٩\٤\٢٠١٤
ئه‌و
کاته‌ت باش.

شوان حه‌سه‌ن
که دووریی
کراسه‌کانی سنووری گۆڕی و
تاریکیی به قیژه له ده‌رگای دای
ماڵی خه‌یاڵ جێنه‌هێڵی
به گوتنه‌وه‌ی گۆرانیی من
(بیریا ته کریه)
هه‌نگاوه‌کانم ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی
که به باسکه مه‌له تارمایی ژووره‌که‌تم
ده‌نه‌خشاند
له نیگای خاڵێکدا ده‌بووم به سه‌رنج و
ده‌مخه‌واندی.
* * *
وه‌ک هه‌رزه‌کارێک
(ئێس ئێم ئێس)ێکم بۆ نارد
ئه‌و شیعره‌ی که کۆن بۆم نووسیبووی
هه‌ستی خۆم بوو
به‌س له فیلمێکم دزیبوو
ده‌مبووری.
* * *
ئه‌وه ره‌گی چه‌مێکی سه‌رلێشێواوه
له زامی که‌ڤرێ دێته‌ده‌ر
ده‌ڵێن به دوای ناونیشانێکدا وێڵه
لاوکێکی سه‌ربڕاو هه‌یه
باسی ئێره ده‌کا
گوایه خوایان لێره بینیوه
له‌په خه‌ڕه‌نده‌کانی پڕ ئاو کردوه و
چاوه چه‌وییە‌کانی پێشوشتوه
له کۆپله‌یه‌کیتر ده‌ڵێ
گوڵه ئه‌ستێره‌کان
کلیلی خه‌ونیان لێدزی
تۆراندیان و
چوو بۆ ئاسمان نه‌گه‌ڕایه‌وه
برینی خه‌نجه‌ر و شیره‌کان هێنده زۆره
پچڕپچڕیه‌ک ده‌گاته گه‌رووی لاوکه‌که و
له خوێنی خۆیدا ده‌خنکێ.
* * *
ئه‌و سپێدەیە دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵستاین
هێشتا مێژوو
گه‌رووی پێنووسی
نه‌کردبۆوه
گزنگ چاوه‌کانی هه‌ڵنه‌گڵۆفتبوو
رووناکییە‌کی پڕ
له تینوو
زمانی به‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا نه‌هێنابوو
به رێکه‌وت گۆڕه‌که‌م
که‌وته ده‌م ئه‌و چه‌مه
به مرۆڤه به‌خته‌وه‌ره‌که‌ی سه‌ر زه‌وی
ناوزه‌دیان کردم.
* * *
با ئه‌و جاره‌ش
بۆنی (شا‌نێل) له یه‌که‌م ژوانماندا بێ
چه‌ند حه‌زده‌که‌م به قوڕێکی نه‌رم
قاچه‌کانت بشێلم و
له گه‌رمیی ژێر خاک‌دا بتخه‌وێنم.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|