٥\٩\٢٠١١
ئه‌و کۆڕانه‌ی
ئیدی ناتوانن نه‌وه‌ی نوێی دژه‌ده‌سه‌ڵات بخه‌ڵه‌تێنن!

دارا ئه‌حمه‌د
کۆڕ هه‌یه ئه‌گه‌ر له کرۆکیشدا
بابه‌ته‌که‌ی له خزمه‌تی سه‌قامگیرترکردنی
ئازادییه‌کان و وه‌دیهێنانی ویست و ئامانجه‌کانی مرۆڤدا نه‌بێ،
هێشتا هه‌ر هی ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێسته‌ی
له‌سه‌ر بکرێ و شرۆڤه و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکرێ، چو‌نکه هێنده‌ک
سه‌رهێڵ و کایه ده‌ورژێنێ که په‌یوه‌ستن به کێشه‌کانی مرۆڤ و وا ده‌که‌ن
به دوای چاره‌سه‌رییه‌کاندا بگه‌ڕێین..
جا با ئه‌و که‌سه‌ی بابه‌ته‌که پێشکه‌ش ده‌کا
دووریش بێ له‌و
مه‌به‌سته یان ره‌نگه پێشکه‌شکه‌ر له رووکه‌شدا به
که‌سێکی ئازاد
خۆی نیشان بدا لێ له ناخ و نێوه‌رۆکیدا ده‌رباری حیزب و لایه‌نێک بێ
یان هه‌ر له پێناو خۆده‌رخستن و
بنیاتنانی پێگه‌یه‌کی تاکگه‌راییانه‌ی
خوده خۆپه‌رسته‌که‌ی خۆیدا بێ. کۆڕیش هه‌یه جگه له‌وه‌ی
پیشکه‌شکه‌ره‌که هه‌مان ئامانج و ره‌وشتی
ئه‌و پێشکه‌شکه‌ره‌ی
سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه که ئاماژه‌مان پێ‌کرد..
بابه‌تی کۆڕه‌که‌شی هیچ ئاسته‌کی ئه‌وتۆی نییه که هیچ پرسیارێک یان
شتێک بورژێنێ شایه‌نی به‌دواداچوون و شڕۆڤه‌کردن بێ.
ئه‌و جۆره کۆڕه‌ی دووه‌م رێک ئه‌و کۆڕه‌ی
(به‌ختیار عه‌لی)ه..
که سه‌رله‌ئێواره‌ی ٤\٩\٢٠١١
له شاری له‌نده‌ن پێشکه‌شی کرد، کۆڕه‌که پتر له دوو هه‌فته له
میدیای کوردی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرا به
تایبه‌تییش له میدیایه به ناو ئازاده‌کانی وه‌ک
(هاولاتی و ئاوێنه و لڤین و رۆژنامه... هتد)
که هه‌ر هه‌موویان راسته‌وخۆ و
یا ژێربه‌ژێر ئێستا له چوارچێوه‌ی فه‌له‌کی
(بزووتنه‌وه به‌ناو گۆڕانه‌که‌ی سلێمانی)ن و ته‌نانه‌ت هێنده‌ک له
خۆبه‌ڕۆشنبیرزانه‌کان و چه‌په
داڕووخاو و په‌ڕپووتبووه‌کانیش
پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌کرد و به ستایشکردنێکی
بێزه‌وه‌ر کۆڕه‌که‌یان تیفتیفه ده‌دا، جگه له‌وه‌ش پتر له
(١٠) ده‌زگا و
رێکخراو و کۆمپانیا و چێشتخانه و ......خانه و .......خانه هاوکار و
یارمه‌تییده‌ری کاکی
پێشکه‌شکه‌ری کۆڕه‌که بوون، ئه‌وه‌ش هه‌مووی
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه وه‌ک
ته‌یری گول عاشق به داری زه‌قنه‌بووتن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵکه سوودێک
له (ناوی گه‌وره و شاری وێران)ی به‌ختیار
وه‌ربگرن که هه‌ر خۆیان -(جگه له پارتی
که پێویستی پێی نییه و زۆر ده‌رباری له‌و
باشتری هه‌یه) حیزبی شیوعی و یه‌کێتی و گۆڕان و هێنده‌ک به
ناو رۆناکبیر - له هیچه‌وه بۆ ده‌رباریی
دروستیان کرد.. لێ ئه‌فسووس خۆی پێی نازانێ!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌زگا و حیزب و لایه‌ن و میدیا
و گرووپه هه‌ڵپه‌رست و ره‌شبیرانه هه‌ر یه‌که‌و چه‌ند که‌سێکیان
بچووبانه ئه‌و کۆڕه ئه‌وا ده‌بووا به
لایه‌نی که‌م (پێنج سه‌ت) که‌س ئاماده
بان.. که‌چی به پاسه‌وان و ریکۆردبه‌ده‌ست
و کامیرابه‌ده‌سته‌کانیشه‌وه ئه‌نجا له سه‌ت
که‌سی تێپه‌ڕ کرد، ئه‌وه‌ش دڵخۆشییه‌که‌ی گه‌وره‌یه
و گوزراشت له‌وه ده‌کا ئیدی گه‌نجی سه‌رده‌م
و نه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ له نێو میلله‌ته‌که‌مان هۆشیار بوونه‌ته‌وه
و ئیدی نایانه‌وێ گوێ له به‌یت بالۆره‌کانی
که‌سه‌کی وه‌ک به‌ختیار عه‌لی بگرن که ته‌نیا
له خه‌می ئه‌وه دایه خه‌ڵک وه‌ک
گۆرانیبێژه پله ده‌یه‌کانیش پێشوازیی لێ
ناکه‌ن - خۆی ئه‌وه‌ی گوت -.. که‌چی زۆرێک
له ئاماده‌بووه ده‌روێش و چه‌پله‌لێده‌ره‌کان
چه‌پڵه‌یه‌کی توندیان بۆ لێدا وه‌ک ئه‌وه‌ی که
چه‌پڵه بۆ سه‌رۆکێکی لای خۆمان لێده‌درێ!
تا ئێره هیچم نه‌گوتووه له‌سه‌ر نێوه‌رۆکی
قسه‌کانی به‌ختیار عه‌لی.. چو‌نکه - هه‌رچه‌نده
من نه‌چوومه کۆڕه‌که و
پێشوه‌خت ده‌مزانی کۆڕێک ئه‌و بیگێڕێ
جگه له لاساییکردنه‌وه و جوینه‌وه‌ی قسه‌ی خه‌ڵکانیدی ئه‌ویش به سه‌قه‌تیی
و وه‌رگێڕانێکی کۆله‌وارانه هیچی
دیکه‌ی تێدا نابێ،
به‌ڵام پاشان له رێگه‌ی تۆمار گوێم لێگرت -
هیچ شتێکی ئه‌وتۆی نه‌ورژاند شایه‌نی لێدوان بێ، (ئه‌گه‌ر خانوویه‌ک
هیچی تێدا نه‌بێ ناکرێ و ناتوانی هه‌ر له خۆته‌وه
بڵێی ئه‌و شته بگوازینه‌وه بۆ ئه‌وێ یان
با فلانه شت به‌ر په‌نجه‌ره‌که نه‌گرێ باشتر و جوانتره)، به‌ڵام ئه‌و
قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌م ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که
ئه‌گه‌ر تا ئێستا هێنده‌ک نائاگا ماون و به
پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایه بازاڕیی و چه‌واشه‌کارییه‌کانی حیزب و لایه‌ن
و گرووپه‌کان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون..
با ئه‌وانیش هێنده‌ک هۆشیار ببنه‌وه و چیدی کاتی خۆیان
به سه‌ردوولکان
به فیڕۆ نه‌ده‌ن، ئیدی
ده‌روێشه‌کانیشی با هه‌ر وه‌ک مردووه‌کان بۆ خۆیان
به مردوویی بمێننه‌وه.
دیاره هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش به
بێ به‌ڵگه نایانکه‌م و فه‌رموون ئه‌وه چه‌ند خاڵێکی که‌م
- هێنده ناهێنێ زۆرتر
له‌وه خۆی پێوه ماندوو بکرێ و
زۆرتری له‌سه‌ر بنووسرێ - له خودی قسه
ناکۆک به یه‌ک و
بێ سه‌روبه‌ر و شێوێنه‌ره‌کانی نێو خودی کۆڕه‌که‌ی:
یه‌که‌م: سه‌ر‌ده‌رنه‌کردن له میدیا.
خۆی هێنا و خۆی برد
باسی میدیای داخراو و میدیای کراوه‌ی
کرد. هیچ جیاوازییه‌کمان نه‌دی باسی بکا له نێوان میدیای
داخراو و میدیای کراوه، ئه‌و ته‌نیا رووکه‌شی ئه‌و دوو میدیایه ده‌بێنێ
و ده‌بێژێ یه‌کێکیان
تۆتالیتارییه و هی چه‌ند که‌سه‌کی دیارکراوی ده‌سه‌ڵاته و دووباره
ده‌بێته‌وه.. ئه‌ویدیکه‌ش
مۆدێرنه و هی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی زۆره و هه‌مه‌ڕه‌نگه، که‌چی هه‌ر
پاشان پێچه‌وانه‌ی قسه‌که‌ی خۆی به پێخواسیی به‌ناو ده‌که‌وێ و ده‌بێژێ
میدیای ئێستا واته مۆدێرن و کراوه‌که نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
نییه به‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مه و به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌یه
و به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یسووڕێنن؛ ماوه‌یه‌ک
هیچیان له‌سه‌ر قه‌زافی نه‌بوو که به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵی هه‌بوو
به‌ڵام ئێستا به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌ما به دیکتاتۆر ناساندیان و ده‌یڕووخێنن،
ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ شتێکی بچووک گه‌وره ده‌که‌ن و خه‌ڵکی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن
که‌چی کاره‌ساتێکی وه‌ک ئه‌نفاڵ باس ناکه‌ن و چه‌ند نموونه‌ی
دیکه‌ی له‌و بابه‌تانه‌ش. که‌واته ئه‌ی مامۆستای میدیا و
کۆڕگێڕ له‌سه‌ر
میدیا جیاوازیی نێوان میدیا داخراوه‌که و ئه‌و میدیایه کراوه
تۆتالیتارییه مۆدێرنه‌ی جه‌نابتان
چییه!؟ ئایه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی
که‌سه‌کانی نێو میدیا کراوه‌که‌ت زۆرترن له میدیا داخراوه‌که
ئیدی ده‌بێته میدیای کراوه و دیموکراسیی و
مۆدێرن و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه دڕنده‌ییه‌که‌ت! کاکی برا تۆ له نێو په‌رتووکه‌کانی
نیتشه و نازیست و فاشیسته‌کان نووستی که
ئه‌وانیشت هه‌مووی به سه‌راوقوونیی
وه‌رگرتوون چو‌نکه له کوردییه‌کی شه‌پڕێو پتر هیچی دیکه نازانی، هه‌روه‌ک
خۆت ده‌بێژی میدیای داخراو هی تۆتالیتاره
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بوو - هه‌رچه‌نده تۆ له‌وێش
بێدڵیی خۆت نه‌کرد و هێرشت کرده سه‌ر کۆمۆنیزم (نه‌ک
سۆڤیه‌تی ستالینیی) ئه‌وه‌ش
ره‌وشتێکی خۆته که هه‌رده‌م دژ به هزری
یه‌کسانیخوازیی بی
چو‌نکه سه‌ر به قوتابخانه‌ی فاشیزمی
که ئێستا وه‌ک
فاشیزمێکی نوێ خۆی له
ره‌وشتی دڕندانه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانیی
ده‌بینێته‌وه - هه‌ر خۆشت ده‌بێژی ئێستا
میدیا ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مه و هه‌موو جیهان به چه‌واشه‌کاریی
به‌ڕێوه‌ده‌با، ئه‌دی که‌واته میدیای کراوه چ واتایه‌کی هه‌یه
جگه له ناوێکی بۆش و بێ نێوه‌رۆک! نازانین بۆ تێناگه‌ی له‌وه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی تا دێ پتر
هه‌ست به هۆشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌کا پێویستی به خه‌ڵکێکی زۆرتره
له نێو میدیا کار بکه‌ن و فراوان و
فراوانتریشی بکا، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی که پێویستیه‌تی له خه‌ڵکی
هۆشمه‌ند و راستگۆ و مرۆڤپه‌روه‌ری نێو ریزه‌کانی
کرێکاران و بێبه‌شانی هه‌ڵنابژرێ و ناهێڵێ ئه‌وانه توخنی میدیا بکه‌ون..
به‌ڵکه ته‌نیا که‌سانی وه‌ک جه‌نابتان هه‌ڵده‌بژێرن
و ناوبانگتان پێ ده‌به‌خشن
و ده‌تانکه‌ن
به گه‌له ده‌ربارێک. باشتره من پێشنیارت بۆ بکه‌م؛
که هه‌ر ناشزانی به زمانانیتر بخوێنیه‌وه
ئه‌وه به لایه‌نی که‌م گرنگیی به کوردییه‌که‌ت
بده - خۆ ئێستا کورد زۆر په‌رتووکی
وه‌رگێڕدراو و زۆر رۆژنامه‌ی
هه‌یه - بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ هێنده‌ک سه‌ره‌ده‌ریی له میدیا ده‌ربکه‌ی
و به کرده‌یی بزانی که ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی و سیاسیی میدیا به‌ڕێوه‌ده‌با
و ده‌سه‌ڵاتیش تا ئێستا هه‌ر دڕندانه‌یه و
ته‌نیا شێوه‌که‌ی گۆڕاوه.. که‌واته میدیا
داخراو و کراوه‌که‌ی جه‌نابتان بوونی نییه و به چه‌ندایه‌تیی ژماره‌ی
میدیاکاره ره‌نگ جیاوازه یه‌ک ده‌نگه‌کانیش
مه‌خه‌ڵه‌تێ، به‌و داروپه‌ردووه‌ی خۆشته‌وه خۆتمان لێ مه‌که به
رۆناکبیری فریادره‌سی میدیا که گوایه خه‌ڵکانی وه‌ک تۆ پێویسته
ئاگایان له میدیا هه‌بێ و به‌ره‌و
فراوانترکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی ببه‌ن، ئه‌و ئازادییه‌ی جه‌نابتان که
ته‌نیا له‌سه‌ر ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵییه‌کانی تۆ و ده‌زگای سه‌رده‌م نه‌تانهێشت
وه‌ڵامێکی (شوان ئه‌حمه‌د) له ئاوێنه و رۆژنامه ملکه‌چه‌کانتان
بڵاوببێته‌وه.
دووه‌م: هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگ
لای به‌ختیار:
له شوێنێکدا باس له کاری به‌کۆمه‌ڵی میدیا ده‌کا و سینه‌ما به
نموونه ده‌هێنێته‌وه که گوایه کارێکی به‌کۆمه‌ڵه.
هه‌ر زۆر نه‌زانانه وا
ده‌زانێ کاری به‌کۆمه‌ڵ له ژماره‌ی که‌سه‌کان دایه له
کارێک‌دا، که له راستییدا وا
نییه.. چو‌نکه (بڕیاردان له‌سه‌ر
جۆری کار) ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کا نه‌ک
ژماره‌ی که‌سه‌کان، سینه‌ماش وه‌ک نموونه؛
هیچ که‌سێک نییه نه‌زانێ که له‌وه‌ته‌ی
سینه‌ما هه‌یه هوورد و درشتی کارێکی سینه‌مایی
به بڕیاری تاکلایه‌نه‌ی ده‌رهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ..
ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه زۆرێک له کاره‌کان پشت به
ده‌قی نووسه‌رانیش نابه‌ستن و هه‌ر
چه‌ند قسه‌یه‌کی ده‌رهێنه‌ره‌که خۆیه‌تی و هه‌موو کاره‌کانیتریش
هه‌ر به پێی ئاره‌زووی ده‌رهێنه‌ره و که‌سه
کارکه‌ره‌کانیش وه‌ک رۆبۆت به‌کارده‌هێنێ..
له فیلمی (ئه‌نیمه‌یشن)یش
پێویستی به‌و که‌سه رۆبۆتانه‌ش زۆر که‌مه.
ئه‌گه‌ر هێنده‌ک شاره‌زایی له هزریی کۆمۆنیستییش
هه‌با ئه‌وا هه‌رگیز وای نه‌ده‌گوت چو‌نکه ئه‌گه‌ر به هووردیی
کۆمۆنیزم بخوێنینه‌وه ئه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که ئه‌وه‌ی کرێکار ده‌یکا نه‌ک هه‌ر کاری به‌کۆمه‌ڵ نییه
به‌ڵکه ته‌نیا ناوی کاری به‌کۆمه‌ڵه و هه‌ر
تاکه کرێکارێک له کارگه‌یه‌ک وه‌ک رۆبۆتێکی بێ گیان کار ده‌کا و
پاشان وزه و ماندووبونی تاک تاکه‌کان ده‌بێته به‌رهه‌مێک، ئه‌وه
جگه له‌وه‌ی ئه‌و کارانه کاری
کرێکار نین و جۆرێکن
له کاری کۆیلایه‌تیی.. خۆ ئه‌گه‌ر کرێکارێکیش وا بیربکاته‌وه که ئه‌وه
کاری به‌کۆمه‌ڵه ده‌یکا و بیه‌وێ
پیشنیارێکی خۆی
جێبگرێ بۆ جۆرێکی دیکه‌ی کار یان گۆڕینی کاری کرێکاره‌کی ته‌نیشتی به
مه‌به‌ستی باشترکردنی کاره‌که و خزمه‌تی کرێکاره‌کان ئه‌وه
به زووترین کات ده‌رده‌کرێ و نان‌بڕاو
ده‌بێ. کاری به‌کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه که به
کۆمه‌ڵ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و به‌رهه‌مه‌که‌شی به کۆمه‌ڵ دابه‌شبکرێ.
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش وه‌ک په‌یوه‌ندیی مێش به
گامێشه‌وه یه‌کسه‌ر و هه‌ر له خۆوه تێڕوانینی مارکس ده‌کاته نموونه
له‌سه‌ر نامۆبوونی مرۆڤ و دێ له روانگه‌یه‌کی ته‌سک و خودییانه‌ی خۆپه‌رستییانه
تێڕوانینه‌که‌ی مارکس ده‌شێوێنێ، مارکس به‌و واتایه باس له نامۆبوونی
کرێکار به خۆی و به‌کاره‌که‌ی ده‌کا که کرێکار وه‌ک پێویست سوود له
به‌رهه‌می کاره‌که‌ی وه‌رناگرێ و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
قازانجی به‌رهه‌مه‌که ده‌چێته
گیرفانی سه‌رمایه‌داران و ئه‌ویش له پاش ئه‌و
هه‌موو کاره‌ی ته‌نیا گوزه‌رانێکی مه‌مره‌ومه‌ژیی
پێده‌بڕێ و له هه‌ندێک باردا
گیانیشی له‌ده‌ست ده‌دا، که‌چی تیۆریسته سه‌رلێشواوه‌که‌مان
نموونه به دروستکردنی پێلاوێک ده‌هێنێته‌وه و ده‌بێژێ له‌به‌رئه‌وه
نامۆیه به کاره‌که‌ی چو‌نکه هه‌ر پارچه‌یه‌کی
ئه‌و پێڵاوه یه‌کێک دروستی ده‌کا و کرێکار نازانێ ئه‌وه به‌رهه‌می
کێیه و به هی خۆی دانانێ بۆیه نامۆیه پێی، ده‌یه‌وێ وه‌ک بنه‌ما
چینایه‌تییه‌که‌ی خۆی که مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵێکه به‌سه‌ر میلله‌تی
کورده‌وه کرێکار بێنێته ریزی خۆی و ته‌نیا به دوای خودپه‌رستیی تاک
بکه‌وێ و قسه‌که‌ی مارکس‌یش به کرچوکاڵیی ده‌رخواردی ئاماده‌بووان بدا،
له‌وانه‌شه هه‌ر هێنده‌ی لێ تێگه‌یشتبێ چو‌نکه به‌ختیار
که زمانه‌که‌ی خۆی کوردییه و زۆر به شه‌پڕێویی
ده‌یزانێ.. ئه‌دی ده‌بێ چۆن له زمانانی
دیکه‌ی وه‌ک عه‌ره‌بی و فارسی و ئه‌ڵمانی
بگا! بێگومان هه‌ر به
ناته‌واویی تێیانده‌گا..
بۆیه وه‌ک زۆربه‌ی جاره‌کانی دیکه‌ی له
هێنانه‌وه‌ی قسه‌ی فه‌یله‌سووفان و بیرمه‌ندان
ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی کوشنده‌وه.
سێیه‌م:
خه‌می پێشوازییکردنت!
عه‌دنان کۆچه‌ر - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و زۆر
دووره له هزر و تێڕوانینی من - ته‌نیا پرسیارێکی ئاسایی
لێکردی که ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌وه بوو بۆچی
ئه‌و هه‌موو میدیایه (به‌ختیار عه‌لی)یان کردۆته سوپه‌رمان و گرنگیی
پێ ده‌ده‌ن و بۆ سلێمانی کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی دروست کردووه و هه‌موو
شتێک هه‌ر بۆ خۆیانه و هه‌ر بۆ خۆیان دروستی
ده‌که‌ن و... هتد؟ واته مه‌به‌ستی
شارچیێتییه‌که بوو، که‌چی جه‌نابتان له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی
به‌جێ و هووردبوونه‌وه له‌و پرسیاره،
یه‌کسه‌ر به گوێره‌ی
هۆشمه‌ندیی هه‌ندێک له چه‌پله‌لێده‌ره
ئاماده‌بووه‌کانی نێو هۆڵه‌که وه‌ڵامت دایه‌وه
و که‌وتییه خه‌می ئه‌وه‌ی که بۆ (به‌ختیار
عه‌لی)ش وه‌ک گۆرانیبێژه‌کی پله ده
پێشوازیی لێ نه‌کرێ! ئیدی چه‌پله‌باران کرای!!! به‌ڵام من پێم وایه به
راستیی گوناهی و زۆریش زگم لۆت سوتا، به‌ڵام گوێ مه‌دێ ئه‌گه‌ر ئه‌وها
بچیه دوێ ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌کی دیکه هه‌ر
ده‌گه‌ی به ئاستی ئه‌و گۆرانیبێژه پله ده‌یانه!
نموونه‌یتر زۆرن، به‌ڵام وا هه‌ستده‌که‌م ئه‌وه‌نده به‌س
بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک بزانێ که (به‌ختیار عه‌لی) جگه له
لاساییکردنه‌وه و فرۆشتنه‌وه‌ی قسه‌کانی
فه‌یله‌سووفان و هزرمه‌ندان
- ئه‌وانیش به سه‌راوقوونیی
و وه‌رگێڕانه‌کی سه‌قه‌ت - هه‌رگیز هیچ قسه‌یه‌کی
خۆی پێ نه‌بووه بیکا (ئێره‌ش جێ ئه‌وه نییه باسی
لاسایی له هۆنراوه و رۆمانه لاواز و په‌ڕپووته‌کانی بکه‌ین)، دیاره
تا به و شێوه‌یه‌ش بیداته دووێ هه‌روا ده‌بێ! به‌ڵام چی ده‌که‌ی له‌گه‌ڵ
میدیایه کراوه مۆدێرنه دیموکراسییه‌که که وه‌ک ده‌ربارێکی زیره‌کی
میدیایی پێویستیان پێی هه‌یه، له راستییدا
ئه‌ویش هیچ درێخییه‌کی نه‌کردووه!
٥\٩\٢٠١١
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|