په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٦\٢٠١٢

ئەو هەموو قوسە و عودەیە چی لە کوردستان دەکەن؟


قادر نادر       


(١) ماوەیەکە بەوردی سەرنجم داوە، لەوەتەی نێچیرڤان بارزانی بۆتە سەرۆکی حکومەت، میدیاکانی ئۆپزسیۆن و ئەهلی کەمترین قورسایی هەلدانەوەی لاپەرەی گەندەڵیە زەبەلاحەکانی ئەم بەرپرسە هەلدەدەنەوە، بەپێجەوانەی بەرهەم ساڵح کەرۆژ نەبوو، تاوان و ناپاکی و دزیەکی لێ ئاشکرا نەکرێ. ئیتر تێناگەم ئۆپزسیۆن بەهەرسێ لقە کەی کاتی پشوی هاوینەیەتی یان نێچیر لەبنەمالەی سەیدە و دوعاکانی زو دەیگرێ!؟ گەرچی ئەو پەڕٶی سەوز لەملی کەس ناکات بەڵکو دۆلاری سەوزی ئەم میللەتە و بەئارەزوی خۆی تەخشان و پەخشان دەکات. ناڵێین ئەوەی بەرامبەر بەرهەم کردتان خراپ بوو، هەموو بڕیاربەدەستێکی ئەم دوو پارتە ، پێویستیان بەرسواکردنی زیاترە، بەلام نێجیر جگە لەوەی لەکۆندا مافیابوونی لەناو گەرای دەسەلات چاند و گەیاندیە لوتکە، ئێستاش هیچ گۆرانکاریەکی نەکردوە، بەرامبەر داخوازیەکانی شەقام یان ئازارە زۆرەکانی خەڵک. ئیتر ئەو بێدەنگیەتان لەچیە؟ تێ ناگەم لەوەدەگەن جەماوەری ئیوە ئەنتی دەسەلاتە ، بەورەفتارەنەشتان باوەردەدۆڕیین، کەباوەریش دۆرا سبەی لەهەلبژاردن هەرجی تەپڵ دژ بەو دەسەلاتە لێ بدەن، گالتەیان پێ دێ، جونکە ئاستی هوشیاری خەلک زۆر لەوە بەرزتر بە گوتاریکی هەست بزوینی هەلبژاردن بەهەمان گیانەوە بیتەوە مەیدان.


نەک هەر ئۆپزسیۆن بەلکوو سەیری میدیای ئەهلی بکە چەند هەوالیان لەسەری هەیە، بەپێچەوانەوە یە، لەسەرەتای دەست بەکاربوونی دەیان هەوالی بێتام و بێکەلکیان لەسەری بلاودەکردەوە. ئێستاش ئەگەر ببینی کەهەوالێک دابڕیژڕێ زیاتری لە چوارچیوەی جوانکردن و بچوکردنەوەی تاوانەکەیەتی نەوەک ناساندنی بەپێی تاوانەکە .


سەیری ئەو هەوالەی هاولاتی بکەن دەلێت نێچیرڤان بارزانی زۆر نیگەران بووە روفاتەکان لەبەر هەتاو بووە. ئەگەر بلێن ئەمە گالتە کردنە پێی مرۆڤ برواناکات چونکە کۆی دارستەی هەوالەکە ریکلامە بۆ نێچیر.
http://www.hawlati.co/babetekan/18829

(٢) هەر لەم رۆژانە ببینمانەوە سەرلەنوێ کۆمەلی ئیسلامی و یەکگرتوو وەک ٩٠کانی سەدەی رابردوو بوونەوە پاشکۆی سیاسەتەکانی دەسەلات ( پارتی) کەئەمرۆ باڵا دەستە . ئەرێ بۆ تا بارزانی نەیووت مالیکی دیکتاتۆرە، کەستان رۆژێ قسەیەکتان لەسەر نەووت!؟ بەداخەوە لەبڕی ئەوەی لەروداوێکی وادا کەپارتی ویەکێتی هەریەکەی بەمیزاجی خۆی یاری بەچارەنوسی گەلێک دەکات، کەنازانرێ ئەم گەمەیەشیان چ باجیکی گەورە بەکورد دەدەنەوە، میللەتیان لێ بجولایە یان ئەو سێلایەنە، لەگەل شەقام و میدیاکان رایەکی جیایان هەبوایە، یەکگرتوو وکۆمەل رەنگی زەردیان لەبەرکرد و گۆرانیش تائیشتا نازانێ شووتی تۆپی یاریەکە بەرەو کام لا بهاوێژێ.


(٣) هەوال داگرتن تەکنیکی خۆی هەیە، مرۆڤ دەتوانی بەکام ئاراستە خەلک ببات ، چەواشە یان پەروەردەکردن و هەلدانەوەی راستیەکان. هەر مرۆڤێک ئەگەر بیەوێ هەلسانگاندن بۆ هەر مالپەرو ڕۆژنامەیەک بکات بەس سەیری بابەتی هەوالەکانی بکات دەزانێ سەربەچ بەرەیەکە؟


لەوەتەی دیقەتم داوەتە لڤین هەواڵی دژە پاریزگاری هەولێرم لێ نەبینیون ، بەلام لەوەتەی کورەکەی پاریزگار هاولاتیەکی کوشتوە دوو هەوالی بلاوکردۆتەوە!!
هەوالەکەی لڤین دەیەوێ بلێتە خوێنەر ئەوە قەزاو قەدەر بووە، وەپاریزگار بەخۆی کورەکەی بردۆتە لای پۆلیس، بنەمالەی قوربانی ناقایلن کەبگیرێ... بێ ئەوەی بچیتە سەر خالی جەوهەری کەچۆن دەکڕی مناڵیکی کەمتر لە ١٨ سال لەشەودا بەخێرایی ١٥٠ لەناو شاردا لێبخوڕی ، وەبەسەرخۆشیش !! یان بپرسێ ئایا بەکام مووچە پاریزگاری هەولیر ومنالەکەی دەتوانن سەیارەیەک بە ١٥٠ هەزار دۆلار بکڕن.
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=10308&Besh=Hewal&Cor=1


لە ولاتی سوید سالی ٢٠٠٢ مونا ساهلین سەرۆکی پێشوی سۆسیال دیموکرات (ئەوکات لەئاستی مەکتەب سیاسی بوو)، غرامەی سەیارەی نەدابوو، میدیا خۆی و پارتەکەیان رسوا کرد . باشم لەبیرە ((یۆران پێرشۆن)) سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی سوید لەگەل مونا ساهلین هاتنە سەر تەلەفزیۆن وکۆنگرەی ڕۆژنامەگەریان سازکرد و داوای لێ بوردنیان کرد. کەچی ئەو هەموو میدیایەی کوردی هەوالی کورەکەی پاریزگاریان نەکردە هەوالێک کە لەئاستی تاوانەکە بێ؟ بەپێچەوانەوە لڤین هاتووە تاوانەکەبۆ بچووک دەکاتە وە. کەلێرەدا مەبەستم ئەوەنیە بلیم لڤین سەربەپارتیە بەڵام یان بەرتیلدانە بۆ پاڕیزگاری هەولێر یان نەزانینی ئەلفوبێی هەوال دارشتنی مالپەرێکە کەخۆی پێ ئەهلیە!! ئاخر میدیایەک ئەهلی بێ ، دەبێت لەسەنگەری قوربانی و یاسا و بەمەدەنی کردنی کۆمەلگا هەوالەکانی دابڕیژێ .

٤٨ کاتژمێر بەسەر تاوانی فەرغە فەرعونەکەی نەوزاد هادی تێ نەپەری، فەرخە فەرعونێکی تر (کورە ١٥ سالیەکەی سەرۆ قادر) خوێندکارێکی کوشت.

 
هیێشتا ئێمە لە فەرعونە گەورەکان رزگار نەبوینە کەچی هەر یەکەی دنیایەک بێچچوە فەرعونیان تروکاندووە وبەریان داوەتە گیانی ئەم خەڵکە بەستەزمانە ؟ لەقٶناخی بەعسدا تەنیا عودەی قوسەیەک هەبوو ، ئێستا هەر بەرپرسە قوسە و عودەیەکی هەیە، ناهەقیان نیە ئەوان نیشتمان و کێشەکەی وەک ئەوەی بەقۆنتەرات وەریان گرتبێ بەمولکی خۆیانی دەزانن . ئەوان هێشتا لەکۆلمان نەبونەتەوە هەریەکەی ئەولادێکی لەشوینەکانی پڕکردۆتەوە ، خۆ ئەگەر بشمرن یان بکوژرین ئەوا وەک میراتی باوک و دایک هەموو بنەمالەکەی پلەی سیاسی ئەو وولاتەیان بەسەرا دابەش دەکرێ وەک بنەمالەی بەرپرسانی ١ ی شوبات... راست و رەوان ئەگەر بلێین ئەمە دەسەلات نیە بەڵکوو قەشمەری خانەیەکی کۆمەلێ بنەمالەی بەرپرسی سەرەوە بۆ خوارەوەیە هەلەکەلەکوێدایە؟


زۆر جار بیردەکەمەوە ئایا ئەوهەموو چەتەو دزو ناپاکەی ئەمرۆ ڕێبەرایەتی نەتەوەیەک دەکەن هەر خەتا لەخۆیانە یان پەروەردەی باوکەکانیشیان؟ ئاخر منالیک کەببینی باوکی دەدزیێ ودەکوژێ و تالانی ولات دەکات، چۆن ئەویش بەهەمان کۆپی دەرناچی؟


تۆ بڵێی تاچەند سالی تر (بارزانی و تالەبانی و ئەولادە سیاسیەکانیان) حوکمی ئەم وولاتە بکەن، ئەم نەتەوەیە چەندەی تر لەجوانی و مۆرال بوون نێستمان و مرۆڤەکانی دادەماڵن.
 

ماڵپه‌ڕی قادر نادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک