١٧\١١\٢٠١١
ئەو
کچەی بە ماچێک دووگیان ئەبوو.

ئەڵماس مستەفا
ئەو لە ئەزەلەوە
شەیدای گووڵ بوو..
ھەمیشە ئاوێتەی
خەیاڵە رووحییهکان بوو
ئەو لە
ھەسارەیەکی تردا ئەگەرا
لەودیو ژیانەوە
ئەیروانیە
مەملەکەتی عەشق
ھەمیشە لەگەڵ (با)
و باراندا
ئەدوا ھەموو
وەرزەکانی
ساڵی لە پریاسکەیەکی
ماچدا کۆئەکردەوە و
ئەیبەخشیە ئەو قەیرە
کچانەی
لە چاوەروانییدا
دەروونیان ببووه
رەنگە ئیرۆسەییەکانی دۆزەخ.
سوێد
ماڵپهڕی ئهڵماس مستهفا
|