٧\١\٢٠١١
ئه‌و
مه‌مکانه‌ی که هه‌ڵوه‌رین.

له‌تیف عومه‌ر
چمکی تارای شه‌ریعه‌تی
ڕۆژی هه‌ینی
کشابووه نێوان ماتی مه‌مکه‌کانم
نه‌هامه‌تیم گوزه‌ر ئه‌کرد
زه‌ماوه‌ندو ئه‌سپی ڕێگا
له‌سه‌ر ته‌ختی تاوێره‌کان ، سمی ئه‌برد
تا له‌ناکاو بۆره پیاوان
له‌گه‌ڵ زنگه‌ی تیغی شمشێر
له‌سه‌ر زینی هێز سالاریه‌کان
ئه‌یان زرمان
ناڵه‌و هاهۆی دڕنده‌ی
له‌م کاروانه‌ی ترپه‌ی دڵما
که‌سێ نه‌بوو لێم بگرێ ناز
له لێژایی و
له‌به‌ردمی گاشه‌به‌ردی
ڕووه‌و هه‌وراز
له‌م ڕێگایه ، قه‌تاره‌ی ڕێ
دڵی بووکێنیان گووشیم
ئیتر له‌وێ
هه‌ناسه‌کانم سه‌غڵه‌ت بوون
له‌توێی له‌شما
هه‌ستم بوو به گژه‌بای خه‌مه‌کانم
پارچه ، په‌رچه‌ی کراسه‌که‌م
شه‌که‌ت وێڵی وێڵی نزای کردم
ستیانه‌که‌م
تیکه ، یتکه‌ی ئازرێک بوون
له ڕازی گۆی مه‌مکه‌کانم
وه‌کوو گوورگی ته‌واو برسی
دڕندانه سوێو ناسۆری
ژه‌هری تاڵیان ڕژانه سه‌ر
سینه‌ی تاساوی جه‌سه‌تم
له‌ناو ده‌ستی کۆیله‌یه‌تیم ، شکاندیان په‌نجه‌کانم
له هه‌ڕه‌تی کچێنیما
لاشه‌ی ته‌زیووم وا ئه‌مرێ
بۆ ڕۆحێکی ڕووتوو قووتی
ژێر خه‌نجه‌را
ئه‌قیژێنێ
به‌سه‌ر دارستانی ڕه‌شا
به عه‌ر ، عه‌رو سنه‌و به‌رو
سوور‌و سپی به‌رز چنارا
له هاواری گڤه ، گڤی هه‌ناسه‌ما
ئازاره‌کان یه‌کیان ئه بڕی
له نێو ناله‌ی هاوره‌کان
زریکه‌ی ژنه دۆستانم ناسییه‌وه
له هه‌ر چاوێک
سۆمای ژانه و
جه‌سته‌یه‌کمان ئه‌تاسینێ
هاوارم کرد
هۆ ژنه کۆیله‌ی دۆستانم
ڕه‌شو سپی له‌به‌ر لرفی زاڵمانا
ئه‌شێ شیعرێ یا شاعیرێ
له شیعرێکی سیلابی ناو دیوانه‌که‌ی
ژانه‌کانمان بهه‌ستێنێ
تنۆکی ئه‌شک له‌م ڕۆشتنه‌م
حه‌زم ئه‌کاته دانسقه‌و
ته‌ڕای ڕۆح له حه‌سره‌تا
له‌سه‌ر پیڵووی چاوه‌کانم
ئاورنگ ئه‌گرن
ئا له‌وساته‌ی له گه‌رمه سێن
له‌ش وشک ئه‌بێ
چاو فرمێسکی پێ نامێنێ
بۆ ئه ده‌مه‌ی ئه‌یانه‌وێ
له نێو دارستانی ڕه‌شا
له ناو تۆزی ته‌پاو تللی شووڵک ئاژنا
ترپه‌ی دڵم لێ کپ بکه‌ن
هۆ دۆستانم
ده‌سته خووشکی
ئه‌م جه‌نگه‌ڵه‌م بۆ ئه‌وجه‌نگه‌ڵ
ببینن چۆن کرسه‌کان دادڕاون
له نوێژی ده‌م سپیده‌یا بوون به به‌رماڵ
په‌پووله‌کان
ئه‌ترسان و نه‌یان وێرا
نمایشی نازی جوانیان
به‌سه‌ر باڵای گوڵه‌کانا بشنێنه‌وه
له توێی سه‌مایه‌کی ناسکا
تا له ڕازی نیازی له‌ش
له ژێر سێبه‌ری مانووبوون
ئامیزی یه‌ک له ماچ گرن
بۆ ئه‌و لێوه‌ی تینووی ئاهی تنۆکێکن
چی ئه‌بینم له‌م هاتنه‌م
هۆردوویه‌ک ژن
ڕوو ته‌وه بووی بێ ناز له حه‌ز
حه‌ز له ئاهیان
ئاه ، له حه‌سره‌ت ، حه‌سره‌ت له هیج
دره‌خته‌کان جارایکی تر ئه‌ترسان و
نه‌یان وێرا ، قوومێک له لیکی له‌زه‌تیان
نمه‌ی رازی گه‌ڵایه‌کی به‌ژنیانه‌وه
بڕژێنه سه‌ر ترۆپی گۆی
سرکه ناسکی مه‌مکێکه‌وه
ئه‌و مه‌مکانه‌ی
سڕ نێوانی ده‌ستی قوورس و
به‌زموو گۆڵمۆزی حه‌زیان بوو
به‌ڵام هه‌ی داد ، دادم هاوار
له زه‌بری گێژه‌ڵووکه‌ی ڕق چ تاوانه
ریزه ، ڕیزه له‌نازی جوانیان
له گوڵزاری ئاشقانا
چۆن گوڵه گۆی مه‌مکه‌کانیان ، هه‌ڵ ئه‌وه‌ران.
ماڵپەری
لەتیف عومەر
|