په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٥\٢٠١٣

    ئەوینێکی نادیار.


کامیل ژیر

هۆنراوەى سەردەم بە شێوازى کلاسیک.


ئەم ئەوینە تاکو کەى بڕژێتە جۆگەى نادیار !؟
پێکەنین و تووڕەبوونت، دوو نیشانەى دژ بە یەک

وا تەمەن ئەڕوا بە خێرایی کەچی تۆ دەرکەنار
وەک نەبیستێ یا نەدوویەک، بێ وتار و چرپەیەک !
   *   *   *   *   *
هەر کە ئەگرم رێگەیەک بۆ چۆڵی بێخەم، دوورە شار
رێگە ئەگری، نایەڵى دەرچم بژیم بێ دەردی سەر
دێمەوە دەرباری رێگەت وەک گەدایەک کەفتەکار
پێمئەڵێی : جارێ لە کوێتە، من گوڵێکم تازەبەر !
   *   *   *   *   *
چش لە من ، با تۆ گوڵیشبی ، شا گوڵاڵەی لالەزار
چەن گوڵی بۆنخۆش و دەگمەن نابەکاوێ هەڵوەرین؟
ئەو دڵانەی ئەبنە لانەی خۆشەویستی ، کۆڵەوار
شەو بە ئاھـ و ژان و تاوە سەر ئەنینە سەر سەرین!
   *   *   *   *   *
تاڵە موویەک وا لە بەینا رایئەکیشین جاروبار
تاڵی چی! شیلەى هەنگوینە، بەردەوام بێ تاڵی وا
پەلکەزێڕینەى بەهارە، گەوهەرە بۆ یادگار
بەو مووە تا ئێستە ماوم، مژدەبەخش و جێ هیوا
   *   *   *   *   *
گیانەکەم ئەم رەوت و رێیە، تیری نازە، یا گوشار؟
خۆشەویستیی شەرمنە؟ یا دەرفەتە بۆ زام و ئێش؟
با ئیتر بەس بێ تەم و خەم، کورتە ژینی لێوبەبار
چەن مەم و زین بێ گەیشتن بوونە خاک و خۆڵەمێش؟!

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک