٢٦\٥\٢٠١٠
ئه‌و کاته‌ی تورک
حه‌قیقه‌تێک ده‌شێوێنێ هیچ بێزارنیم !

سه‌لاح جه‌میل
هیچ لام سه‌یر نه‌بوو کاتێک وتارێکی قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
و سه‌رۆکی که‌یسی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه کاک گۆران ئه‌دهه‌م
خوێندوه، چه‌ند بیتاقه‌ت بوو له‌ئاست فیکری زانکۆیه‌کی تورکی به‌ناوی
(حاجه‌ت ته‌په) که‌نکۆڵی له‌جینۆسایدکردنی گه‌ڵێک ده‌کات، که پێش چه‌ند
رۆژێک له‌ناو یه‌کێک له زانکۆ گه‌وره‌کانی ووڵاتی تورکیان کاره‌ساتی
کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌شتێکی دروست کراو ناوده‌بردرێت.
ئه‌م جۆره قسه‌و کردارانه هیچ له‌و سیاسه‌ته گه‌وره‌یه‌وه دوورنیه.
که‌ڕۆژانه بۆشاردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی پشت کمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه له‌جیهاندا
په‌یڕه‌و ده‌کرێت زۆرن ئه‌و وڵاته زلهێزانه‌ی دنیا که‌پێوسته‌به‌جدی
کاریان له‌سه‌ربکرێت و هه‌قیقه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌یان پێ بگات. چ له‌ووڵاتانی
عه‌ره‌ب و وولاتانی (خۆرئاوا به شیاوتر ده‌زانم) سه‌رجه‌م ئه‌و
ووڵاتانه‌ی که‌بیده‌نگ بوون و شاردنه‌وه‌ی (چه‌کى) کیمیاویی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه.
تورک که‌خۆی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین تاوانى جینۆسایده دژ (به‌شێکى تر‌ى
مرۆڤایه‌تى) که ئه‌وانیش هاوشێوه‌ى براکورده‌کانیانن له سته‌مکارى‌و
جینۆساید که ئه‌رمه‌نه‌کانن)، ئیستا ئیمه چۆن چاوه‌ڕێ بکه‌ین له‌ناو
پێگه‌یه‌کی زانستی وه‌ک زانکۆ قسه له‌سه‌رجینۆسایدکردنی گه‌لی
کوردبکات. ئه‌و کاته‌ی سه‌رجه‌م ووشه‌کانی کورد له‌لای تورکه شۆڤێنیه‌کان
به‌توندترین شێوه ره‌د ده‌کرێته‌وه ،هیچ بایه‌خێک بۆ کرداری چاکه
چاوڕی ناکه‌ین .
له‌ئیستادا پێوسته ئیمه‌ی گه‌لی کورد چیتر قبوڵی ئه‌وه نه‌که‌ین له‌زانکۆکانی
جیهان و له‌زانکۆکانی ووڵاتی دراوسی به‌ناره‌وا هێرش بکرێته سه‌ر
دۆسیه‌کی وا گه‌وره و جینۆسایدی گه‌لێک به‌ناره‌وا ناوزه‌ندبکرێت و
بشارێته‌وه . حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که له‌ئیستادا خاوه‌نی دوو (دۆسێ
ی) گه‌وره‌ی جینۆسایده وه‌ک ( ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ) له‌لایه‌ن
دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقه‌وه دانیان پیانراوه پێوسته لایه‌نی
یاسایی بگرێته به‌ر دژ به سه‌رجه‌م ئه‌و کارگه‌و کۆمپانیانه‌ی که
ووڵاتانی زلهێزی له‌پێشته‌وه‌ن، پرسی گه‌لێک پشت گوێ نه‌خه‌ن و مافی (گه‌لێکی
جینۆسایدکراو) به‌تایبه‌تیش که‌س و کاری قوربانیه‌کان به‌یاساو بریارى
دادگاکان وه‌ربگرنه‌وه ، هه‌رکاتێک حکومه‌تی کوردی توانی بروا به
حکومه‌تی ناوه‌ندی مه‌رکه‌زی عێراق بهێنیت که وه‌ک ئه‌وه‌ی میراتگری
حکومه‌تى ڵێشوه به‌فه‌رمى‌و به مه‌رسومێکى کۆمارى داوایی لێبوورد له‌گه‌لی
کورد بکات له میدیاکانی جیهان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر
گه‌لى کورد ئه‌نجامدراوه.
واى بۆده‌چم ئه‌وکاته هیچ ووڵاتێک نەتوانى ئاوا بەئاسانى پڕکێشى
ئه‌وه نەکات به‌و شێوازه له‌ناو زانکۆکانیدا قسه له‌سه‌ر تاکه تاکه
تاوانه جینۆسایدیه‌کانی گه‌لی کورد له‌باشوری کوردستان که دۆسیه‌ی
کمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بکات ، لێره‌دا کاتی ئه‌وه هاتوه
چیتر که‌س وکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م رۆشنبیران و خه‌مخورانی
گه‌لی کورد مێژووی گه‌له‌که‌یان نه‌ده‌نه ده‌ست هیچ ووڵاتێک تاوه‌ک
به‌ئاره‌زوو و بۆچونی خۆیان بریاری له‌سه‌ر بده‌ن و بۆیان بشێوێنن ، گه‌ر
ئه‌مڕۆ که‌س وکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان کارنه‌کات له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی
کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان دژ به‌ئه‌و کۆمپانیانیانه‌ی
کیمیاویان به‌عیراق فرۆشتوه سکاڵا تۆمار بکات ئه‌وا چاوه‌ڕی بکه له‌زانکۆکانی
خودی عێراقیشدا بیرێکی شوڤینسیتی عه‌ره‌بی به‌عسی زۆر شتی خراپیتر یان
لێ ببیستین بۆئه‌وه‌ی حکومه‌ت حکومه‌تی گه‌ل بیت پێوسته زۆر به‌جدی
کار له‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکات و ترس له‌وه گه‌وره‌تره که
ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین . بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا با هه‌موومان
پێکه‌وه له‌هه‌رلایه‌ک هه‌ین بتوانین سکاڵاتۆمار بکه‌ین و له‌ڕێگه‌ی
دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان به‌جیهان
بناسێنین . هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ به‌و هه‌موو دۆکمێنته که‌له‌سه‌ری هه‌یه
به‌و شێوازه قسه‌ی به‌رامبه‌ر بکرێت ئه‌ی بۆ ئه‌نفال چی بوترێت ؟!..
کاتێک له ووڵاتی ئیرانه‌وه میدیاکان کاره‌ساتی کیمیارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه
بۆ جیهان ده‌گوێزنه‌وه ووڵاتی تورکیا یه‌کیک بوو له‌و ووڵاتانه‌ی که
له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌کانیه‌وه به‌وێنه و به نوسین هه‌قیقه‌تی پێ
نیشانبدرێت . 22 ساڵ زۆر نیه به‌سه‌ر مێژووى ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه
نێوده‌وله‌تیه‌ى به‌سه‌رکوردا هات، بێگومان تورکه‌کان له‌هه‌مووکات
باشتر ده‌زانن که کورد به‌چه‌کى کیمیاوى لێى دراوه، چونکه هه‌رئه‌وکاتیش
هه‌ولێکى زۆریاندا بریندارانى چه‌کى کیمیاوى له‌چاوى رۆژنامه‌نوسان‌و
تیمى پزیشکانى بێ‌سنور بشارنه‌وه‌و نکۆلى ز#1608;ر بشارنه‌وه‌و نکۆلى زۆریانکرد له به‌کارهێنانى
گازى کیمیاوى له‌لایه‌ن رژیمى سدامه‌وه .
بۆیه هیچ به‌لامه‌وه‌سه‌یر نیه که تورکه‌کان ئه‌مرۆ بلێن ئه‌وه‌ى
ئیوه ده‌یڵێن ئه‌فسانه‌یه..
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
Salah-j@hotmail.de
|