په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٧\٢٠١٦

ئەو گۆڕستانە گەورەیە!

فه‌رهاد مازێ       

لەمێژە دەژیم
تەمەنێکی دوور و دریژم هەیە لەگەڵ ژیان
ماندوومە و پێویستم بە پشووە
گوتوویانە هەموو رۆژێ مردنێ دەمرم
مردن لەبیری نەماوە من ماوم و
ئێرە پڕە مردنە، مردنیش وێرانە لە من
کێشەم هەیە لەگەڵ ژیان
باڵندە نەماوە پێم نەڵێ رۆژباش قەفەز
ئاژەڵ نەماوە پێم نەڵێ ئەم کاتەت باش گەورەم چەقۆ
ماسی نەماوە نەڵێ سڵاو ئەی خوای قولاب
زیندەوەر نەماوە پێم نەڵێ راکە مرۆڤ هات
نامەوێ لە کەس بچم
هەیە خەونی گەورەیە
هەشە گیرفانی گەورەیە
بێ خەونیش گیرفانی بچووکە و گووی گەورەیە
سپێدەت باش، رۆژ و شەویشت هەروا
نامەوێ بتبینم
تەواو وێران بووم لە بێ خەونیی و لە گووی گەورەت
چیا لە سێبەریشیدا هەر چیایە
کۆتر و پەپوولەش هەروا
تەنیا تۆی هەمیشە شەوی تاریک و بێ سێبەری مرۆڤ
مه‌له‌م بزانیایه‌ قولاب نەده‌بووم، دەبوومە‌ ماسی
باڵم هه‌بوایه‌ قەفەز نەدەبووم، به‌رز و دوور ده‌فڕیم
له‌ ئاژەڵ گەیشتبام چەقۆ نەدەبووم
ویژدانم پڕاوپڕە لە برین
ژیان جوانترە لە دوورییت
لە سێبەرتا خۆت نی
چ وێرانییەکە ژیان

ماوەیەک خۆم دەشاردەوە لە خۆفرۆشان و ناپاک و بەکرێگیراوان و پیاوانی رژێم.. کەم کەم بەرچاودەکەتم، کەسیش وا تێنەگا پاڵەوان بووم.. ئێستا دەزانم تەنیا پاک و گەمژە و (زۆج) بووم، بە دروشمی باقوبریق پارت کڵاوی لەسەر نابووم، ئێستا سەیرم بە رابردووم دێ، ئەو زۆجانەی ئەمڕؤ چۆن لە رابردوو لە خشتەیان بردووم، ئای کە گەمژە بووم، رابردووم ئازارم دەدا و گریانم دێ، من پارچە پارچەم شکاوم، زۆر بە ئازارە شکان، شکان ئازارمە، شکان سێبەرمە، شکان بینینمە.

حەمەد کافری باپیرم رۆژەکیان گوتی:
''فەرە حیز لە تەمەنی تۆ بووم گێزم بە کیری دەشکاند، کەریمە شێتی بابت لە شێری لانەدەدا، باوەڕدار و بەگ و پۆلیس و تەنانەت خوایەکانیش دەستیان بە کڵاوی خۆیان گرتبوو بای من نەیانبا.. سەربڵند و پاڵەوان بووم، تۆش حیز حیز هەر خەریکی خۆشاردنەوەی.. ئێ دە لێدە بڕۆ چیای و ئەشقیا و کێویی بە..


گوێم لە باوەڕدارن بووە دەڵێن گندۆرەی شیرین گونی خوایە
گونی منیش خورمایە
شمشێرە کیری، قسەی قۆڕ مەکە، واز بێنە لە خوا، با نەتگێ خوا
جوانە شمشێر، تۆی گاوە خوا
بۆیە گەروگون و شمشێر دروشم و باوەڕیانە خوا
له‌ باب و باپیرم گه‌وره‌ترم، پێدەچێ بمرم
زۆر شوێن کەڵکی ژیانی نییە
باپیرم دەیگوت ئێرە گووە.. دەرخواردی خواشی دە
بابیشم دەیگوت شەکەت بووم بەو شەڕە سەیەیەی ئێرە
ئەو هەموو خوایە چیە لێرە
بە کەڵکی ژیان نایێ ئێرە
پڕ لە سەربردەین، سەربردەی بەجێماو.. سەربردەی شکاو
پڕاوپڕ لە بەرد، لە خەونی مردوو، له‌ گوو
ئێرە بە کەڵکی ژیان نایێ.. پڕیەتی لە مرۆڤ
لە مرۆڤی شکاو.. قۆپاو.. وێران
شکاوە مرۆڤ، قۆپاوە مرۆڤ، وێرانە مرۆڤ
بەو هەموو برینەوە ئێرە پڕە لە مرۆڤ
لەو جەنگستانە نە گۆڕی باپیرم دیوە نە ئی باوکم
لە باب و باپیریشم داڕزاو ترم
ئێرە پڕە لە خوا
مردووش گوو دەکا
مردوو نوێژ دەکا
مردووش دەجەنگێ
مردوو دەنووسێ
مردووش گان (دەدا و دەکا)
ئێرە پڕ خوا و پڕ مردووە
ئێرە گۆڕستانی خوایە
ئەو گۆڕستانە گەورەیە
ئەو گۆڕستانە گەورەیە
ئەو گۆڕستانە گەورەیە..

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد مازێ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک