په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١١

ئەوکاتەى سەرۆک راودەکرێ.


ئیسماعیل عەبدولڕەحمان


پاکى و ناپاکى پێوەرى دەستنیشانکردنى پاشە ڕۆژى سەرۆکى هەر وڵاتێکە ، نەوەک دەزگاى هەواڵگرى و ئاسایش و هێزى گەورەى سەربازى ، بۆیە ئەو سەرۆکانەى خۆیان بەپاکى ڕادەگرن و چاویان لەسەروەت و سامان و خوێن ڕێژتنى گەلەکەیان نییە ، ئەوانە نایابترین دوا ڕۆژى پڕ لەئاسایش و بەختەوەرى بۆخۆیان لەوڵاتەکەیان دابین دەکەن ، و هەتا هەتایەش نەوەلەدواى نەوەى گەلەکەیان هەربەگەورەیى و شکۆدارى دەمێنەوە ، و دەبنە جێگاى شانازى پێکردنى گەلەکەیان هەروەک : غاندى و هۆشى منە و ماندێلا و ....هتد.

بەڵام سەرۆکە ناپاکەکان ئەوانەى لەبەر خیانەت لەگەلەکەیان وەک قەلەڕەش دێنە بەر چاوى میللەتەکەیان ، و ئەوانیش لەبەر دەبەنگیان وادەزانن گەلەکەیان هەست بەو ڕەشیەى ئەوان ناکەن و بەکۆترى سپى دێتە بەرچاویان ، چونکە وادەزانن ڕوح دەرهێنان لەلاشەى ڕۆڵەکانى گەل بۆ بەرژەوەندى خۆیان و دزینى سەروەت و سامانى میللەت هەموى بۆ ئەوان ڕەوایەو میللەتیش لەو ئاستە دانییە ، لەو خیانەتانە بپێچێتەوە ، بۆیە ئەوان لەجیاتى حساب بۆ ئیرادەى میللەت و داخوازیە ڕەواکانیان بکەن ، ئەوان خەم لەزاوزێى خۆیان دەخۆن بۆ ئەوەى نەوەیان زۆربێت شوێنیان بگرنەوەو کورسى سەرۆکایەتى وڵات لەنەوەى ئەوان بەولاوە بەکەسى دیکە نەدرێ ، کوردیش لەکۆنەوە وتویەتى " ئاش لەخەیاڵێک و ئاشەوان لەخەیاڵێک " سەرۆکى ناپاک لەهەوڵى لەجێخۆدانانى کوڕەکەیەتى، بەڵام لەوکاتەدا میللەت دەڵێ سەرۆک کاتى ڕاویەتى، ئەى قوڕ بەسەر ئەو سەرۆکەى میللەتەکەى لەهەوڵى ڕاویەتى ، کەهەر بەڕاونانیش لەوڵات کۆتایى نایە، بەڵکو لەدەرەوەى وڵاتیش پۆلیسى ئینتەرپۆلیشى لەدوایە ، وەڵا من بوایەم لەجیاتى ئەو سەرۆکانەى میللەتیان بەنیازن ڕاویان بکەن ، هەر پێش ڕاوکردنم خۆم ٱن ، هەر پێش ڕاوکردنم خۆم هەڵدەهاتم ، چونکە بێگومان درەنگ یازو چارەنوسى هەموو سەرۆکێکى ناپاک بەگەل و نیشتیمان هەڵاتنە لەدەست توڕەیى میللەتەکەى .

 


ماڵپه‌ڕی ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمان