ئه‌وها نابن به....! نوسینی : ئه‌حمه‌د ئاڵتان وه‌رگێڕانی: هۆشیار
سه‌ر ڕوتی ئافره‌تان نیشانه‌ی پێشكه‌وتن نیه! باڵاپۆشیشیان نیشانه‌ی به‌ئه‌خلاق بوونیان نیه! به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌خلاق به‌ره‌گه‌زی مێینه‌وه سیمای كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاری دواكه‌وتووه.
ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسن وبه‌ده‌ستی من بێت دیمه‌نی پۆشاكی ئافره‌ت،گه‌ر بكرێ كراوه بن جوانتره،زۆر حه‌زیش به‌دیمه‌نی ئافره‌ت وبینینان ده‌كه‌م،حه‌زده‌كه‌م ئاسایی بن نه پێچراوه‌و نه‌ڕوتیش بن،ئه‌گه‌ر بكرێ دانه‌ی دانه‌ی كه‌ل وپه‌له‌كانیان له دامێن وچاكه‌ت وبلوس وپێڵاویان به‌رز و با نایاب وجوان و‌دانسقه بن، به‌شێكی خه‌ڵكی لایه‌نگری منن به‌ڵام ئه‌زانم ئه‌وانه‌ش زۆرن كه دژی ئه‌م بۆچوونه ی منن،چونكه ئه‌وانه( ئه‌خلاق له‌جه‌سته‌ی ئافره‌تدا ده‌بیننه‌وه)ئه‌وانه پێیان وایه به‌باڵاپۆشی ئافره‌تان ئیتر له‌ووڵاته‌كه‌دا كۆتایی به‌دزی وجه‌رده‌یی په‌شێوی دێت،بۆ هه‌موو ئه‌مانه به‌جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه؟بۆ پیاو هه‌موو جۆره بێ ئه‌خلاقیه‌ك ده‌كات وهه‌موو ره‌فتارو ئاره‌ز‌ووه‌نه‌كانی خۆی له دوو توێی سیپاڵه‌كانی ئافره‌ته‌كه‌یدا حه‌شار ده‌دات،كه من ئه‌مه به ئه‌وپه‌ڕی دوڕوویی پیاو ده‌زانم،.چونكه من پێم وایه ئه‌خلاق له ڕفه‌تاره‌كانی مرۆڤ خۆیدایه نه‌ك له چۆنێتی پۆشینی جل وبه‌رگه‌كانی،تۆی پیاو ڕاستگۆ وڕێكو پێك به با ئافره‌ت چی پێ چاكه‌و چی لێ جوانه ئه‌وه بپۆشێ،به‌زۆر ودیاریكردنی جۆری كه‌ل وپه‌ڵ پۆشینی ئافره‌تان له لایه‌ن پیاوانه‌وه نابێته هۆی به‌ئه‌خلاق بوونی ئافره‌ت ئه‌وه ته‌نها خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.ئه‌خلاق پابه‌ندی داپۆشینی یا دانه‌پۆشینی زوڵفی ئافره‌ت نیه،ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها بۆ خافڵاندنی خه‌ڵكه.له هه‌موو كون وقوژبنێكی ئه‌م ووڵاته‌دا دڕنده‌گه‌لێك ده‌ژین كه‌له هیچ یاسا‌و ماف وئه‌خلاقێك ناپرینگێنه‌وه‌و ناگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌نهێنی له پشتی هه‌موو كاره قێزه‌وونه‌كانه‌وه‌ن مرۆڤه‌كانی ده‌كوژن ولاوه‌كانی ده‌كه‌نه بكوژ‌و چه‌ته‌كانیش ده‌پارێزن،جائێوه سه‌رتان ڕووت بێ داپۆشرابێ گه‌ر به‌رانبه‌ر به‌م دزو چه‌تانه بێده‌نگ بن ئه‌خلاقتان نیه!له‌ووڵاتێكدا گه‌ر دزو جه‌رده‌و گه‌نده‌ڵ فه‌رمان ڕه‌وابوو خه‌لكه‌كه‌ی بێ ئه‌خلاق ده‌بێ گه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن و ڕوو وه‌رگێڕان له‌م چه‌تانه به چاره‌سه‌ر بزانێ،خۆپۆشین یا پێچه‌وانه‌كه‌ی له‌م قاتیل وپیاوكوژانه رزگارتان ناكات كه‌خۆیان له ناو دام وده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتدا حه‌شارداوه،بێ ئه‌خلاقی بێده‌نگیه به‌رانبه‌ر به نا‌ڕاستیه‌كان،كه‌س ده‌پرسێ بۆ ئه‌م هه‌موو لاوه ده‌كوژرێن یا ده‌بنه ته‌ره‌فێكی له‌چك له‌سه‌ر یان سه‌ر ڕووته‌كان،ئایا پێتان وانیه به‌ئه‌خلاق بوون مرۆڤێك ئافره‌تێك وبه‌ستنه‌وه‌ی به شێوه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیه‌وه شتێكی ناچیزه و عاجباتیه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا،له ڕاستیدا ئه‌خلاق هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌جۆری خۆپۆشینه‌وه نیه،چونكه له‌و لاوه داواكاری هه‌یه بۆ خۆنه‌پۆشین، چونكه لای لایه‌نه‌كه‌ی تر خۆنه‌پۆشین هو سه‌ر ڕووتی بۆته سیمبۆڵی پێشكه‌وتن وشارستانیه‌ت وهاوچه‌رخێتی ،به‌ڵام به‌به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوه‌وه هاوچه‌رخێتی ومۆدێرنیش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ڕووتی خۆ به‌ره‌ڵا كردنه‌وه نیه ،مرۆڤ ده‌بێ مرۆڤانه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێ به‌وه‌ی هه‌موو مافه مرۆییه‌كانی بۆ فه‌راهه‌م بكرێ وه‌ك سه‌ربه‌ستی تاك خۆیی ورێكخستنی بواری خۆ په‌روه‌رده‌كردنی بدرێته ده‌ست خۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی مرۆڤانه هه‌موو كێشه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌بكه‌ین چ ئه‌خلاق وچ هاوچه‌رخێتی له ناو (قژی)ئافره‌تاندا خۆی ده‌بینێته‌وه ،قژو سه‌رو زوڵفت شارده‌وه به‌ئه‌خلاقی پێچه‌وانه‌كه‌ی پێشكه‌وتنخوازی هاوچه‌رخی .به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی نه به داپۆشینی به‌ئه‌خلاق ده‌بی نه به نه‌پۆشینی پێشكه‌وتوو ده‌بی،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو چه‌مكه په‌یوه‌ندیان به قژو زوڵفی ئافره‌ته‌وه نیه.
ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف
|