په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئەو ژمارەى داوات کردووە داخراوە.


سەرهەنگ خامۆش

بیرم کردى
مۆبایلەکەم لەمن زیاتر
دوگمەکانى بە پەرۆشەوە
ژمارەکانیان دەپێکا
بۆیە زەنگێکم بۆ لێداى
وەڵام:
ئەو ژمارەی داوات کردووە داخراوە...

ناچار مەساجێکم بۆ ناردى
کەچى تۆ هەر بێ وەڵام بوویت
پەنام بردە بەر ئاسمان
لە هەور پاڕامەوە
چونکە لە هەر شوێنێک دا بکاتە باران
لە عیشقى منت دەشواتەوە
پەیامەکەم بە (با) سپارد
چونکە ئەو لە دەرگاى
هەموو ماڵێکى ئەوین دەدا...

چۆلەکەیەکم کرد بە قاسید
چۆن هەڵفڕى
ئیدى نەگەڕایەوە
وەلێ هیچیان
هەواڵى تۆیان بۆ نەهێنام...

بیرم کردى
چاوەڕوانى سۆزی
نۆتەکانی دەنگت بووم
گوێچکەم پڕکا
لە ئاوازی خۆشەویستى
بۆیە زەنگێکم بۆ لێدای
بەڵام تۆ هەر بێ دەنگ بوویت..

ناچار
کۆڵان..کۆڵان
شەقام..شەقام
بست بە بستى ئەم دەڤەرە
بەدوای سۆراخى تۆ وێڵ بووم
نەمدۆزیەوە...

لەناکاو هەواڵى مەرگی تۆیان بۆ هێنام
لە دەستم با
هەنگاوەکانم
لە کەناری شەقامەکان دەناشت
پێڵاوەکانیشم
لە کوڵانێکدا جێ دەهێشت
بۆیە بەدەم گریانەوە
زەنگێکی ترم بۆ لێدای
وەڵام:
ئەو ژمارەی داوات کردووە داخراوە...
 


Xamosh_s@hotmail.com