په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١\٢٠١٠

ئهو پاره و ئۆتۆمۆبیلانهى

دەدرێنه لێپرسراوانی یهکێتی کهم ئهندامانی کوردستان
له بهرامبهر چیدا پێیان دهدرێ؟

 

کهم ئهندامانی ههرێمی کوردستان


یه کێتی که م ئه ندامانی کوردستان که باره گایان له سلێمانییه و ماوه ی 13 ساڵه دامه زراوه وبه ناوی خۆشگوزه رانی بۆکه م ئه ندامان و ده سته به ر کردنی مافه کانیان کارده که ن، هه رچه نده ئه م رێکخراوه له لایه ن حکومه تی هه رێمی کوردستان و ڕێکخراوه بیانی و ناوخۆی و لایه نه په یوه ندی داره کانه وه به شێوه یهکی یاسای مامه ڵه ی له گه ڵ ده کرێت و لێپرسراوانی ئه م ڕێکخراوه به نوێنه ری که م ئه ندامان ناسراون هه روه کوبڵێی هه ڵبژێردراوی ئه م توێژه هه ژارولێقه وماو و که م ده رامه ته ی کوردستان بن !

له ڕاستیدا وه ک ئاشکرابووه له دوای پرۆسه ی ئازادی عێراق نزیکه ی له سه دا دووی 2% که م ئه ندامان به شداریان له ده نگدان و هه ڵبژاردنی لێپرسراوانی ئه م ڕێکخراوه دا کردووه له( 2001).

ئه وه ی خه موپرسی ئێمه یه ئایا ئه م ڕێکخراوه هه تائێستا چ ڕۆلێکیان بینیوه له به یاسای کردنی سه ره تایترین مافه کانی که م ئه ندامان و چ خۆشگوزه رانییه کیان بۆ دابین کردوون ؟؟

هه مووکه س ده زانێ که م ئه ندامان مانگانه ته نها بڕی (000 50) په نجاهه زاردیناربۆهه رکه م ئه ندامێک وه ک یارمه تی نه ک مووچه له لایه ن حکومه تی هه رێمی کوردستانه وه پێده درێت ، له کاتێکدا هه مووکه س ده زانن که ئه م بڕه پاره یه چه ند قیمه تی هه یه له دابین کردن و به ڕێوه بردنی پێداویستییه کانی ژیانیاندا !؟

له هه مانکاتدا مووچه ی مامناوه ندی مامۆستایه ک یان فه رمان به رێکی ئاسایش (هه شت سه د هه زاربۆ یه ک ملیۆن دیناره) و به رزترین مووچه ش هی ئه ندام په رله مانه که مانگی (حەوت ملیون) دیناری پێ ده درێت !

سه یره حکومه ت بێ ئاگایه یان یه کێتی که م ئه ندامان و ڕێکخراوه کانی تری که م ئه ندامان له وه ی که ئه م زوڵم لێکردن و ماف پێشێل کردن و هه ق خواردنه ی که م ئه ندامان کێ لێیان به رپرسیاره ؟

حکومه ت یان یه کێتی که م ئه ندامان و ڕێکخراوه کانی تری که م ئه ندامان ؟

بێگومان هه موویان به رپرسیارن و ئه م زوڵم لێکردنه به رۆکیانی گرتووه ، ئه گه ر نا ئێمه دیسان ده پرسینه وه هه تائێستا کام یاسا له خه مه کانی که م ئه ندامانی که مکردۆته وه و چ مافێکیان بۆدابین کراوه له م هه رێمه دا ؟

تۆبڵێی ئێمه بێ ئاگابین !

نا ئه وه تا لێپرسراوی گشتی یه کێتی که م ئه ندامان له پێش پرۆسه ی ئازادی عێراق نه ئۆتۆمبێل و نه خانوی چه ند قات و نه هیچ جۆره سه روه ت و سامانێکی نه بووه به به ڵگه وه ، به ڵام ئه وه ی ئێستا ئاشکرایه بۆ هه مووکه س ئه م لێپرسراوه خاوه نی ئاخرمۆدێلی ئۆتۆمبێل وخانووه که شی به ره وسێ قات ده بات وله مووچه یه ک زیاتر چه ندین مووچه و یارمه تی وکۆمه کێک وه رده گرێت له حکومه ت و حیزب و لایه نی تریش که هه ندێکیان ژێربه ژێره ونه زانراوه !

به ڵام خۆش به ختانه هه رلێپرسراوه که یان وانییه به ڵکوچه ند ئه ندامێکی ده سته ی کارگێڕیان که له په نجه کانی ده ستێک تێناپه ڕن ئه م مافه یان ده ست که وتووه به ڵام وه ک لێپرسراوه که یان نا !

ئێمه ده پرسینه وه ئه م سه روه ت و سامانه یان له کوێ هێنا؟ بڕۆن بزانن ژیانیان له چاو که م ئه ندامانی هه ژاری تردا چ جیاوازییه کی هه یه ! ئایا مافی ئه وان جیاوازتره له هی سه رجه م که م ئه ندامان ؟ ئایا ژیانی خۆش گوزه رانی هه ربۆ لێپرسراوانی ڕێکخراوه که یه ؟!

ئه ی کوا نوێنه رایه تی کردنه که یان بۆ که م ئه ندامان ؟ بڵێی کۆششه که یان هه ربۆ خۆیان بێت به وه رگرتنی هه موو ئه وپاره و کۆمه ک و که لوپه لانه له حکومه ت و حیزب له به رامبه ر بێده نگیان له ئاست مافه کانی که م ئه ندامانی ترداو له به رامبه ر به شداریکردنیان له زوڵم کردن له م توێژه هه ره هه ژارو که م ده رامه ت و لێقه وماوه ی هه رێمه که ماندا.

 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


بێدەنگى رێکخراوە کەمئەندامیەکان بووەتە هۆى

دواخستنى دابینکردنى پێداویستیەکانى کەم ئەندامان.


یان لە هەوڵى گیرفان پڕکردن و ماڵ و ئۆتۆمبێل پەیداکردندان بۆ خۆیان؟

کەم ئەندامە بەڕێزەکان زۆر جار ئێمەى کەم ئەندامان گلەیى لە حکومەت دەکەین کە گوایە وەک پێویست پێداویستى کەمئەندامان دابین ناکات وە تەنها شتێکى بەرچاو کە هەبێت ئەو بڕە هاوکاریەیە کە ئامادە نیە وەک موچەیەکى ڕەسمى دانى پێدا بنێن .ئایا هۆکارى ئەم کەم تەرخەمیە چییە و کێە حکومەتە یان ئێمەى کەمئەندامان یان ئەو ڕێکخراوانەى بەناو بونەتە نوێنەرمان . لێرەدا پێویستە ئێمەى کەم ئەندامان بێدەنگ نەبین لە ئاستى کەم تەرخەمى حکومەت و کەندەڵیەکانى رێکخراوە کەم ئەندامیەکان کە بە ناوى خزمەت کردنى کەم ئەندامەوە بۆ خۆیان ژیانیا خستوەتە ئاستێکى بەرز، وەک خۆیان دەڵێن بەدەست هێنانى پێداویستیەک بۆ ئێمە ئاسانە بەڵام بۆ کەسانى تر زەحمەتە..مەبەستم لە ( چاوپێکەوتنەکەى بەڕێز عمر کەریم محمد لێپرسراوى گشتى یەکیتى کەم ئەندامانە دەڵێت لەماڵەوە عەرەبانەیەکم هەیە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەم ولە ڕێکخراویش دانەیەک هێشتا دەڵێت نیگەرانم ئەمانە ئاسان بۆ من دەست دەکەون بۆکەم ئەندامێکیکە زەحمەتە ،هەروەها خانوى دوقات و ئوتومبێلى کۆنترۆل و هتد....... وە یان لە کاتى پڕو پاگەندەى هەڵبژاردنەکاندا بەڕێزى دەڵێت ئەگەر بەڕێز کاک عماد احمد بەبڕى تەنها پێنج هەزار دینار هاوکاریەکەى کەم ئەندامان زیاد بکات ممنونم ... ئەم قسانەیە کە حکومەتى والێکردوە وابزانێ کەم ئەندامان بەهەموو شتێک ڕازین .. لێرەوە دەلێم بەڕیز کاک عمر کریم بەرێزتان و چەند کەم ئەندامێکى دەورووبەرت لە ئەنجامى پروپاکەندە بۆ هەلبژاردن ئەو چەند ئوتۆمبێل و دیاریانەى وەرتان گرت پارەى یەک ساڵى هاوکارى کەم ئەندامان بوو ، چەندەها شتی تریش.

من لێرەوە دوو پەیامم هەیە: یەکیان بۆ ئێوەىکەم ئەندامانی بەڕیِزە کەمەیەڵن ئەو ڕێکخراوەکەم ئەندامیانە ئاوا بەناوى ئێمەوە داواکارى بێمەعنا بکەن و خەریکى پارەو پول کۆکردنەوەبن. .

پەیامى دوەمم بۆ پەرلەمان و بەرپرسانى حکومەتە بەتایبەتى مەکتەبى ڕیِکخراوە دیمکراتیەکانى یەکیتى نیشتمانى کوردستان لە زمانى بەرپرسانى رێکخراوە کەم ئەندامیەکانەوە مەڕواننە بێدەنگى کەم ئەندامان گرنگ ئەوەیە لەکاتى بنیادنانى حکومەت دا بەئاشکرا بەشداریتان لەگەلبکەن نەک تەنها لە زارى رێکخراوەکەمئەندامیەکانەوە بێتان بڵێن خەمتان نەبێت کەم ئەندامان بە گوێى ئێمەدەکەن ،کەم ئەندامان بێجگە لەو 30 تا 40 کەمئەندامەى لە ناو ڕێکخراوەکاندا کاردەکەن کەس لێتان و لێان ڕازى نین وە پێویستە چاوێک بە سەروەت و سامانیاندا بخشێننەوە لە هەمووى گرنگ تر لە راب#1604;ە هەمووى گرنگ تر لە رابردوویان بکۆڵنەوە لەڕووى ئەخلاقى و سیاسیەوە مەیەڵن کەسانى گەندەڵ و نامەسئول نوێنەرایەتى تویژەکانى کۆمەڵ بکەن . ئێمە لەدەرەوە ڕێکخراوەکان باش دەناسین باشیان تێدایە وە خراپیش بەڵام بەداخەوە ناتوانین هیچ گۆڕانکارێکیان تێدا بکەین ، تەنها لە ئێستاوە چاوەڕوانى ئێوەین تا کەی لەئاستى ئەم شتانەدا بێدەنگن؟


کەم ئەندامان دەڵێن:
بێدەنگیمان ئاماژە نییه‌ بە ڕازیبوونمان، تا کاتێکى دیاری نه‌کراو بێدەنگین زۆریش درێژە ناخایەنێ.


پەیامى ئەو کەم ئەندامانەى کەکۆمەڵێک کەم ئەندامى گەندەڵ و نامەسئول نوێنەرایەتیان دەکەن