ئەوەى سوپای
تورکیا
دژ بەخەڵکی
کوردستان ئەیکات
ناکۆکە بەهەموو
یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان .
ڕاگەیەندراوی بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانی کوردستان درەبارەى
دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەى سوپاى تورکیا
لەم ڕۆژانەدا جارێکی تر لەشکرى تورک کەوتەوە تۆپبارانکردنی
ناوچەسنوریەکانی هەرێمی کوردستان ، ئەوەیشى لەو تۆپبارانەدا زیانی
پێگەیشتبێت خەڵکی سیڤیلى گوندە سنوریەکان بوو ، قوتابخانەى گوندێک ڕوخا
و چەندکەسێک کوژران و بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵە ، سوپاى
تورکیا بەم کردەوانەى جارێکی تر ئەءەى نیشاندا ، کەئەوان تەنها
دەستدرێژى و تیکدانی ژیانی ئاسایى خەڵکیان بەلاوە گرنگە ، نەک شەڕى
چەکدارەکانی pkk کە ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی داواى چارەسەرى سیاسی و
ئاشتیانەى کێشەى باکورى کوردستان ئەکەن ، بۆیە لەپێناوی سنوردانان
بۆئەم دەستدرێژیانە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەکەین
هەڵوێستى نکۆڵیکردنی خۆیان بەڕوى سوپاى دەستدرێژى کەرى تورکدا
ئاشکرابکەن و هەرچى زوترە بەهاناى ئەو خەڵکە هەژارانەوە بێن کە لەسەر
ماڵ و حاڵی خۆیان هەڵکەنراون و بەم زستانە ساردە ئاوارەبوون . داوا
لەخەڵکی کوردستانیش ئەکەین لەناوەوو دەرەوەى هەرێم بەشدار بن لەهەر
هەوڵێکدا کە بۆ پرۆتیستۆ کردنی ئەم دەستدرێژیانە ئەدرێت . چونکە
سەرلەنوێ گەرمکردنی کێشە سنوریەکان لەم کاتەدا ، کە بۆکورد کاتی
ئیشکردنە لەسەر مادەى 140 هەر وا بەڕێکەوت نیە ، پێویستە ئەو مەرامەى
تورکیا پوچەڵبکرێتەوە کەئەیەوێـت بەو فشارەى لەسنورەکانەوە دروستى
ئەکات ، هەڵوێستی کوردی لەبغداد ، لەو دانوستاندنانەى لەبارەى مادەى
140 ئەکرێـت لاواز بکات ، بۆیە جارێکی تریش داوا لەهەموو هێزە
سیاسیەکان و ڕێکخراو و ناوەندە ngo کان دەکەین بەشدار بن لە ئیدانە
کردنی دەستدرێژیەکانی تورکیا و ، چەندیش پێیان دەرکێت مەینەتی و ئازارى
ئەو ئاوارانە کەم بکەنەوە کە قوربانی دەستدرێژیەکانن .
مەکتەبى سیاسی بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانی کوردستان
هەولێر 17/12/2007
|