئەم وەڵامە بەهیچ شێوەیەک بەرگرى کردن نى یە بەڵام جۆریکە لە
باڵانس(هاوسەنگى) ڕاگرتن و بەرچاو ڕونى یە وەڵامیکە بۆ کۆى ئەو قسەو
باسانەى کە کراون و دەکرێن. خۆینەرانیش دەتوانن سەرپشک بن و بەو
هیوایەى هەستى هیچ کە س ولایە نیکم بریندار نەکردبێت و سنورى
ئازادییەکانى کەسم نەبە زاندبێت..بۆیە لێرەوە دەلێم.......بەرێزان.........
دەست گرتن بە شەرعیەتى میژووى وشۆرشگێڕى قۆرخ کردنیان بۆ گەیشتن بە
دەسەڵات و بەردەوام کردنى ...گەندەڵیە.....
ئەى دەست گرتن و بانگەشەکردن بۆ شەرعیەتى ئیلاهى و جێنشینى ى کردنى خوا
چى ناوبنێن؟
تاپۆکردنى بازنەى نیشتمان پەروەرى و کوردایەتى لەسەر چەند پارت و
لایەنیک و دەرکردنى ئەوانى تر لەبازنەکە و بە خاین و خۆفرۆش لە قەڵەم
دانیان......گەندەڵیە...
ئەى قۆستنەوە و تاپۆکردنى ئاینى زۆرینەى خەڵک لە ژێر پەرچەم و بەرنامەى
چەند پارتێکى کەمینە چى ناو بنێن؟
دابەشکردنى دەسەڵات و نەبونى دادپەروەرى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابورى...گەندەڵیە...
ئەى نوکتە وچیرۆکى پشکە گۆشتەکە چى ناوبنێن؟
بەکارهینانى دارایى وڵات بۆ بەرژەوەندى کەس و تایبەتى و حیزبى.......گەندەڵیە....
ئەى بەکارهێنانى ئەو خێرەى بۆ خوایە و دواتر دزینى لە خواو بەکارهێنانى
بۆ ریکلام وبەرژەوەندى حیزبى چى ناوبنێن؟
ئەگەر شەڕى ناوخۆ و هەڵگیرسێنەرانى کێبەرکێ ى دوحیزب گەندەڵى و تاوان
بێت.
ئەى بازرگانى کردن لە نێوانیان چى ناو بنێن؟
ئەگەر دیمکراس دەسەڵاتى گەل بێت ئەى پە یوەندى ئیسلام و دیمکراسى لە
کۆێ دابنێن؟
ئەى دەسەڵاتى خوا چى لێ بکەین؟
ئەگەر دیمکراتى بەبێ بەندەکانى مافى مرۆف جۆرێک بیت لە دیکتاتۆرى ئەى
دیمکراتیەتەکەى ئێوە بەبێ ئەو مافانە چى ناو بنێن؟
ئەگەر بەندەکانى مافى مرۆڤ سەربەستى مرۆڤە کان دابین بکات لە
هەڵبژاردنى هەر بیرو ڕاو ئاینێک ئەى ئەم جۆرە ئازادییە لە کۆێ ى ئەوەى
ئێوە پەیدابکەین؟
رەنگە بڵین ئایەتمان هەیە کە دەڵێت زۆرکردن لە دیندا نى ئەمە ئەو
ئازادییە دەستەبەر دەکات ئەى ئاگرى جەهەنەم و ئەو سزایانەى کە ئەگەر
هاتوو لە ئیسلام بەولاوە ئاینیکى ترمان هەڵبژارد چى ناو بنێن ؟
ئەگەر سەربەستى بیرکردنەو بەرەو ئازادیمان بەریت و عەقڵ پێوەرى یەکەم
بێت بۆ شیکردنەوەو لیکدنەوى دەقە کان واتە عەقڵ پێش دەق بکەویت بایەخیش
هەربۆ ئەوبێت، ئەى سەربەستى بیرکرنەوە تەنها لەخواو دەسەڵاتەکانى و
بەدوو کەوتنى عەقڵ بۆ دەق و بەپاشکۆ بونى عەقڵ بۆ دەق چى لێ ناوبنێن؟
ataqajri@yahoo.com
|