٢٦\٥\٢٠١٢
ئەو کۆمپانیایە
بەریتانییەی کە بەدوای قازانجەوەیە
لە سەروەت و
سامانەکانی کوردستان
جارێکی تر
لە چەقی مشتومڕدایە لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا.
٥
ساڵ دوای کوشتنی ٦ کۆنگۆلی کە لەنیویاندا
منداڵێکی شەش ساڵە تێدا بوو لە لایەن سوپای ئۆگنداوە، بەڵگەی نوێ کە لە
لایەن گرۆپێکی لێکۆلینەوەی بەریتانی بە ناوی .(کۆپرەیت وەچ) بڵاو
کراوەتەوە، پیشانی دەدات کە کۆمپانیای گازە نەوتی هیرۆتیج (Heritage)
بەرپرسە لە ڕوودانی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە کە بووە هۆی ئەو
مەرگەساتە.
لیکۆلینەوەیەکە دوو ساڵە لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا ئەو پەردەپۆشییانە
دەخاتە ڕوو کە بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکە دروستی دەکا.
تەواوی لێکۆلینەوەکە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بخۆێنەرەوە:
http://www.corporatewatch.org/?lid=4332
ئەو رووداوە کە تێیدا سوپای ئۆگەندی تەقەی لە بەلەمێکی نەفەرهەڵگری
کۆنگۆی کرد لە دەریاچەی ئەلبێرت بەرئەنجامی راستەوخۆی کۆمپانیای
هیرۆتیجە، کە داوای یارمەتی سەربازیی کردبوو پاش ئەوەی تیمی پشکنینی
ئۆگەندی بە شێوەی نایاسایی لەسەر سنوورەکانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ
هاتوچۆیان دەکرد.
توونی باکنهام (Tony Buckingham)
دامەزرێنەری هیرۆتیج هەفتەی رابردوو گوتی ''ئەنجامی پشکنینەکان لە بیرە
نەوتیەکانی میران لە کوردستان زۆر باش بووە کە هەڵقوڵانی گاز تێیدا بە
نیسبەتی ٢٢ ملیون پێ دوو جا رۆژانە بەرهەم
دەهێنێ''. هەروەها گوتی ''کۆمپانیاکە چاوی بڕیوەتە ناردنەدەرەوەی ئەو
گازە لە کوردستانەوە بۆ بازاڕی تورکیا''.
بۆ زانیاری پتر لەسەر هیرۆتیچ لە کوردستان
بروانە ئەم لینکە:
http://www.heritageoilplc.com/iraq.cfm
کۆپرەیت وەچ
Corporate
Watch
00442074260005
orcontact@corporatewatch.org
www.corporatewatch.org
|