٨\٧\٢٠١١
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
بریار بوو دیپۆرتی به‌غدا بکرینه‌وه له زیندان ئازاد بوون.
له‌نده‌ن 7-7-2011:
دوای ئه‌وه‌ی له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی و هه‌ڵسوراوانی به‌رگریکاری له‌مافه‌کانی مرۆڤ و چه‌ند پاریزه‌ر
، توانرا دیپۆرتی 70 په‌نابه‌ر له 21-6 بۆ به‌غدا راگیریت. 49 له و
په‌نابه‌رانه له گرتووخانه‌کانی به‌ریتانیا ئازاد بوون .
ئاده‌م یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له زیندان ئازاد بوو به سکرتاریتی
فیدراسیۆنی راگه‌یاند"ئێمه نا‌توانیین هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن له‌بیر
بکه‌ین، ئیستا هه‌ست ده‌که‌م جارێکی تر ژیان به به‌رمداکرایه‌وه ...سپاسی
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌م هاوکاریانکردین"
دایکی یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا
ووتی"خاوه‌نی 4 کچم ته‌نها ئه‌و کوره‌م هه‌یه سه‌رچاوه‌ی بژیوی
ژیانمانه...،شه‌و رۆژ له‌تاو کورکه‌م خه‌وم نیه ..من نازانم چۆن
پاداشتی ئه‌و هه‌ولانه‌ی فیدراسیۆن بده‌وه‌مه‌وه له هاوکاری کوره‌که‌م..ئێوه
ئومیدیکتان دایه‌وه پێمان، بۆمان بمێنن"
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن ووتی"دوای ئاماده‌کردنی چه‌ندین به‌ڵگه‌و
دۆکیومنت له‌سه‌ر ئه‌و کیشانه‌ی په‌نابه‌ران له‌کاتی دیپۆرتکردنه‌وه‌یاندا
له به‌غدا رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، به پێ یریاری دادگا رۆژی 21 مانگ
دیپۆرتیان راگیرا. ته‌نها 11 په‌نابه‌ر له‌و 70 په‌نابه‌ره له‌سه‌ر
خواستی خۆیان و به‌ئیمزای خۆیان گه‌رێنراونه‌ته‌وه و 9 په‌نابه‌ر له‌وانه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کیشه‌ی قانوون‌یان هه‌یه له زیندان راگیراون و 49 په‌نابه‌ریش
له زیندان ئازاد بوون ."
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت"له ماوه‌ی 28 رۆژی تردا جاریکی تر دادگا
به‌و که‌یسانه‌دا ده‌چیته‌وه وابریاره له‌کۆتای مانگی 11 وه سه‌ره‌تای
مانگی 12دا، دادگای به‌ریتانیا دوابریاری خۆی بدات له‌سه‌ر دیپۆرتی ئه‌و
په‌نابه‌رانه یان هێشتنه‌وه‌یان"
ده‌شتی جه‌مال سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن ووتی" هێشتا ده‌رگا
به‌رووی هه‌وله‌کاندا کراوه‌یه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین. بۆ ئه‌وه‌ی
جاریکی دیکه سیناریووی دیپۆرتی په‌نابه‌ران دووباره نه‌بیته‌وه،
پێویسته فشاره‌کانمان بۆ سه‌ر حکومه‌تی عیراقی توندتر بکه‌ینه‌وه تا
ناچاریان بکه‌ین، ئه‌و ریکه‌وتننامانه به‌ژیانو چاره‌نووسی په‌نابه‌ران
هه‌ڵبوه‌شینه‌وه. بانگه‌وازی که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌که‌م به
هه‌رێگایه‌ک پیان ده‌کرێت یه‌خه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگرن،
ورووبکه‌نه په‌رله‌مانتاره‌کانی لیستی فراکسیونی کوردستانی له په‌رله‌مانی
عیراقی تا فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی به‌غدا ئه‌و سات‌و سه‌ودایه به
ژیانی رووله‌کانیان رابگرن
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|