په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئەو هونەرمەندەى دەیەوێ

ئاستى هونەرى کوردى بگەیەنێتە پلەکانى کۆتاى.

دیار محه‌مه‌د(باران)


کچە هونەرمەندى کورد خاتوو ( ژیلیا ) دووەم کلیپى گۆرانى خۆى بە سەرکەوتووى تۆمار کرد و دەنگێکى هەمیشە دیارى لاى گوێگرانى خۆى بەجێشتوو گەڕایەوە شـــــــــارى لە دایکبونى گۆرانیە - کانیەکانى بایەخدانى هونــەر لەلاى خاتوو (ژیلیـا) لە زمانێکى ترو لەخـــاڵکى جەوهەریدا خۆى دەبینێتە - و ئەویش ئەوەیە کـــە ڕێچکەیەکــى پیرۆز و جوانى هەڵبژردووە و لـــە هەردوو زمانــى ئینگلیزى و کوردیدا هەموو بەربەستەکانى پێکـــاوە لێرەدا مەبەستم کلیپ -کردنى ئەو گۆرانیانەیەتى کە بە ئەنجامی گەیاندوون کارى تەواوى بۆ کردوە لە گۆرانیەکانیدا خاوەنى هەستێکى جوان و نەریتێکى کوردى گەورەی هەڵگرتووە کە لەو بوارەدا خزمەتى هونەرى دەکات ، لە گەڵ ئەوەشدا شێوە ستایلێکى ناسکى هەڵبژردووە لە هەموو بوارەکانى ووتن و میوزیک و تەنانەت پۆشاکەکەنیشدا کارێکى تەواوى ئەنجامداوە ،و زیندوو ڕگرتنى ئەدەبیاتش لە لایەکى ترەوە بەرجەستەکردووە بە خۆشحاڵیەوە، تایبەتمەندى هونەر لەو خاڵەدا خۆى دەبینێتەوە کە تواناى گۆرانى ووتن لە دەست نەدات و بوار بدات چیدى مرۆڤێکى نەگۆڕ بێت و ئەم ڕێچکە هونەریە نەبات بەرەو ئاقارێکى تر.


زۆرێک لە هونەرمەندان لە گەڵ پەروەردە بوونیان لە جیاهانێکى تردا هەموو خاسیەتەکانى کلتورى کوردى و گۆرانى ووتن تێک دەشکێنن و بێبەش دەبن لە چۆنیەتى ئاواز و میوزیکیش بەڵام نازانم چۆن بدوێم کە ئەم خاتوونە لە فێرگەى زمانێکى دیەوە فێرى هونەروو فێرى عیشقى گۆرانى وتن بووە ئەمش جوانیەکى ترە لە لەم مرۆڤەدا کە بە ستایلێکى جوان و دەنگێکى خۆش دەمانخاتەوە نێو دونیاى گوێگرتن لە گۆرانى کوردى.


ئەوەندەى خودى خۆم گوێبستى هونەرى کوردى بووم و جیاوازى نێوان هونەرمەندەکانم کردووە گۆرانکاریەکى تەواویان بەسەردا دێت لە هەموو بوارەکانى گۆرانى ووتندا لە ماوەیەکى کەمدا وە لە گەڵ ئەوەشدا فێرى جۆرە ستایلێکى بێتام دەبن کە ئەویش گۆرانى هیپۆپ و ڕاپ و دى جەى و لەم بابەتانەیە
پێم وابێت زۆر جار مرۆڤەکان تەنیا دەیانەوێت جوانى خۆیان و لەش و لاریان و چەند بارچە جلوبەر گێک بکەنە قوربانى گۆرانى ووتن و ڕۆح کوشتنى دونیاى ئەو شاعیرەى کە شیعرەکەى نوسیوە وئەویش دەکەوێتە ژێر ئەو بارە قورس و گرانەوە کە چەندین ساڵە شیعر دەنوسێت و دەیەوێت خۆى بناسێنێت بە دونیایەکى دى.


ئامانجى گۆرانى ووتن و خەم ساردى مرۆڤ لە لایەک و مردنى ئەو دەنگە خێرایانەى پەلەدەکەن لە بوارەکەیاندا هەر زوو کۆتایى پێدێت، من نامەوێت کە گوێبیستى کلیپێکى تازە بم بحه‌پەسێم بە دیاریەوەو نەزانم ئەم دەنگە نێگەتیڤانە چۆن موتەڵاى دونیاى هورنەر بووە هونەر بە چەشنێ دەنگى داوەتەوە لەنێو کوردستاندا هەموو دەنگە زیندووەکانیان بەهۆى چەند گۆرانیەکى نەشازەوە کردوەتە قوربانى چیتر با بەس بێت دونیاى هونەر با لەم چەشنەدا خۆى نەبینێتەوە، بۆ کیژۆڵەیەک لە گۆرانى ئینگیزیەوە بگەرێتەوە نێو دونیاى گۆرانى ووتنى کوردى و هەموو مەرجە یاساییەکانى تیادا بەرجەستە ببێ کە گوێبیستى دەبیت تەنانەت لە گۆرانیە بیانیەکانیشیدا بۆ ...


ئێمە خۆمان سرودى ئەى ڕەقیبمان نووسی و خۆشمان کرمانە ئاماجى شەڕ، ئەو مرۆڤانەى ناگەنە خەونە خنیلانەکانى هونەرمەندێکى وەک خاتوو (ژیلیا) با خۆیان وون بکەن و چیتر تەمەنى گۆرانى ووتن کامڵ نەکەن لەگەڵ ووتن و ئاواز و هۆنراوەدا لەم ووتەیەمدا ڕووى دەمم لە هیچ هونەر مەندێک نیە و حورمەتى تەواووم بۆیان هەیە بەڵام ئێمەى کورد ئەوەندەى لە کارێکى بێژەرى و تیڤى و هونەریدا بەژداریمان کرد ڕاستەوخۆ دەچینە نێو ئەو ڕوبارەوەى کە هونەر مەندان زەمەنێکە مەلەى تیا دەکەن و نازانن خنکان چیە با ئێمەش لە پێشدا لە ماناى خنکان تێبگەین ئەوجا خۆما هەڵدەینە نێو ئەو ئاپۆرەیەیەوە، هەر ئەمەشە دونیاى شیعر دەبات بەرەو ئاقارێکى تر و چەند شاعیرێکى تیا دەبێتە قوربانى خۆزیاى من ئەم خەونە ڕەنگاڵییانەیە کە ئەم هونەر مەندە ئەزیزە ڕۆژ بە ڕۆژ دەنگ بدانتەوە بگاتە خاڵە جەوهەریەکانى کە خۆى خەنى پێوە دەبینێت، دواتر دەستى ئەو هونەر مەندانە بگرێت کە دەیانەوێت ئەم هونەرە پێشبخەن و بەم شێوەیە بەردەوام بێ چ خۆیو چ ئەوانەشى کار بۆ پێشخستنى هونەرى کوردى دەکەن.


هیوام وایە لەو قاڵبەدا بمێنێتەوە کە ئێستا کارى تیا دەکات ئەمەش خۆى بۆ خۆى هونەرێکى تازەیە کە هونەرمەندە کچەکانمان ستایلکى خۆیان هەبێت و کارى پێبکەن و نەیانەوێت لەکەس بچن.


لە کۆتاى ووتەکانمدا پێمخۆشە لە ئاستى ئەو خاتوونانەدا ببینریتەوە کەخاوەنى هرزرێکى تەواو مەعریفیە و تەواوى دەنگەکانى کردووەتە نێو خەیاڵەکانەوە ...

____________________
سەرچاوە: ژمارە 29 گۆڤارى هەڵبوون


Baran_n83@hotmail.com