|
٣١\١٠\٢٠٢٥
ئەو نۆكەرە خۆفرۆشانەی
سەدام حوسێن
كە
كوردیان ئەنفال كرد - ئەنفالی یەك.

عەلی مەحمود محەمەد
پرۆسەی ئەنفالی یەكەم شەوی سێشەممە كاتژمێری ٢:٢٥ بەرەبەیانی رێكەوتی
٢٣-٢-١٩٨٨ دەستی پێكرد تاكو شەممە رێكەوتی ١٩-٣-١٩٨٨ بەردەوام بوو، كۆی
گشتی ٢٦ رۆژی خایاند، بە سەركردایەتی سوڵتان هاشم سەركرەی ئۆپەراسیۆنی
ئەنفال، لیوا روكن كەماڵ ساجت فەرماندەی فەیلەقی یەك، لیوا روكن نیعمە
فارس حوسین محیاوی فەرماندەی لەشكری پێنجی ئەوكات، وە بە سەرپەرشتی
عەلی حەسەن مەجید بەرپرسی بیرۆی باكوری حیزبی بەعس، سەرۆكی ئەركانی
سوپا فەریقی روكن نزارعەبدولكریم خەزرجی ئەنجامدرا.
لە ئۆپەراسیۆنەكە هێزی ئاسمانی بە فڕۆكەی شەڕكەر و كۆپتەر، یەكەكانی
تۆپخانە، تانك، زرێپۆش، هێزی پیادەو تایبەت بەشدار بوون.
٢٠ لیوای سوپای عێراق و ٣٠ فەوجی سەر بە گاردی كۆماری و هەموو فەوجە
خۆفرۆشەكانی سەركردایەتی جەحافلی بەرگری نیشتمانی یەك" لە ئاستی فرقەدا
بووە" و مەفرەزە تایبەتەكانی ٢٩،٦٨،٨٧،١١٩ تەواری سلێمانی و
مەفرەزەكانی ئەمن ناسراو بە مەزفرەزە خاسەكان بەشداربوون لە
ئۆپەراسیۆنەكە، كۆی هێزەكەی سوپای ئەنفال مەزەندە دەكران بە زیاتر لە
١٢٠ هەزار كەس، واتا هەر دە مەتر چوار گۆشە
خۆفرۆش یان سەربازێكی
بەركەوتووە.
لە نۆ قۆڵەوە هێرشكرایە سەر گوندەكانی دۆڵی جافایەتی تا مەرگە بە
درێژایی ٧٠ كیلۆمەتر، كە بریتین لە گوندەكانی سنووری قەزا و ناحیەكانی
(دوكان، بنگرد، چوارتا، قەڵا چوالان، ماوەت، كارێزە، سەرچنار و سورداش)،
پانتایی روپێوەكەی نزیك بە ١١٥٤ كیلۆمەتر چوارگۆشە دیاریكراوە.
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٣-٢-١٩٨٨، هێزە پەلاماردەرەكەی سوپای
عێراقی بە چەكی كیمیاوی لە گوندەكانی چۆخماخ، یاخسەمەر، هەڵەدن، چاڵاوە،
سەرگەڵو و بەرگەڵویان دا، رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی شوبات گوندەكانی سەرگەڵو،
هەڵەدن، یاخسەمەر و گوێزەڵە كیمیاباران كرانەوە. لە كیمیابارانەكەی ٢٦
مانگ ٨ شەهید و ٢٠١ بریندار هەبوون، دوای كۆتایی قۆناغی ئەنفالی یەك بە
چوار رۆژ لە رێكەوتی ٢٣-٣-١٩٨٨ جارێكی دیكە بە چەكی كیمیاوی لە گوندی
شاناخسێی ناوچەی ماوەتی دا، ٢٢ كەس شەهید بوون و زیاتر لە ٧٢٠ سڤیل و
پێشمەرگە بریندار بوون، هەمان گوند هەردوو رۆژانی پێشتریش كیمیاباران
كراوە، لە پرۆسەی ئەنفالی ١ بە گشتی ٧ جار دەڤەرەكە كیمیابارانكرا.
زیاتر لە ٥١ گوند لەم قۆناغەدا بەر شاڵاوەكە كەوتن و تەختكران، هەموو
خانوو و مزگەوت و قوتابخانەو نەخۆشخانەكانی رۆخێنران و بەشێك لە
خەڵكەكەشی ئەنفالكران، یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكانی ئەم قۆناغەی
ئەنفال، لاوازكردنی هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بوو، كە دوواتر ئەنفال كرایە مۆدێلی ئۆپەراسیۆنی قڕ كردنی كورد.
لە ئەنفالی یەكدا دەیان كەس دوای بەجێهێشتنی ماڵەكانیان لە رێگا لە ناو
بەفر رەقبونەوە، لە كاتی هەڵاتن بۆ ئەو دیو سنوورەكان، زیاتر لە ١٦٠
هاووڵاتی سڤیلی تریش لەو شەڕو گەمارۆیەدا كوژراون.
تەنها بە پێی نووسراوی بێ ژمارەی بەڕێوەبەرایەتی حەرەكاتی سەربازی ٤٣
پیاو و ٣٩ منداڵ، ١٧ ژن لە سنووری مەرگە دەستگیركراون، وەك خێزانی
تێكدەران ناسێنراون، وە ٤٣ تێكدەر كوژراوە، ٢٨٣ ش بریندار كراون.
پرۆسەی ئەنفالی یەك بە بەیانی فەرمی ژمارە ٣٠٨٧ی فەرماندەیی هێزە
چەكدارەكان لە رۆژی شەممە رێكەوتی ١٩-٣-١٩٨٨ كۆتایی هات، تیایدا وێڕای
رۆڵی سوپا، ستایشی رۆڵی
خۆفرۆشە كوردەكانیش كراوە لە سرخستنی
ئۆپەراسیۆنەكە، لەو رۆژەدا بۆ یەكەمجار دەستەواژەی ئەنفال بەكار هات،
كە داهێنانی گۆڕ بە گۆڕ لیوا روكن ساجت جەنابی بووە.
لە ژمارە ٩٦٠ ی رۆژی ٢٤-٣-١٩٨٨ی رۆژنامەی هاوكاریدا بەو پەڕی
شانازییەوە چاوپێكەوتنێكیان لە گەڵ عەمیدی تایبەت عەلی حسێن خەزعەل
فەرماندەی هێزی بەدری كوبرا كردووە، كە بەم شێوەیە باسی شەڕەكان و
بەشداری خۆفرۆشەكان دەكات" هاریكاریكردن لە نێوان ئێمەو فەوجەكانی بەرگری
نیشتمانی زۆر دیارو رێك و پێك بوو، تێیدا فەوجەكان لە رۆڵەكانی گەلی
كوردی خۆشەویستمان قوربانیەكی مەزنیان بەخشی). هەروەها سابیر دوری كە
ئەو كاتە بەڕێوەبەری ئیستخباراتی عەسكەری بووە لە پرۆسەی دادگایی
ئەنفال دەڵێت" لە ئەنفالی یەك قورسایی پەلامارەكە
خۆفرۆشی خەفیفە بوو".
هەرچەندە نزار خەزرەجی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەكەم بە ئۆپەراسیۆنی سوپا
دەداتە قەڵەم. لە ئۆپەراسیۆنەكە ٥ مەفرەزە خاسەو ١٠٥ فەوجی
خۆفرۆش بەشداری
دەكەن، جگە لە قوربانییەكانی چەكی كیمیاوی و تۆپباران و رەقەوە بوو و
هەڵدێران، ئەوانەی ناویان زانراوە ٤٠٤ كەس ئەنفالكراوی نەگەڕاوەن.
ئەو پیاوە خۆفرۆشە ئازایانەی جەلاد سەدام حوسێن بەشداری لە كاولكردن و
كوشتنی رۆڵەكانمانیان كرد، لە زەوی و ئاسمانەوە پەلاماری خەڵك و خاكی
نیشتمانەكەمانیان دا، ئەم پیاوە ئازایانەن كە ئەوێ رۆژێ رێزیان
لێگیراوە لە بەرامبەر كۆمەڵكوژكردنی گەلەكەمان، جگە لە بەشی سەربازی كە
كوردی تێدایە، نزیك
٧٠٪یان خۆفرۆش و چەكداری كوردن:
بە فەرمانی كۆماری ژمارە ٣٤٦ لە رێكەوتی ١١-٤-١٩٨٨ ، بڕیاری بەخشینی
نیشانەی ئازایەتی درا بە لیوا روكنی پیادە سوڵتان هاشم ئەحمەد .
هەروەها بە فەرمانی كۆماری ژمارە ٧٧٣ لە رێكەوتی ٢٣-٧-١٩٨٨ بڕیاری
بەخشینی نیشانەی رافدەینی پلە دوو درا بە لیوا روكنی پیادە سوڵتان هاشم
ئەحمەد فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەك، هەروەها بە فەرمانی كۆماری
ژمارە ٧٧٣-ا چوار نیشانەی ئازایەتی بەخشرایەوە بە لیوا روكن پیادە
سوڵتان هاشم.
هەروەها لە رێكەوتی ١٠-١١-١٩٨٨ بە پێی نووسراوی ژمار ە ١-١٨- ٥٨١٢ بە
فەرمانی صەدام حوسێن نیشانەی ئازایەتی بەخشرا بە فەریق روكن فارس نیعمە
حوسێن محیاوی جێگیری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ راهێنان بە هۆكاری
سەركردایەتی كردنی فەیلەقی پێنج لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی یەك.
بە پێی مەرسومی كۆماری ژمارە ٦٧٥ لە رێكەوتی ٢٦-٦-١٩٨٨ بەهۆی نواندی
ئازایەتی لە پرۆسەی ئەنفالی یەك لە سنووری فەیلەقی یەك دژ بە ئێرانی
دوژمن، نیشانەی ئازایەتی بەخشرا بەمانەی لە خوارەوە ناو پلەو پۆستیان
هاتووە:
یەكەم:بە یەكەكانی بارەگای فەیلەقی یەك و یەكەكانی پەیوەست پێوەی:
١-لیوا عامر شیت حوسێن امر مدم انفال
٢-عەمید ركن درع عەلی عەزیز الغدعم چ ر اقدم ش ا د فل ١
٣-عەمید رافع حەمدون زەنون مقر فل ١
٤-عەمید نیزامەدین مەحمود مقر فل ١
٥-نقیب فەواز هاشم ئەحمەد امر س ح قائد فل ١
٦-نائب زابت غانم خدر شاهین س ح قائد فل ١
٧-نائب زابت محەمەد ئیبراهیم حامد س ح قائد فل ١
٨- نائب زابت یوسف اعكوب وكاع س ح قائد فل ١
٩-نائب زابت نعیم داود مرقص س ح قائد فل ١
١٠- خۆفرۆش نەوزاد عەبدالڕەحمان رۆستەم فوج ١١٥
١١- خۆفرۆش هادی عەبدالقادر ئەحمەد فەوج ٦١
١٢-خۆفرۆش محەمەد ئیبراهیم محەمەد فەوج ١٧١
١٣- خۆفرۆش سەعید عەزیز رەشید فەوج ٢١٣
دووەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە ئەندامانی یەكەی فرقەی مشاتی ٤:
١-لوا ركن عسمەت سابر عومەر قائد فق مش -٤
٢-عەمید حەبیب خدر ئیبراهیم امر مدم فق مش -٤
٣-عەقید شهاب ئەحمەد عەلی امر لمغ ٢ فل ٤
٤-عەقید كاكل حەمەد امر فوج دفاع وگنی-٥١
٥-مقدم ركن عامر یوسف حسێن چ ر ٢ ح فق مش-٤
٦-مقدم قوات خاسە حەمید عەباس عەبدالرەسوڵ امر ف ٢ لمش -١٩
٧-مقەدم سەلاحەدین محەمەد عەبدالكەریم امر ك م م -٦٦٢
٨-رائید عەبدالستار محەمەد شانی ف١ لمغ ٢ فل ٤
٩-رائید محسن كرجی رجا امر ك د ب -٥١
١٠-رائید صەباح نازم رەقیب سورچی امر فوج دفاع وگنی-٢
١١- نەقیب حسام حەمید حەسەن ف١ لمش -١٩
١٢- رائید مزاحم عەبدالغەنی زەنون ف ٣ لمغ ٢ فل ٤
١٣- نقیب قوات خاسە عەبداڵلە حەسەن ساڵەح مستشار فوج دفاع وگنی ١٥١
١٤-ملازم اول شهاب احمد حوسێن ف ١ لمغ ٢ فل ٤
١٥-ملازم اول حویش مەحمود رەجەب ف ٣ لمغ ٢ فل ٤
١٦-ملازم اول جمعە حەمید رەحیم ف ١ لمغ ٢ فل ٤
١٧- ملازم فرهاد مامند حەمید فوج دفاع وگنی-٥١
١٨- مستەشار مامەند حەمەد مولود فوج دفاع وگنی-٥١
١٩-مستەشار صابیر رەقیب محەمەد سورچی فوج دفاع وگنی-٢
٢٠-مستەشار فەخری ئیسماعیل عەبدالقادر فوج دفاع وگنی-١٣٣
٢١- مستەشار محەمەد تاهیر زیكاوی فوج دفاع وگنی-١٠٧
٢٢-مستەشار خەلیل عەبدوڵا ئیبراهیم الشرفانی فوج دفاع وگنی-١٠٩
٢٣-مستەشار سوارە فەرەج فەتاح الجاف فوج دفاع وگنی -٢٣٩
٢٤-مستەشار حیدر رەشید حمد امین فوج دفاع وگنی -٧٨
٢٥-مستەشار شەعبان محەمەد تەها فوج دفاع وگنی -٢٠
٢٦-مستەشار قادر شەفیق نەعمان فوج دفاع وگنی -٦٣
٢٧-مستەشار شێخ مەجید بایز حەسەن فوج دفاع وگنی -٦١
٢٨-مستەشار قاسم فارس تاهیر ئاغا فوج دفاع وگنی -٨٥
٢٩-مستەشار جەماڵ فەقێ حوسێن فوج دفاع وگنی -٩٧
٣٠-مستەشار شەریف مەحمود مەعروف فوج دفاع وگنی -١٢٦
٣١-مستەشار عوسمان عەبدالڕەحمان فەتح اللە فەوج ١٦٥
٣٢-مستەشار عومەر ئەحمەد عەلی فەوج ١٧١
٣٣-مستەشار خدر رەشید بەحری فەوج ١٧٣
٣٤- خۆفرۆش رەشید رەحمان مەجید فەوج ٥١
٣٥- خۆفرۆش موحسین عەبدوڵا ئاغا مەجید ئاغا فەوج ٥١
٣٦- خۆفرۆش صەباح قادر محەمەد فەوج ٥١
٣٧- خۆفرۆش نازم رەقیب محەمەد فەوج ٢
٣٨- خۆفرۆش بشار خەلیل تۆفیق فەوج ٢
٣٩- خۆفرۆش برزۆ مەزهەر تقی الدین فەوج ٢
٤٠- خۆفرۆش مەهدی سامی كزۆ فەوج ٢
٤١- خۆفرۆش فاروق محەمەد رەحیم فەوج ١٥١
٤٢- خۆفرۆش حوسێن ساڵەح رەشید فەوج ١٥١
٤٣- خۆفرۆش عەزیز كەریم حسەن فەوج١٣٣
٤٤- خۆفرۆش برهان ئەحمەد یونس فەوج١٠٧
٤٥- خۆفرۆش حەجی رەشید محەمەد فەوج١٠٧
٤٦- خۆفرۆش زیاد حوسێن عەبدوڵا فەوج ١٠٩
٤٧- خۆفرۆش كماڵ ئیسماعیل عومەر فەوج١٠٩
٤٨- خۆفرۆش عەلی حوسێن عومەر فەوج١٠٩
٤٩- خۆفرۆش تاریق سدیق حمە سو فەوج ٢٣٩
٥٠- خۆفرۆش عەلی قادر مەجید فەوج ٢٣٩
٥١- خۆفرۆش جەمیل مستەفا محەمەد فەوج ٥١
٥٢- خۆفرۆش محەمەد حامد عەبداللە فەوج ٢
٥٣- خۆفرۆش عەبدوڵا كەریم مەولود فەوج ٦١
٥٤- خۆفرۆش عەبدالڕەحمان حەسەن محەمەد فەوج ٦١
٥٥- خۆفرۆش سلێمان عارف حەمەد مستەفا فەوج ٨٥
٥٦- خۆفرۆش بەكر عەبدولا رەشد كەریم فەوج ٨٥
٥٧- خۆفرۆش ساڵەح محەمەد حەمەدەمین فەوج ٩٧
٥٨- خۆفرۆش محەمەد عەبدالكەریم قادر فەوج ٩٧
٥٩- خۆفرۆش حەسەن مەحمود هورمانی فەوج ١١٥
٦٠- خۆفرۆش سدیق ئەحمەد عەلی فەوج ١٧١
٦١- خۆفرۆش محسن حسامەدین عەلی فەوج ١٢٦
٦٢- خۆفرۆش رەشید مەعروف محەمەد فەوج ١٢٦
٦٣- خۆفرۆش محەمەد ئەمین قادر محەمەد ئەمین فەوج ١٢٦
٦٤- خۆفرۆش یوسف بابا رەسوڵ عەلی فەوج١٢٦
٦٥- خۆفرۆش كەریم مەعروف فەیزوڵا فەوج ١٢٦
٦٦- خۆفرۆش فەتاح عومەر نەریمان فەوج ١٦٥
٦٧- خۆفرۆش سەعید عەبدوڵا عەزیز فەوج ١٦٥
٦٨- خۆفرۆش عەبدوڵا رەسوڵ ئیسماعیل فەوج ١٧١
٦٩- خۆفرۆش مەحمود عەبدوڵا ئەحمەد فەوج ١٧١
٧٠- خۆفرۆش بایز عەزیز رەشید فەوج ٢١٣
٧١- خۆفرۆش محەمەد قادر بابۆ فەوج ١
٧٢- خۆفرۆش ئەحمەد ئەحمەد حوسێن فەوج ٢
٧٣- خۆفرۆش سەلیم سوڵتان زێباری فەوج ٢٣
٧٤- خۆفرۆش رسركوت حەسەن رەسوڵ فەوج ٥١
٧٥- خۆفرۆش عومەر بایز حەسەن فەوج ٦١
٧٦- خۆفرۆش جاسم فارس تاهیر فەوج ٨٥
٧٧- خۆفرۆش كەماڵ فەقێ حوسێن فەوج ٩٧
٧٨- خۆفرۆش ئیبراهیم مەحمود مەعروف فەوج ١٢٦
٧٩- خۆفرۆش كاكا دین محەمەد خورشید فەوج ١٦٥
سێیەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە یەكەی فرقەی پیادەی ٣٣:
١-لواو ركن مشاە رەمزی مەحمود عەبدوڵا قائید فرقە مش-٣٣
٢-عەمیدی قوات خاسە عەلی حوسێن مزعەل امر لمش ٧٢
٣-عەمید مەتەر محەمەد ساڵەح امر مدم فق-٣٣
٤-عەقیدی روكنی قوات خاسە خالید بەهلول العیبی امر لمغ-١ فل ١ خ
٥-مقەدەمی روكن قوات خاسە ئەحمەد شاكر مەحمود مقدم لمغ -١فل ١ خ
٦-رائید نوری حامید ئەحمەد امر ك مدم-٩٥٦
٧-رائید خزەیر عەبدوڵا سواد لمغ-١ فل ١ خ
٨-رائید عامر ساڵەح محەمەد امر ف ١ لمش-٧٢
٩-رائید رەعد سوادی مراح امر ف ٢ لمش-٧٢
١٠-رائید رەعەد حەمید شەبیب امر ف ٣ لمش-٧٢
١١- رائید عەلی كرمش حەسەن امر ك مدم-٧٩
١٢-نەقیب قوات خاسە مەحمود سلێمان رەشید امر ف ٣ لمخ - ١ فل ١ خ
١٣-نەقیب قوات خاسە سلاحەدین فلیح كاتع امر ف ٢ لمخ - ١ فل ١ خ
١٤-نەقیب سەعدی عەبدالحەمید خەلیل امر ف ١ لمخ - ١ فل ١ خ
١٥-ملازم اول عەدنان ئەحمەد محەمەد ك د ب -٤١
١٦- خۆفرۆش تەیب تاهیر ئەحمەد فەوج ٢
١٧- خۆفرۆش بەشیر عەزیز خدر فەوجی ٢
١٨- خۆفرۆش قادر فەرحان قادر فەوجی ٥١
١٩- خۆفرۆش كاكە رەش مەولود خدر فەوج ٥١
٢٠- خۆفرۆش كامەران عارف عومەر فەوج ٢٣٩
٢١- خۆفرۆش عەلی سەعید محمد فەوج ٢٣٩
٢٢- خۆفرۆش رەمەزان رەشید حەسەن فەوج ١٠٩
٢٣- خۆفرۆش حوسێن ئاشوور میكائیل فەوج ١٠٩
٢٤- خۆفرۆش ئەحمەد عوسمان عەزۆ فەوج ١٠٧
٢٥- خۆفرۆش سلیم یونس بوكان فەوج ١٠٧
٢٦- خۆفرۆش فەیسەل رەسوڵ مستەفا فەوج ١٣٣
٢٧- خۆفرۆش خالید محەمەد خالید فەوج ١٣٣
٢٨- خۆفرۆش عەبدوڵا حەمەد ئەمین فەوج ١٥١
٢٩- خۆفرۆش صابیر قادر عەزیز فەوج ١٥١
چوارەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە یەكەكانی سەر بە قیادەی قوات
جەحفەل ١:
١- لیوا روكن ایاد خلیل زكی قائد قوات جح د و -١
٢- عەمید قوات خاسە نسەیف جاسم حەمادی امر لمغ-٢ فل ٦
٣- عەمید زەنون یونس عەبدوڵا امر المقر المسیگر لمدم ق ق جح د و -١
٤- عەقید نزار ئەحمەد شەهاب امر لمش -٣٩
٥- مقەدەم روكن قاسم ئیبراهیم عەلوان چ ر ٣ ق ق جح د و -١
٦- مقەدەم ئەحمەد محەمەد فەرەج مقر ق ق جح د و -١
٧- مقەدەم عەدنان خەلیفە جاسم امر ف ١ لمغ -٢ فل ٦
٨- مقەدەم عەبدالقادر سەلمان عومەر امر لمر ف ٣ لمش -٣٦
٩- مقەدەم حوسێن فەزڵەدین عەبدالقادر امر ك م م -٢٢
١٠- مقەدەم عەلوان محەمەد عەلوان امر ف ١ لمش -٣٩
١١- مقەدەم سەعد عەبد الغنی عوسمان امر ف ٢ لمش -٣٩
١٢- مقەدەم روكن حوسێن عەلی حەمید امر لمش-٣٦
١٣- رائید عەزاب ئەحمەد عەبد امر ف ٢ لمغ ٢-فل ٦
١٤- رائید عەبدالسەلام عفریب كزار امر ف ٣ لمغ ٢-فل ٦
١٥- رائید خالید محەمەد عەبدالەتیف امر ف ١ لمش-٣٦
١٦- رائید جاسم محەمەد جاسم امر ف ٣ لمش-٣٦
١٧- رائید ناسر رەحیم یوسف ك م م -١٠٣
١٨- رائید عوسمان عەبدوڵا محەمەد عەلی امر ف ٢ لمش - ٤٣٨
١٩- نەقیب فازڵ حنەیتر جەوهەر ف ١ لمش -٤٣٨
٢٠- نەقیب عەلی حوسێن سریر ف ٣ لمش -٤٣٨
٢١- رائید حەقی ئیسماعیل حەسەن و-امر ف ٢ لمش -٤٣٨
٢٢- ملازم اول عەبدالقادر معتەسەم شهاب ف ١ لمش-٣٩
٢٣- ملازم اول سالم تایە وەیس ف ٢ لمش-٣٦
٢٤- ملازم اول حوسێن رەحیم سامر ف ٣ لمش-٣٩
٢٥- ملازم اول محەمەد عرێبی شەمران ف ٣ لمغ - ٢ فل ٦
٢٦- ملازم اول سەمیر ئیبراهیم عەبدوڵا ك د ب-٤١
٢٧- ملازم محەمەد ئیبراهیم تاڵب ك م م -٦٦٢ ق خ
٢٨- خۆفرۆش ئیبراهیم شێخ نەسرەدین فەوج ١٠٢
٢٩- خۆفرۆش نامق عەزیز ئەحمەد فەوج ١٠٢
٣٠- خۆفرۆش محەمەد سەعید ئەحمەد حەمەد فەوج ١٩٧
٣١- خۆفرۆش عەلی ئەحمەد محەمەد فەوج ١٩٧
٣٢- خۆفرۆش خدر فەتاح حوسێن فەوج ١٧٠
٣٣- خۆفرۆش مەحمود فەتاح حوسێن فەوج ١٧٠
٣٤- خۆفرۆش تەحسین شاوەیس سەعید فەوج ١٧٢
٣٥- خۆفرۆش هادی شاوەیس سەعید فەوج ١٧٢
٣٦- خۆفرۆش ئەنوەر رەسوڵ ئیسماعیل فەوج ١٧١
٣٧- خۆفرۆش ئیسماعیل مەحمود رەسوڵ فەوج ٢١
٣٨- خۆفرۆش نەجمەدین ساڵەح ئەحمەد فەوج ١٧٤
٣٩- خۆفرۆش ئەكرەم جەعفەر ئەمین فەوج ١٧٤
٤٠- خۆفرۆش لەتیف ئەحمەد زێباری فەوج ١
٤١- خۆفرۆش قەدری ئەحمەد زێباری فەوج ١
٤٢- خۆفرۆش مەلا محەمەد تاهیر خالید فەوج ١
٤٣- خۆفرۆش عاسف ئەحمەد زێباری فەوج ٢٣
٤٤- خۆفرۆش عەلی تەمەر خالید عومەر فەوج ٢٣
٤٥- خۆفرۆش خالید عەبدالڕەحمان فەوج ٢٣
٤٦- خۆفرۆش سلیم مەمەند رەسول فەوج ٩٨
٤٧- خۆفرۆش حوسێن محەمەد عوسمان فەوج فەوج ٧٥
٤٨-خۆفرۆش سەعید زێراری فەوج ٢٥
٤٩- خۆفرۆش محەمەد سەعید مەحمود فەوج ١١٨
٥٠- خۆفرۆش ئەنوەر محەمەد رەزا مەحمود فەوج ١٣١
٥١- خۆفرۆش صەباح سەعید كەریم هاواری فەوج ١٠٦
٥٢- خۆفرۆش خالید مەحمود ئەحمەد فەوج ٩٦
٥٣- خۆفرۆش محەمەد عومەر ئەمین فەوج ٨١
٥٤- خۆفرۆش حەسەن ئەمین فەرەج فەوج ٢٠١
٥٥- خۆفرۆش محەمەد سەلیم قادر عوسمان فەوج ١٧
٥٦- خۆفرۆش عەلی خدر دەروێش فەوج ١٧
٥٧ -خۆفرۆش شكور عەبدالڕەحیم ئەحمەد فەوج ١٧٢
٥٨- خۆفرۆش حەسیب دەروێش عوسمان فەوج ١٧٢
٥٩- خۆفرۆش كەریم ساڵەح مارف فەوج ٢٣٧
٦٠- خۆفرۆش محەمەد مەمەند رەسوڵ ئاغا فەوج ٩٨
٦١- خۆفرۆش زەكی حاجی بابۆ فەوج ١
٦٢- خۆفرۆش ماهر حاجی فەوج ١
٦٣- خۆفرۆش ئەحمەد رەشید ئەسعەد فەوج ٢٣
٦٤- خۆفرۆش شاكر كەریم زێباری فەوج ٢٣
٦٥- خۆفرۆش عەزیز نەسرەدین عەزیز فەوج ١٠٢
٦٦- خۆفرۆش حەمەدەمین رەحمان حەمە فەوج ١٠٢
٦٧- خۆفرۆش جەماڵ مەحمود مارف فەوج ١٠٢
٦٨- خۆفرۆش عومەر محەمەد رەزا فەوج ١٣١
٦٩- خۆفرۆش رەحمان ئەحمەد ئەحمەد فەوج ١٧١
٧٠- خۆفرۆش رەزا عەلی رەحیم فەوج ١٧٤
٧١- خۆفرۆش خەلیل كەریم حەمە فەوج ٥١
٧٢- خۆفرۆش مستەفا تەها سەلام فەوج ١
٧٣- خۆفرۆش محەمەد ساڵەح محەمەد فەوج ٢٣
٧٤- خۆفرۆش ئیسماعیل رەشید ئیسماعیل فەوج ٢٣٩
٧٥- خۆفرۆش سەلام بایز حەسەن فەوج ٦١
٧٦- خۆفرۆش عەلی مەحمود محەمەد فەوج ١٧٣
٧٧- خۆفرۆش عومەر دەروێش نادر فەوج ١٧٤
٧٨- خۆفرۆش محەمەد حوسێن عەلی فەوج ١١٨
٧٩- خۆفرۆش حەسەن سەعید ساڵەح فەوج ١٠٦
٨٠- خۆفرۆش محەمەد شەمسەدین فەوج ٨١
٨١- خۆفرۆش كەریم خزەیر مشیر فەوج ٢٠١
٨٢- خۆفرۆش عەبدوڵا عەلی حەمە فەوج ٩٦
٨٣- خۆفرۆش خەلیل میران قادر فەوج ٧١
پێنجەم: بەخشینی نیشانەی ئازایەتی بە كەرتی فڕۆكەوانی سوپای عێراقی:
١- عەقید روكن تەیار ئیسماعیل سەعید فارس امر جناح گیران الجیش -١
٢- مقەدەمی تەیار ئەحمەد رەشید فتنە امر سرب -٢
٣- مقەدەمی تەیار عەبدالڕەزاق ئیبراهیم عەبدالڕەزاق امر سرب -٥٣٠
٤- مقەدەمی فڕۆكەوان خزەیر عیسا جەواد امر سرب -٤
٥- رائیدی فرۆكەوان ئەنوەر حەمەدەمین سرب-٤
٦- رائیدی فرۆكەوان عەمران كازم هندی سرب-٢
٧- رائیدی فرۆكەوان عەبدالباست ئیبراهیم یاسین سرب-٢
٨- ملازم اول تیار خلف حسێن عەلاوی سرب-٤١
٩- ملازم اول تیار الهام عون الرفیق یونس سرب-٤
١٠- ملازم اول تیار خالید عەبدالعەزیز عەبدوڵا سرب ٤
هەروەها بە پێی نوسراوی سەرۆكایەتی كۆمار ژمارە ١-١٨-٢٨٧٤ لە رێكەوتی
٢٥-٥-١٩٨٨ بە واژۆی فریق ركن عەلائەدین كازم حەماد راستگری نهێنی
سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەم ١٢ كەسە رێز لێنان بە نیشانەی
ئازایەتیان بۆ كراوە كە بریتین لە:
١- مستەشار نەوزاد ئەنوەر بێتواتە فەوجی بەرگری نیشتمانی ٤
٢- مستەشار لەتیف ئەحمەد محەمەد زێباری فەوجی بەرگری نیشتمانی١
٣- مستەشار مەحمود حەمە رەسوڵ فەوجی بەرگری نیشتمانی ٢٦
٤- مستەشار عەباس حاجی ئاغا سەرسیان فەوجی بەرگری نیشتمانی٦٦
٥- مستەشار سەلیم مامەند رەسوڵ ئاغا فەوجی بەرگری نیشتمانی ٩٨
٦- مستەشار جەماڵ خدر خالید دوبردانی فەوج بەرگری نیشتمانی ١١٠
٧- مستەشار عەباس بایز بالو ئاغا فەوجی بەرگری نیشتمانی ٩١
٨- مستەشار عومەر بابەكر سەلیم فەوجی بەرگری نیشتمانی ١١٤
٩- مستەشار محەمەد عەلی رەسوڵ فەوجی بەرگری نیشتمانی ١٤٨
١٠- مستەشار حوسێن محەمەد عوسمان فەوجی بەرگری نیشتمانی ١٧٥
١١- مستەشار بابەكر وسو محەمەد فەوجی بەرگری نیشتمانی ١١٢
١٢- مستەشار محەمەد كانبی بالو ئاغا فەوج بەرگری نیشتمانی ١٤٧
ئەگەر ئەمانە نیشانەی ئازایەتییان پێ درابێت لە پرۆسەی ئەنفال، جگە لە
كورد كوژەكان چ ناوێكی دیكەیان لێ بنێین؟
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|