١٣\١٠\٢٠١٠
ئه‌و کاته‌ی خۆمان
ده‌مانه‌وێ چاومان ره‌شکه‌وپێشکه بکا.
دلشاد خدر
له لاپه‌ره سێیی دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی
رێگای کوردستان، نووسینێکی (هاورێ زیرک کمال)م، له ژێر ناوی (نیگه‌ران
مه‌به ماموستا، شیوعی بوون شانازییه) خۆینده‌وه. که‌تێیدا دیارده‌ی
ته‌سکییه‌ی حزبی له دامه‌زراندن و به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی به
لاسایی کردنه‌وه‌ی به‌عس ده‌ناسێنێت. هه‌رچه‌نده ئه‌م دیارده‌یه له
کوردستان ئه‌وه‌نده به‌ر ته‌سک نییه تا له رێگای خۆیندنه‌وه‌ی چه‌ند
نمونه‌یه‌ک خۆینه‌ر هه‌ستی پێ‌بکات، به‌لکو گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو
کۆمه‌لگای کوردستانی له‌گه‌لیدا راهاتووه، ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له‌گه‌ل
له دایک بوونی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌شێوه‌کی زه‌ق هاته نیو کایه
سیاسیه‌کان و هه‌ر له‌مان سالیش له رۆژنامه‌کان گفتوگۆیه‌کی زۆری له
له‌سه‌ر کرا. رۆژنامه‌ی رێگای کوردستانیش له سه‌ره‌تای سالی 1993 چه‌ندین
بابه‌تی ره‌خنه ئامێزی له‌سه‌ر ئه‌م میتوده‌ی ده‌سه‌لات بلاوکه‌ده‌وه.
به‌لام چونکه خواستی سه‌رکردایه‌تی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کانه بۆ
قورخکردنی ده‌سه‌لات، له‌گه‌ل بوونی ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌و ناساندنی
به‌دیارده‌یه‌کی خراپ له سه‌ر زاری سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات،
که‌چی ئه‌م دیارده‌یه له هه‌لکشاندایه. له‌گه‌ل هه‌موو ره‌خنه‌کان
شێوازی گونجاوتر ده‌دۆزنه‌وه بۆ په‌یروکردنی ئه‌م دیارده‌یه، هه‌رچه‌ند
پێشوه‌خته من ئه‌و تێگه‌یشتنه‌م هه‌یه، ئه‌م حزبانه‌ی ئه‌مرۆ دسه‌لات
به‌رێوه ده‌به‌ن ناتوانن به‌بێ بوونی ئه‌م دیارده‌یه ژیان بکه‌ن،
چونکه تێگه‌یشتنی وان بۆ ده‌سه‌لات له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که
ده‌سه‌لات واته، خاوه‌نداریه‌تی گه‌ل و نیشتمان، هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌شه،
بۆته هۆکاری نه‌بوونی هیچ سنورێک بۆ وه‌رگرتن و پاراستنی دسه‌لاته‌که‌یان،
ئه‌گه‌ر به یارمه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستانیش بێت!!! هه‌ر ده‌رئه‌نجامی
ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش بوو بۆ ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن ئه‌م حزبانه‌چوار جه‌وله‌ی
شه‌ری نێوه خۆی لێکه‌وته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌لسوکه‌وتی ئه‌م لایه‌نا‌نه
بکه‌یت له قوناخی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریش هه‌مان ئه‌م تێروانینه‌یان هه‌بوو،
له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌لاتی واندابوون، تا کار گه‌یشته
قه‌ده‌غه‌کردنی بوونی لایه‌نه‌کانی تر له ناوچه‌که، ئه‌گه‌ر نه‌که‌ونه
ژێر رکێفی ئه‌وان. بۆیه ئه‌گه‌ر خوازیاری ئه‌وه‌ین، ململانێ له‌گه‌ل
ئه‌م دیارده قێزه‌وه‌نه بکه‌ین، پێویسته له قوناغی ره‌خنه‌ی نووسین
بچێنه قۆناغی وه‌رگرتنی هه‌لوێست، چونکه زۆرینه‌ی چاودێرانی سیاسی
پێیانوایه ئه‌م ره‌خنانه ته‌نیا بۆ به‌تالکردنه‌وه‌ی ئه‌و بێزاریه‌یه
که کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان، به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده قێزه‌وه‌نه
هه‌یانه!!! به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بیخه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسه ناوه‌ندیه‌کانی
حزب و حکومه‌ت. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م چه‌ند ساله‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم
بکه‌ین، ئه‌وه‌مان به‌رچاوده‌که‌وێت که ئه‌م حزبانه چون مامه‌له له‌گه‌ل
شیوعیه‌کان ده‌که‌ن، به تایبه‌تی جه‌ماوه‌رکه‌ی و هێزی بنکه‌یه‌که‌ی.
ئێستا ده‌رگای هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت به رووی به‌عسیه‌کان و
خائینانی گه‌ل و نیشتمان کراوه‌یه، بۆ شیوعیه‌کانیش ده‌یان رێگری
ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانی خۆیان!!!! له‌کاتیکدا شیوعیه‌کان به‌بێپچران
له حکومه‌ته یه‌ک له دوایه‌که‌کانی هه‌رێم به‌شداربوون و هه‌ن، هه‌روه‌ها
شیوعیه‌کان به شێوه‌یکی به‌رچاو له شورشی نۆی گه‌له‌که‌مان به‌شداربوون
و له کاته‌کانی شه‌ری ده‌سه‌لاتیش ده‌ورێکی نیشتمانی به‌رزیان گێرا!!!
که مرۆڤ ئه‌مرۆ سه‌یری ئه‌م تابلویه ئالوزه ده‌کات، چه‌ندین پرسیاری
بێ وه‌لامی لا دروست ده‌بێت!!!! ئه‌مه چ نهێنیه‌که ئێمه‌مانان
ناتوانین تێبگه‌ین!!!!! که ده‌سه‌لات ده‌رگای بۆ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی
والاکردوه، بۆ به‌شداری له وه‌زارت و دامه‌زراوه‌کان، له‌لایه‌کی
تریش ده‌رگای له رووی ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی حزب داخستوه بۆ وه‌رگرتنی
مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆی وه‌ک هاونشتیمانی له‌م هه‌رێمه‌دا!!! که به‌داخه‌وه
هه‌موو کاته‌کان ئه‌م بنکه جه‌ماوه‌رییه‌ی حزب له وه‌رگرتنی مافه‌کانی
خۆیدا ته‌نگه‌تاو ده‌کرین، حزبیش هه‌میشه به‌سه‌رو بالی ئه‌م ده‌سه‌لاته
هه‌لده‌دات و ده‌لێت ده‌سه‌لاتێکی دیموکراسیه‌وه له خزمه‌تی هه‌موومان
دایه. به‌داخه‌وه هه‌ست ده‌که‌م هه‌مان خۆیندنه‌وه سه‌قه‌ته‌که‌ی زه‌مه‌نی
زوو دوباره‌ده‌که‌ینه‌وه که هاورێیانمان له زیندانه‌کان شه‌هید ده‌کران،
پێمان وابوو ئه‌مه هه‌لسوکه‌وتی چه‌ند کادیرێکی ناوه‌ندی ده‌سه‌لاته،
که له‌ناخه‌وه رقیان له شیوعیه‌کانه!!!! هه‌ندێ جاریش پێمان ده‌ووتن،
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت نیوان ئێمه‌و ده‌سه‌لات تێکبده‌ن!!! به‌هه‌موو
شیوه‌یه‌ک سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌لاتمان له‌م کاره درندانه بێ به‌ری ده‌کرد!!!
ئه‌و کاته‌ی دیکومێنته‌کانی ده‌زگا توقێنه‌ره‌کانیش له راپه‌رین که‌وتنه
به‌رده‌ست هاورێیان، ده‌رکه‌وت. هه‌ر له‌سالی 1975 وه ده‌ست رۆیشتوانی
نیو ده‌سه‌لات له به‌رزترین ئه‌لقه‌ی ده‌سه‌لاتدا، به‌رنامه‌ی لێدانی
حزبییان دارشتبوو!!!!
ئه‌و کاته‌ی تازه فێری ئه‌لف و بێ ی سیاسیه‌ت ده‌بووین، زۆرجاران
چیروکی ئاژه‌له‌که‌ی دارستانیان بۆ ده‌گێراینه‌وه، که گوایه سه‌رله‌به‌یانه‌یه‌کی
زوو ئاژه‌لێکی به‌سته‌زمان له دوره‌وه ئاژه‌لێکی درنده ده‌بێنێت، به‌لام
ئه‌و نایه‌وێت بروا به چاوه‌کانی خۆی بێنێت، که پێویسته رابکات و،
چاره نووسی له مه‌ترسی دایه!!! بۆیه له‌سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت بلێت،
ئه‌وه چاوی منه ره‌شکه و پێشکه ده‌کات، نه‌ک خودی واقیعه، ئه‌و
کاته‌ی لێشی نزیک ده‌بێته‌وه، دیسان خۆی به‌وه رازی ده‌کات، کێ ده‌لێت
تێرنیه‌و پێویستی به گوشتی منه، ئه‌و کاته‌ی قه‌پالیش له لاشه‌که‌ی
ده‌گرێت، دیسان ده‌یویست خۆی به‌وه رازی بکات، کێ ده‌لێت به یه‌ک قه‌پال
وازم لێناهێنێت!!! بۆیه له کوتایدا بووه قوربانی ئه‌م خه‌یال پلاویه!!!
هه‌رچه‌ند عه‌ره‌ب ده‌لێت ( الامثال
تضرب و لا تقاس).
ئێستا پێویسته هه‌موومان ئه‌و راستیه بزانین که شیوعی بوون و
قوربانی دان ئه‌و کاته شانازیه که هه‌موومان یه‌کسان بین له به‌رامبه‌ر
ماف و ئه‌رکه‌کاندا، چونکه که‌س ناتوانی داوای خۆ راگری له‌که‌س بکات
سه‌رچاوه‌ی سیاسیه‌تی حزب خۆ راگر و سه‌قامگیر نه‌بێت. پێویسته
خویندنه‌وه‌یه‌کی واقیعیشمان بۆ دیارده‌ی رازی کردنی سه‌رکردایه‌تی و
لێدانی بنه‌که حزبیه‌کان هه‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه. چونکه هه‌موو
کاته‌کان ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بوشایه‌ک له نێوان سه‌رکردایه‌تی و بنه‌که
حزبیه‌کاندا دروست بکه‌ن به ئامانجی دابرانی بنکه حزبیه‌کان له سه‌رکردایه‌تی
و بێهێز کردنی حزب له گوره‌پانه‌که‌دا. ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌ری
لێشێواندووم، ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی به‌م شێوه‌یه مامه‌له له‌گه‌ل شیوعیه‌کان
ده‌کات، بێجگه له‌وه‌ی وه‌زیری روشنبیری و لاوانی به‌ناوی شیوعیه‌کان
به‌شداری حکومه‌ته، قسه‌که‌ری حکومه‌تی ئه‌م هه‌لسوکه‌وتانه‌شه!!!!!
نووسه‌ری ره‌خنه‌که‌ش وه‌ک نوینه‌ری حزبی شیوعی راوێژکاری سیاسی سه‌رۆکی
حکومه‌تی ئه‌م هه‌لسوکه‌وتانه‌یه!!! به‌لام بۆ ئه‌ندامانیش پێویسته
به‌رامبه‌ر هه‌ر ناعدالیه‌کی ده‌سه‌لات ناشوکری نه‌که‌ن و شانازی به
شیوعی بوونی خۆیان بکه‌ن!!!!!!
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی هاوری زیرک کلیکی
ئه‌م لینکه بکه:
http://www.chap.regaykurdistan.com/dwa_jmare/3.pdf
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|