٢٤\١\٢٠١٥
ئەو فۆرمە سەقەتە بگۆڕن.

خەلیل
چوار پارێزگا بەھەڵەبجەی ئۆخەی نەکردوی تازە بە پارێزگاکراویشەوە، (٤ -
٥) ملیۆن دانیشتوو بەڵام بارتەقای کێشەکانی کۆماری گەلی چین خاوەن
کێشەو قەیراناوی، ئەمە گەر راستم کردبێت و
چین وەکو ھەرێمەکەی لەمەڕ ئێمە پڕ کێشەو قەیران بێت. لە سایەی ئەم
سیستەم و فۆرمە سەقەتە لە حکومڕانی خۆماڵی دەست بۆ ھەرچی کەرت و
جومگیەکی ئەم وڵاتە دەبەیت ئەوا لەوی دیکە سەقەت تر.. نەبوونی
ژێرخانێکی ئابووری کە لە توانایدا بێت بەرگری لە قەیرانێکی نەخوازراو و
کوتوپڕدا بکات لە کاتێکدا نەوتی بەتاڵان براوی ئەم وڵاتە بە
ھەزاران تەنکەری لێ ھەناردەی دەرەوە دەکرێت و بە
ملیۆنان دۆلار داھاتی ناوەکی دەخەمڵێنرێت جیگای سەرسووڕمان و
ھەڵوەستە کردنە.
کۆمەڵێک دامەزراوەی بیرۆکراسیمان بە ناو وەزارەتەوە ھەیە، بەڵام لە
سایەی سیستەمی سازانی حیزبی دەست بەسراو و
ئیفلیجن، وەزارەت و وەزیری کشتوکاڵمان ھەیە بەڵام کەرتی کشتوکاڵ
بەڕادەیەک وێران و کاول کراوە توور و شێلەم و بەرھەمە ئاژەڵیە بێ کەڵک
و دەستی چواری ئێران بوونەتە میوانێکی رەزا گرانی سەر سفرەی ھاوڵاتیانی
ئێمە و رزق و رۆزی جوتیارەکانیان بریوین،
چونکە ھیچ چاودێرییەک بەسەر ھاورردە کەران و
بازرگانەکاندا نییە و دەستەی
کوایەڵیتی کۆنترۆڵ ئیفلیج و داماوە یان ھەر
بوونی نییە چونکە بازرگانەکان خودی پیاوانی
دەسەڵاتن یان لە باشترین حاڵەتدا لە سێبەر
و تارمایی ئەوان و بۆ ئەوان کار
دەکەن.
وەزارەت و وەزیری پیشەسازیمان ھەیە بەڵام زباڵە و خاشاکی کارگەکانی
ئێران و تورکیا و چین کەتەنانەت سوودی فڕێدانیشیان نەماوە بونەتە
سەردەستەی کاڵا ستاندەرەکانی جیھان لە بازاڕەکانی ئێمەدا، زۆر شەرمە
وەزارەتی پیشەسازیمان ھەبێت بەڵام پەرداخی نایلۆن و گڵۆپی بە چرکە ئیش
کەری چینی لەبازاڕەکانماندا بوونی ھەبێت وبەدۆلار ھاوردە بکرێت، ئەی
ناکرێت بپرسین کوا دەزگای کوایەلیتی کۆنترۆڵی خاڵە سنووریەکان؟ ئەو
خاڵە سنووریانەی یاساو رێسای وەزارەتی دارایی کردوونی بە پاشکۆی
وڵاتانی دراوسێ... (بۆ نموونە ھاوڵاتییەکی
خۆمان بە ئۆتومبێلەکەیەوە گەر بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە دەبێت بڕی (٢٥٠)
دۆلار باج بدات بەڵام ھەمان حاڵەت بۆ ئێرانییەک (١٤) ھەزار تومەن باجی
لێ وەردەگیرێت کە بکاتە نزیکەی پێنج ھەزار دینار) ئەمە گەر خۆ بەبچوک
زانین و بەھەدەر دانی سامانی ئەم وڵاتە نەبێت دەکرێت ناوی چیی لێ
بنرێت؟
وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا ھەموو کارو چالاکیەکانیان ئەوەیە
کۆمەڵە گەنجێکی بێ ھیواو ئاماج و ھێزێکی بێ کار بەرھەم بێنن ، تەنھا
وەزارەتێک پڕ کار و چالاکی بێت و شایانی ئەوە بێت مرۆڤ بە ویژدانەوە
باسی بکات وەزارەتی ئەوقافە... ئەوە نییە بە
دەیان تیرۆرستی داعش بەرھەم دێنن، مەلای وایان داڵدە داوە گەر تەمەن
مەودا بدات دەبینین چۆن کوردستان دەکەنە ئەفغانستان و تۆرابۆراو سۆماڵ
و گەر جەنگی چاڵدێرانی سەفەوی و عوسمانی کردینیە چوار پارچەوە ئەوا بە
حەول و قووەتی ئەو مەلا و وتار خوێنە تووند
ڕەوانەی وەزارەتی ئەوقاف دەبینە (١٠) کانتۆنی جیاجیا
و شەنگالیش دەستپێکیەتی.
١٩\١\٢٠١٥
khalil.kakay@yahoo.com
|