١٥\٤\٢٠١٣
ئه‌و پەرتووکه‌ی
زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر کرا؟

شوان حه‌سه‌ن
وه‌ک رێزگرتنم له
کات و هۆشیارییت
خوێنه‌ری ئازیز.. ناچمه ناو پێناسه و
پێداهه‌ڵدان، به‌ڵکو راسته‌وخۆ
ده‌چمه نێو نێوەرۆکی ئه‌و پەرتووکه و له‌گه‌ڵ
نووسه‌ری پەرتووکه‌که‌ش گفتوگۆیه‌ک ده‌که‌م
و تێڕوانینی خۆشم ده‌خه‌مه‌ڕوو.
پرسیار: بۆ هه‌ڵستای به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌موو شه‌ڕه جنێو و سووکایەتییانەی
کە به‌رپرسه‌کان به
یه‌کتریان کردووه؟
وه‌ڵام: ویستم ئه‌وه به
بیر خۆیان بینمه‌وه.. ئه‌وه‌ی ئه‌وان
به یه‌کتری ده‌ڵێن زۆر که‌متره له‌وه‌ی که
هاوڵاتییە‌ک به‌وانی ده‌ڵێ و
رایده‌کێشنه به‌رده‌م دادگا،
باشه بۆ ئه‌وان ناچنه به‌رده‌م دادگا؟ بۆ کێشه‌کانی ئه‌وان له
نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌کرێ؟ ئه‌ی یاسا بۆ کێیه؟
ئایه ئه‌وان سه‌روه‌رترن یاخود یاسا؟
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌و رۆژنامه‌نووسه
زه‌وقێکی جوانی هه‌یه، شه‌ڕه
جنێوه‌کانی به‌رپرسه‌کانی دابه‌شکردووه
و دوای سووکایه‌تییە‌کانیش
وێنیه‌یه‌کی دوو قۆڵیی بڵاوکردونه‌ته‌وه یا
به ده‌م یه‌کتر پێده‌که‌نن، یا پێکه‌وه
رێده‌که‌ن و به
قودرەتی قادر وه‌ک دوو دڵدار ده‌ستی
یه‌کیان گرتووه، یاخود له کۆنگریه‌کی
رۆژنامه‌وانیین و
به‌یاننا‌مه‌ی حیزبه‌کانیان ده‌خوێننە‌وه
و باسی درێژه‌دانی هاوپه‌یمانیەتییان
ده‌که‌ن، با ئه‌وه‌ش بڵێم نووسه‌ر
زۆر گرنگیی به به‌رواری شه‌ڕ و دۆستایەتییەکه‌ی
داوه که ئه‌وه‌ش کاره‌که‌ی به پێزتر کردووه.
پرسیار: ده‌ڵێی ئه‌و پەرتووکه سێ به‌رگه و
له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ٢\٢\٢٠١٣م
هێناوه و هیوادارم که‌سانێکیتر خۆیان بۆ به‌رگی چواره‌م ئاماده
بکه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستیان به یارمەتیی
من هه‌بێ ئه‌وه‌ش ئیمایلەکانم.
هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامه‌که‌ی تۆزه‌ک کورت بکه‌مه‌وه،
گوتی: به‌رگی یه‌که‌مم که
که‌وته بازاڕ زۆر خێرا ته‌واو بوو،
له چه‌ند پەرتووکخانه‌یه‌ک و چه‌ند دۆستێک په‌یوه‌ندییان
پێوه کردم و جگه له خۆشم که ده‌مویست بزانم که یه‌که‌م پەرتووکم
چۆن پێشوازیی لێده‌کرێ.
به‌ڵێ گوتیان نه‌ک هه‌ر داوکارییە‌کی
زۆری له‌سه‌ره به‌ڵکو به نرخێکی زۆرێش ده‌فرۆشرێته‌وه،
به کورتیی سه‌ردانی
ده‌زگەی چاپم کرد دیاربوو خۆشحاڵ
نه‌بوون به دیتنم و پێشنیارم کرد که به‌رگی یه‌که‌مم دووباره چاپ
بکرێته‌وه و به‌رگی دووه‌میش یه‌کسه‌ر
بخرێته بازاڕ، یه‌کێک له
کارمه‌نده‌کان کاغه‌زێکی له ده‌ست بوو گوتی بیخوێنه‌وه و
ناوی خۆت له ژێری بنووسه،
که خوێندمه‌وه ناوی سێیینەم و ناوی
هه‌ر سێ به‌رگی پەرتووکه‌که‌می له‌سه‌ر نووسرابوو،
له‌سه‌ر داخوازیی خۆشم مافی چاپکردنی
هه‌ر سێ به‌رگه‌کانیشم بۆ ده‌زگەکه‌یان
پارێزراوه، ئه‌گه‌ر له شوێنێکتر چاپی بکه‌مەوە
ده‌درێمه دادگا، ئه‌من وامزانی له‌به‌ر گرنگیی
پەرتووکه‌که‌یه ئه‌وها مامه‌له‌م له‌گه‌ڵ
ده‌که‌ن، دوایی دۆستێکم گوتی چاپکردن له‌بیر
بکه و له‌مه‌به‌دواوه به‌س ده‌ست
دەستیی پێده‌که‌ن.
ویستم زۆر دانه‌بڕێین
گوتم: ئایه ئه‌و قسانه‌ی که له پێشه‌کییە‌که
نووسیوته کۆیی پرۆژه‌که‌ته که نووسیوته
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه بۆ خۆیان به‌های هاوڵاتییبوونیان
نه‌ماوه ده‌بێ حاڵی ئێمه‌ی بێده‌نگ و
کۆیله چۆن بێ که ئه‌وانه پێشڕه‌وایەتییمان
ده‌که‌ن.
وه‌ڵام: تۆ بینه پێش چاوی خۆت ده‌سه‌ڵاتدارانی
وڵاتێک به یه‌کتر بڵێن فایلدار و دز و
سیخوڕ و داوێنپیس و
..... و ..... و
... تا دوایی..
ئێمه ئه‌و قسانه وه‌رناگرین که پاسه‌وانه‌کانیان لای خه‌لک باسی ده‌که‌ن
که نابنه به‌ڵگه‌ی ئه‌کادیمیی.. ئێمه
پشتمان به‌و نووسینانه به‌ستاوه که له
رۆژنامه و گۆڤار و
پەرتووکه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه، جگه
له‌وه‌ش ئه‌من گومانێکی یه‌قینم هه‌یه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌ڵێ سه‌رچاوه‌یه‌ک
نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکا هه‌ر ده‌ستی
به‌رپرسه‌کانی تێدایه بۆ شکاندنی ئه‌ویتر ده‌کرێ بۆ زیاد فرۆشتنی
بڵاوکراوه‌که‌ش بێ، به‌س بڵاوکراوه‌کان سه‌ر
به کێن؟ خزمه‌تی کێ ده‌که‌ن؟ ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی
قێزه‌ونتره به داخه‌وه.
دۆستێکم ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌بوو: ئایه بۆ ئه‌و
ماوه زۆره سێ به‌رگ که‌م نییە؟
وەڵام: به‌ڵێ ده‌کرێ کۆی
گشتیی سی به‌رگیش زیاتر بێ، به‌س
ئامانجی من به‌شه‌ڕهێنانی ئه‌وان نییە،
به‌ڵکو له روانگه‌ی
به‌بیرهێنانه‌وه‌یانه.. ده‌مه‌وێ پێیان
بڵێم ئه‌وه ئێوه‌ن ئه‌وها یه‌کتر به ئێمه ده‌ناسێنن،
ئه‌وه کلتووری سیاسیی
و مۆرالی ئێوه‌یه.
دوا پرسیار: تکایه به
کورتیی ئه‌و پەرتووکه چی وروژاند؟
وه‌ڵام: باشه، له
زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان
شه‌ڕه جنێوه‌کانی نێو ئه‌و پەرتووکه خه‌ڵک
به شێوه‌یه‌کی کۆمیدیی ده‌یگێڕنه‌وه،
دووه‌م ئیمالە‌کانم پڕن له جنێو
و قسە ناشیرن و بازاڕییە‌کانی
ئه‌و به‌رپرسانه وه‌ک ده‌ڵێن رووی مه‌جلیسیان
نییە، بۆیه له
قسه‌که‌ی خۆم په‌شیمان بوویمه
ئێستا وه‌ک پاشکۆیه‌ک بۆ سێ به‌رگه‌که کۆمکردوونه‌ته‌وه،
با خه‌ڵک خۆی یه‌کلابکاته‌وه و
ده‌یه‌وێ گوێیان لێبگرێ و ده‌نگیان
پێ‌بدا و بیانکا به نوێنه‌ری خۆی، ئه‌وه
ترسناکه. به‌س نازانم بۆ
ئه‌من هیوام هه‌یه.. بێ هیواش
ناتوانم بژیم و کار بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو بکه‌م..
باوه‌ڕم به وه‌ستان نییە. سوپاس بۆ تۆش.
ئه‌منیش ده‌ڵێم خوێنه‌ری ئازیز له هه‌ر
جێگایه‌کی ئه‌و دنیایه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستت نەگەیشتیتە
ئه‌و پەرتووکه ده‌توانی له گووگل به
کوردی بنووسی ''شه‌ڕه
جنێوی به‌رپرسه‌کان''. به‌س وه‌ک تکایه‌ک به
ده‌نگ مه‌یخوێنه‌وه گه‌ر منداڵت لێ نزیک بوو،
کێ ده‌ڵێ تۆ نییت به‌رگی چواره‌م بنووسیته‌وه؟
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|