ئه‌و
پیلانگێڕیانه‌ی به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی
PKK
دا سه‌پێنراوه
داننانه به‌و
ترسه‌ی به‌رامبه‌ر ناسنامه‌ی ئازادی گه‌ل هه‌یه.

عه‌بدوڵا ئۆجاڵان
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ته‌سفیه‌چێتی و پیلانگێڕی
که وه‌کو که‌سێتی دژ به من و ده‌زگای سه‌رۆکایه‌تی PKKسه‌پێنراوه له‌وه
زیاتر که له‌لایه‌نی سیاسی و ئاسایشه‌وه شیبکرێته‌وه، ته‌نیا به‌شێوه‌ی
رۆمان ده‌توانرێ به‌سانایی باسی بکرێت. بێگومان لایه‌نی ئایدیۆلۆژی،
سیاسی و هه‌واڵگری به‌دواداچوون و ته‌سفیه زۆر گرنگه. به‌ڵام ته‌نیا
په‌یکه‌ره‌که‌ی ده‌توانێ راستی روونبکاته‌وه. هه‌رچی باسکردنی به‌رجه‌سته
و زیندووه‌که‌یه‌تی، له‌میانه‌ی به‌کارهێنانی نزیکبوون و هه‌ڵوێسته‌کانی
میتۆلۆژی، ئایینی، فه‌لسه‌فی و زانستی له ناویه‌کدا، به ته‌ڤلیکردنی
به‌راوردکاریه مێژوویه‌کان و یۆتۆپیا و شیکردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی رۆمانی
هه‌مه جۆر، راستر ده‌بێت و په‌ند و ئه‌زموونی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌م راستینه‌یه واتایه‌ک له خۆوه ده‌گرێت که وه‌کو ده‌زگا PKK و
که‌سێتیش عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان تێپه‌ڕ ده‌کات. ناشێ ره‌وشی گه‌لی کورد به
زاراوه تیۆریه‌کانی کۆمه‌ڵناسی و پێوانه‌کانی زانستی سیاسه‌تی هاوچه‌رخ
شیبکرێته‌وه. خودی دیارده‌که به تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی قۆناخه‌کانی
میتۆلۆژی و ئایینی په‌رده‌پۆشکراوه یاخود خنکێنراوه. له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی
جه‌سته‌یی گه‌لێک له‌به‌رمان وه‌ستابێ. خۆی به مرۆڤیش داده‌نێ. به‌ڵام
کاتێک به‌پێوانه هاوچه‌رخه‌کان ته‌ماشامان کرد، ئه‌وا ده‌بینرێ که له‌ڕه‌وشێکدایه
هێنده‌ی تیره‌ی زۆلۆی باشووری ئه‌فریقیا ناناسرێت، بێ ناسنامه‌یه، له‌ته‌واوی
مافه سروشتیه‌کان بێبه‌شه، ته‌نانه‌ت ناتوانێ ئازادانه زمانی خۆشی
به‌کاربێنێ. ئه‌مه ره‌وشێکی سه‌رسووڕهێنه‌ری وه‌هایه له‌نێو هیچ
پێودانگێکی مرۆڤایه‌تیدا جێگای نابێته‌وه. هه‌م هه‌یه، هه‌م نییه؛
هه‌م مرۆڤه، مرۆڤیش نییه؛ هه‌م گه‌له، گه‌لیش نییه. مرۆڤ ده‌توانێ
ئه‌م هه‌مهه‌مانه زیاد بکات. هه‌روه‌کو ده‌زانرێ سیاسه‌ته فه‌رمیه‌کان
زۆر به‌ئاشکرایی ئاماژه به‌م شێوازه ده‌که‌ن و پراکتیزه‌ی ده‌که‌ن.
ته‌نیا به‌رپرسیار بینینی حکومه‌ت و سیاسه‌ته هه‌نووکه‌ییه‌کان به‌رامبه‌ر
ئه‌م ره‌وشه، ده‌بێته باسێکی ناته‌واو. ته‌نانه‌ت به گووته‌ی " ئه‌نجامێکی
به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه " روون بکرێته‌وه، ته‌نیا
ده‌بێته سه‌رنج راکێشان بۆ سه‌ر لایه‌نێکی سنوورداری راستی.
کوده‌تاکانی هێزه جۆربه‌جۆره‌کان له‌ته‌واوی قۆناخه گرنگه‌کانی
مێژوودا کاریگه‌ریان کردۆته سه‌ر دیارده‌که. له‌چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی
جیهانیش ره‌وشی هاوشێوه‌ی ئه‌مه روویداوه. به‌ڵام تایبه‌تیبوونی
دیارده‌ی کورد نه به‌شێوازی وه‌ک خۆی و نه به‌شێوازی خه‌ڵکانی دیکه
بووه که خۆیان ده‌سه‌پێنن. هیچ کاتێک له ره‌وشی مانه‌وه له نێوان
دوو لادا رزگاری نه‌بووه. ته‌واو ده‌رک به‌وه نه‌کراوه پاکیزه‌یه‌که
یاخود سۆزانی. ئه‌وه‌ی هاتووه خراپی خۆی تێوه‌نه‌گلاندووه، نه‌یتوانیوه
فه‌تحی بکات. لایه‌نی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه کاتێک
به‌رامبه‌ر خاوه‌ن بانگه‌شه‌کانی له‌جۆری "گه‌لێکی به‌مجۆره بوونی
نییه یاخود له پارچه‌یه‌کی فڵانه شوێنی من دروست کراوه." بگووترێ
که‌واته ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌کی تۆ بێت، لاشه یه‌کپارچه‌یه، بۆچی وه‌کو
پارچه‌یه‌کی شێرپه‌نجه به‌جێی دێڵێ؟ به ته‌واوی بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه.
له‌و دونیایه‌دا رێکخراوێک هه‌یه کهUNی پێ ده‌گووترێت. به‌ناوی نه‌ته‌وه
و گه‌لانی جیهان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رفراوانه. بۆ دواکه‌وتووترین
هۆزه‌کانی ئه‌فریقیا بڕیار ده‌سه‌نێ، گه‌لێک به ناو ده‌وڵه‌تی ژماره‌ی
دانیشتوانه‌که‌ی ملیۆن تێپه‌ڕ ناکات وه‌کو ئه‌ندام په‌سند ده‌کات. به‌ڵام
کاتێک دیارده‌ی کورد ببێته جێگای باس، دیسان هه‌بوونی ئه‌م گه‌له ده‌بێته
جێگای گفتوگۆ کردن. مافه‌کانی به نه‌بوو داده‌نرێ. ریشه‌ی ته‌واوی ئه‌م
راستییانه له مێژوودا شاراوه‌یه. ته‌نیا کاتێک به ته‌واوی زمانی ئه‌فسانه
و ئایینه‌کان شیبکه‌ینه‌وه و تێبگه‌ین، هه‌ندێ زانایانی به ئه‌خلاق و
به شه‌ره‌ف سه‌فه‌ربه‌ر بکه‌ین، له‌وانه‌یه پارچه‌پارچه لێی تێبگه‌ین.
له‌م لایه‌نه‌وه درێژه به راڤه‌ی تیۆری ناده‌م. ته‌نیا بۆ شیکردنه‌وه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رنج راکێشان بۆ ئه‌و زه‌مینه‌ی تێیداین، پێویستی
ئاماژه‌پێکردنم بینی. به ساڵان خه‌ریکی خۆم بووم. وه‌کو تاکێک که له
نێو ره‌وشێکی زۆر زه‌حمه‌تدا هاوسه‌نگی رۆح و ده‌روونی پێکهات. پێکهاته‌یه‌کی
وه‌هام هه‌بوو گومانم له گه‌ردیله‌ی تۆزیش ده‌کرد. شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی
وه‌ها تێکه‌ڵاو و ئاڵۆز و خستنه‌سه‌ر رێگای گونجاوی خۆی، واته گۆڕینی
راستینه‌ی ئه‌م گه‌له زۆر له سه‌رووی هێزی من بوو. ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ریش
نه‌بم، به ئه‌نجامدانی بانگه‌وازییه‌ک به‌ملاوه کاریگه‌ری دیکه‌م نه‌ده‌کرد.
به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه هه‌روه‌کو ئه‌و کونه ره‌شه‌ی گه‌ردوون که ته‌نه‌کان
راده‌کێشێ، منی به‌ره‌و تاریکایی خۆی راده‌کێشا. دواییه‌که‌ی له ره‌وشێکی
وه‌ها رزگارم نه‌ده‌بوو که زۆر به‌ده‌گمه‌ن نموونه‌که‌ی بینراوه، له‌وانه‌یه
نه‌توانرێ به هیچ په‌ڕتووکێک روونبکرێته‌وه که‌مرۆڤ نووسیویه‌تی و ده‌ینووسێ.
مه‌سه‌له هێزی مێشک و هه‌سته‌کانم نه‌بوو. یه‌کێکم که هێشتا ته‌مه‌نم
ده ساڵان بوو پێشبینی چاره‌نووسی خۆم ده‌کرد، وه‌کو بڵێی حیساب بخوازم
به دایکمم گووت "بۆچی منت هێنا دونیایه‌ک که له به‌رگه‌گرتنیدا زه‌حمه‌تی
ده‌بینم؟". گوایه به مه‌عریفه‌تی سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی که شێوه
هه‌ره نوێکانی فشار و چه‌وساندنه‌وه‌ی له دونیا پێشخستووه، ئه‌و
کوشتاره به‌کۆمه‌ڵانه‌ی سپی پێسته‌کان به‌رامبه‌ر هیندۆ سووره‌کانیان
ئه‌نجامداوه وه‌کو پێشکه‌وتووترین شارستانییه‌ت ده‌رخواردی جیهانی
داوه و ئاگاداری ئه‌وه نییه که چۆن له‌ناو کولتووری دڕندانه و
ناهاوسه‌نگی کابۆییدا ده‌ژیت؛ هه‌روه‌کو بڵێی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سته‌مکارانه
له سه‌راکانی قه‌ره‌مدا، دوا هیندۆ سووره نێچیرده‌کات، هه‌م به
یارمه‌تی و گه‌مه هه‌ره گڵاوه‌کانی ئه‌و به‌کرێگیراوانه‌ی به‌دۆستم
ده‌بینین، منی ده‌ستگیر کرد؛ شیکردنه‌وه‌ی لۆژیک و ویژدانی ئه‌م ته‌سلیمکردنه‌وه‌یه‌م،
کارێکه ته‌نانه‌ت بلیمه‌تترین رۆماننوسیش ناتوانێ تێیدا سه‌ربکه‌وێ.
دیسان پێویست ده‌کات که‌مێک ئه‌مه روونبکه‌مه‌وه..
تورکه‌کان خواستیان ده‌ستگیرکردنی من به رووداوێکی دڵخۆشکه‌رانه و
گرنگترین بوویه‌ری مێژووی خۆیان هه‌ڵیسه‌نگێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنیان
لێ به‌ده‌ستهێنا؛ له‌وه به‌ولاوه نه‌بوو که هه‌بوونی جه‌سته‌یی من
له‌نێو تابووتێکدا به‌ند بکه‌ن، که له‌لایه‌ن خاوه‌نی هزرێکی بێ وێنه
و ویژدان ره‌شه‌کان له‌خاچدرام و وه‌کو دیاری پێشکه‌ش کرام. به‌گوێره‌ی
ئه‌وه‌ی له ئینجیل باسکراوه کاتێک عیسا له‌خاچ ده‌درێت له‌دوا گووته‌کانی
ده‌ڵێت" ئه‌ی خودایه بۆچی منت به‌ته‌نیا هێشته‌وه؟". وه‌کو زهنیه‌ت و
هه‌ڵسوکه‌وتی رۆحی، له ره‌وشێکی وه‌هادا نه‌بووم به‌رامبه‌ر هیچ که‌سایه‌تی
و ده‌زگایه‌ک سه‌رزه‌نشتێکی به‌مجۆره بکه‌م. به‌ڵام پێویستی به پابه‌ندبوونێکی
مه‌زنی ئێش و ئازاره مه‌زنه‌کانی رووداوه‌که و یاده‌وه‌ری ئه‌و
مرۆڤانه هه‌بوو که به‌سه‌دانیان خۆیان کوشت و سووتاند. له‌وه‌ش
گرنگتر په‌یوه‌ندی و رووداوی بێ ژمار هه‌بوون که به‌ناوی مرۆڤایه‌تی
پێویستی به خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن هه‌بوو. جولانه‌وه و که‌سایه‌تیه‌ک به‌ره‌و
خنکان ده‌بران که به‌ته‌واوی گوزارشتیان له ره‌وشێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
تاوانباریانه ده‌کرد که ده‌رهه‌قیان ده‌کران. ره‌سه‌نترین جولانه‌وه‌ی
به ناوی برایه‌تی گه‌لان به‌ڕێوه ده‌برا نکۆڵی لێده‌کرا، گڵاوترین بێ
ویژدانی و زهنیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ده‌یخواست ئه‌نجام به‌ده‌ست
بێنێ. ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشه خوڵقاندوویه‌تی، پێویستی ئه‌وه‌ی ده‌رخسته
ڕوو که به‌ناوی مرۆڤایه‌تی بژیت. بۆئه‌وه‌ی پیلانگێڕی زیان به گه‌وهه‌ری
ناسنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و گه‌له‌کانمان نه‌گه‌یه‌نێ، ده‌بووایه
هێز و توانای پێویست نیشان بده‌م. ئه‌وروپا و مناڵه شوومه‌که‌ی، ئه‌مریکا،
به هێزه‌کانی شارستانییه‌ت تا بڵێی منی بچووک بینیبوو. له‌وه واقم
وڕمابوو بۆچی هێنده بێ رێزیان کرد. به‌ڵام له‌شه‌ڕدا ته‌کتیکێکی
زرافیان پیاده کردبوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر بێ به‌زه‌یی
و بێ رێز هه‌روه‌کو له‌چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌نجامیانداوه کاتێک
منیان له خاچدا، گه‌له‌که‌مان و PKK ئه‌مه‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی
تورکان. رووداوی من ئاشکرابوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له‌لایه‌ن
ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ناسنامه‌ی باڵاده‌ستی یۆنان ئاماده‌یان کرد،
رۆڵی جه‌لادیان به تورکان ده‌دا. ئه‌م ته‌کتیکه‌ی "په‌رتکه ــ زاڵبه"
شێوه‌ی هه‌ره دڕندانه‌ی "به‌گژیه‌کدابردنی سه‌گ بوو". ده‌مامکی باڵاده‌ستی
تورکیان به خراپ به‌کارده‌هێنا. چه‌نده زه‌حمه‌تیش بێت، هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و تێکدانی ئه‌م گه‌مه‌یه له‌لایه‌ن منه‌وه، ده‌بووه ره‌سه‌نترین هه‌ڵسوکه‌وتی
ئه‌م سه‌دانه‌ی دوایی.
هیچ که‌سێک له‌میانه‌ی هزری شۆڤێنی تورک نه‌ڵێ گه‌ل ناناسێ و نازانێ
برایه‌تی چییه، یاخود به‌مجۆره من تاوانبار بکات که که‌م جه‌نگاوم،
یاخود له‌ئه‌نجامی هه‌ڵوێستی ئاشتی و رێککه‌وتنی دیموکراتییانه‌ی
زانراو من به ته‌سلیمکار یاخود ملکه‌چ له‌قه‌ڵه‌م بدات. گه‌وره‌ترین
به‌رخودان له‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌دا شاراوه‌یه. له رێگای ئاشتیه‌کی
شه‌ره‌فمه‌ندانه و رێککه‌وتنێکی دیموکراتییانه‌ی راسته‌قینه به‌شداریکردن
له یه‌کێتی گه‌له‌که‌مان، به کاریگه‌رترین وه‌ڵامه به‌رامبه‌ر
پیلانگێڕی. به‌لانی که‌م ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌ره‌وه به‌گوێره‌ی
من، له‌نێو ئه‌م لاسه‌نگیه مه‌زنه‌ی هێزدا، خزمه‌تکردن بوو به ئومێدی
ئه‌و که‌سانه‌ی بێ شه‌رمانه چاوه‌ڕوانی شه‌ڕ بوون. ئه‌و خاڵه‌ی هه‌ره
زێده پێی خه‌مناک بووم ئه‌و حه‌قاره‌ته بوو که له که‌سایه‌تی مندا
به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ئه‌نجامیاندا. ده‌یانتوانی من له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام
هه‌ر هیچ نه‌بێ بیانتوانیبووایه له‌و گه‌له تێبگه‌ن! سه‌رچاوه‌ی
ژیانی گه‌لێک بووم که بێ که‌سه، ته‌نانه‌ت خاوه‌نی رۆڵه‌یه‌کیش نه‌بوو
که بزانێ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ. چاوه‌ڕوانی ئه‌م گه‌له له‌و
پیاوه‌ی که له خاچ دراوه و له‌نێو تابووت دایه، به‌رده‌وام ده‌بوو.
چاوه‌ڕوانی مامانێتی له‌دایکبوونی ژیانیان له‌و پیاوه ده‌کرد که له‌دایکبوونی
خۆی به‌هۆی گه‌وره‌ترین تاوانباری داده‌نا. هیچ کاتێک فه‌رمانی ئه‌وه‌م
به PKK و گه‌لی کورد نه‌دا که به‌دوای مندا بێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ
که‌سێکی دیکه‌ی نه‌بوو، ناچار بووم دوای 2000 ساڵ هه‌ڵوێستێکی زۆر له‌وه‌ی
عیسا زه‌حمه‌تتر بگرمه ئه‌ستۆ. رۆڵی کاوه‌ی شۆڕشگێڕیشم خسته ئه‌ستۆم.
پیرۆزیه‌که‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشم هاوچه‌رخ کرده‌وه.
بووم به مه‌م و ده‌ورێشی عه‌بدی هه‌موو زین و عه‌دوله‌کان. له دوا
ئاخی مانی و مه‌زده‌ک و بابه‌که‌وه بگره تا ده‌گاته ته‌نیایی حوسێن
له که‌ربه‌لا بوومه هه‌ڵگری ئه‌شقی ڕاستی مه‌نسووری حه‌للاج، پله‌ى
دۆستایه‌تی پیرسوڵتان. هاوڕێی ده‌نیز و ئیبراهیم و ماهیر بووم. جه‌نگاوه‌ری
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مه‌زلوم، خه‌یری، که‌مال و فه‌رهاد بووم. به‌مجۆره
دوانموونه‌ی ئه‌و که‌سانه بووم که له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا به هه‌زاران
که‌سی کرده یه‌ک و وشیاری کردنه‌وه. ئه‌م ئه‌ڤیندارانه‌ی مرۆڤایه‌تی
ته‌نیا دۆزی به‌رخودان و شه‌ڕیان نه‌بوو، به‌ڵکو داواکاری ئاشتییان هه‌بوو
که ده‌رفه‌تی به‌دیهێنانیان نه‌بوو. ئه‌م به‌رگرینامه‌یه هی من نه‌بوو
به‌ڵکو به‌رگرینامه‌ی ئه‌وانه سه‌باره‌ت به ئاشتی که ئه‌م لایه‌نه‌ی
به ناته‌واوی مابۆوه. خواستم ئه‌م که‌م و کوڕیه نه‌هێڵم. باوه‌ڕده‌که‌م
که به‌شێوه‌یه‌کی راست پێناسه‌ی مرۆڤایه‌تی، مێژوو، سه‌رده‌م، چه‌وساندنه‌وه،
زۆرداری، به‌رخودان، ئازادی و ئاشتی کراوه. رێگایه‌ک بۆ مێژووی گه‌لان
کراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها باش ده‌زانم ئه‌وکاره‌ی ئه‌نجاممداوه سه‌رۆکایه‌تی
نییه، خاوێنکرنه‌وه‌ی پیسی و قڕێژی ئه‌و که‌سانه‌یه به‌هه‌زاران ساڵه
ده‌رده‌که‌ون و بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن. قڕێژی مێژوو خاوێن ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌که‌م که کێ به‌ناوی چی و به‌چ واتایه‌ک پیسی کردووه.
هیچ کاتێک چاوم له پله‌و پایه‌ی ده‌وڵه‌ت، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکێتی ژنێکی
ساویلکه نه‌بوو که به‌هه‌ر شتێک رازی بێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان
ژن و پیاو و نه‌ته‌وه بکه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکی مه‌یلی هه‌یه هه‌ڤاڵێتیم
له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه دانا. له‌وانه‌یه هیچ کاتێک به خه‌یاڵی
هه‌ڤاڵانمدا نه‌هاتووه که من له‌نێو ره‌وشێکی وه‌هادا ببینن. جارێکی
دیکه ڕاستیه‌کانم بۆ روونکردنه‌وه. ئه‌گه‌ر رازی بن و به‌ڕاستی ببینن،
ئه‌وا تراژیدیای من گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هێزه بۆیان. ئه‌گه‌ر تاوه‌کو
ئێستا زۆر به مه‌زنی کاربکه‌ن به‌ڵام نه‌توانن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست
بێنن، که‌واته له‌نێو ره‌وشی خۆ خه‌ڵه‌تاندن دان. ده‌ڵێم باده‌ستی
لێبه‌ربده‌ن.
له به‌شی کۆتایی به‌رگرینامه‌که‌م دا ناسنامه‌ی خۆم زیاتر روونده‌که‌مه‌وه.
له‌م به‌شه‌دا هه‌ندێ له هه‌ڵوه‌سته‌کانم به‌رامبه‌ر پیلانگێڕی و چه‌واشه‌کاریه‌کانی
هاوشێوه‌ی ئه‌مه دیار ده‌که‌م. مه‌سه‌له ئه‌وه نییه که به قاره‌مانێتی
بمرم. ژماره‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتووی قاره‌مانان به هێزێکی بێ سنوور سه‌رکه‌وتووانه
ئه‌م رۆڵه‌یان پێکهێنا. ئه‌وه‌ی ناته‌واوه ئه‌نجامدانی پێناسه‌یه‌کی
به‌هێزی ژیانێکی شایسته به‌م قاره‌مانانه و کۆسپکردن و داخستنی هه‌موو
ئه‌و رێگا و پردانه‌ی که زۆردار و ساخته‌کاره‌کان ده‌خوازن بۆ به‌خراپی
به‌کارهێنانی میراسه‌که‌یان بیگرنه به‌ر. وه‌کو پێویستیه‌کی پابه‌ندبوون
به‌سه‌رۆکایه‌تی هێشتا به‌رده‌وامی به‌م ئه‌رکه ده‌ده‌م.
ڕاسته که ده‌ڵێن سه‌رۆکایه‌تی هونه‌رێکه؛ ناتوانرێ بگووترێ من به‌باشی
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م هونه‌ره‌م کرد. به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام که به‌گشتی
و بۆ کوردانیش تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی که‌سایه‌تی و ده‌زگاکه‌م تاڕاده‌یه‌ک
شیکرده‌وه. له‌وانه‌یه ساخته‌کار و زاڵمه‌کانم نه‌ڕووخاندبێت. به‌ڵام
به‌شداری و رۆڵێکی گرنگم له‌خستنی ده‌مامکه‌کانیاندا هه‌بوو. کاتێک
گووتم قرێژه‌کانیانم پاککرده‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
که تێده‌گه‌ن روونمکرده‌وه که ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌ژێر ده‌مامکی خودا
حه‌شارداوه تاده‌گاته جۆری دیماگۆژه زانستیه‌کان چین و چ ماڵێکن. به‌تایبه‌تیش
له که‌سایه‌تی خۆمدا له‌میانه‌ی داننان به‌راستی و پلیشاندنه‌وه‌ی
پیاوێتی ئه‌وه‌م روونکرده‌وه که بۆچی سه‌رۆکایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌کاته‌وه و ئه‌و پیاوێتییه‌ی خۆی له‌سه‌ر پشتی ژنان و
چه‌وساوه‌کانبه پیاو نیشانده‌دات واتای چییه. هه‌وڵمدا ئه‌وه
نیشانبده‌م که ئه‌و ده‌زگایه‌ی سه‌ره‌تا رۆڵی خوداوه‌ندێکی ته‌واوی به‌خۆیدا،
دوایش رۆڵی نیو خوداوه‌ندێکی بینی نموونه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ت
بووه و ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی رۆڵی سه‌رۆکایه‌تی گه‌ل بکرێت، سه‌ره‌تا
پێویست ده‌کات ئه‌م ناسنامه دێوه‌زمه شیبکرێته‌وه و بڕووخێنرێ، به‌ڵام
به‌مجۆره شێوازی نوێی سه‌رۆکایه‌تی ته‌نیا وه‌کو کۆردیناسیۆنی گشتی
کاروباری گه‌ل واتادار ده‌بێت. هه‌وڵمدا پێشکه‌وتنه تیۆریه‌کانی له‌م
لایه‌نه‌وه به‌ده‌ستمهێناوه له‌ڕاستینه‌ی گه‌لی کورددا پراکتیزه‌ی
بکه‌م.
سه‌رباری ته‌واوی هاوکاری و یارمه‌تیه‌کانم، کاتێک بینیم له‌په‌یڕه‌وکردنی
شێوازێکی نیو ئاغایه‌تی به‌ولاوه شتێکی دیکه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
رێکخستن پێشکه‌ش ناکه‌ن، وه‌کو ناچاریه‌ک به‌رامبه‌ر ناولێنان و سیسته‌می
له‌جۆری "رێبه‌ر" و "سه‌رۆک" به‌ڕێز بووم، ئه‌مه داخوازی گه‌ل و ئه‌و
که‌سانه بوو که خۆیان له‌پێناویدا به‌خت ده‌کرد. نه‌مده‌متوانی بێ
رێزی بکه‌م. به‌و راده‌یه‌ی توانیم ئه‌نجامی بده‌م تا ده‌رکه‌وتنی ئه‌و
که‌سانه‌ی له‌هه‌موو بوار و گۆڕه‌پانه‌کاندا تواناکاریان هه‌یه، له
رۆڵی "سه‌رۆکایه‌تی گشتی" رام نه‌کرد. له‌ڕاستیدا ئه‌مه بارێک بوو
تێگه‌یشتنی زه‌حمه‌ت بوو. بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی مێژوویی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی
و سه‌ربازی له‌ئارادا بوو. هه‌رهه‌موو گۆڕه‌پانه‌کان پێویستیان به‌وه
بوو بۆیان ببمه وه‌ڵام. به‌بێ ئه‌وه‌ی شیکردنه‌وه‌ی تیۆری ئه‌م ئه‌رکه
پشتگوێ بخه‌م، که ته‌نانه‌ت زه‌حمه‌ته رۆژێکیش به‌رگه‌ی بگیردرێت و
پێویستی به تواناکاریه‌کی به‌رفراوان هه‌یه، له‌بواری پراکتیکیشدا له‌ڕێگای
نیشاندانی شێواز و خێرایی پێویست خواستم ببمه وه‌ڵام. خۆم ڕێساکه و
شێوازی پراکتیزه‌کردنم هه‌ڵده‌بژارد. چونکه له‌م لایه‌نه‌وه هیچ شتێک
له ئارادا نه‌بوو که بۆ سه‌پاندنی ڕێسا ببێته نموونه. له ڕۆیشتن
به دارستانێکی وه‌حشی ده‌چوو. دارستان پڕ له‌دڕنده بوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی
ئه‌مه ده‌زانرا، وه‌کو پێویستیه‌کی رێز لێگرتن له‌گه‌ل و باوه‌ڕهێنه‌کان،
دووره‌په‌رێز نه‌مام له‌وه‌ی کاروانێکی وه‌کو گلگامێش بگرمه به‌ر. له‌دارستاندا
گلگامێش ڕێبه‌رایه‌تی گه‌لی تێکشکاند و رێگای رێبه‌ره ــ پادشاکانی ده‌کرده‌وه.
هه‌رچی من بووم ده‌مخواست پادشاکانی دارستان تێکبشکێنم و مافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
بده‌مه‌وه ئه‌و گه‌له‌ی که به هه‌زارویه‌ک فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی و
سته‌مکاریه‌وه ئه‌و مافه‌ی له‌ده‌ست ده‌رهێنرا بوو. به‌دوای ئه‌وه‌دا
وێڵ بووم که رێگا بۆ رێبه‌ره‌کانی گه‌ل بکه‌مه‌وه. له‌کاتێکدا
گلگامێش له رێگای ئه‌و ژنه‌ی له‌پله‌ی خوداوه‌ندێتی بۆ سۆزانی داخراوه
به کرێگیراوه‌که‌ی خۆی ڕاو ده‌کات، دیسان من پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌نجامده‌ده‌م.
هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و ژنه‌ی خراوه‌ته نێو ره‌وشێکی زۆر خراپتر له سۆزانی
بیکه‌م به خوداوه‌ند، به‌مجۆره‌ش پیاو، واتا جارێکی دیکه ئه‌نکیدۆ
بکه‌مه رێبه‌رێکی وشیاری گه‌له‌که‌ی. خوداوه‌ندێتی ژن له‌میانه‌ی گه‌وهه‌ره
هه‌ره پته‌و و یه‌کسانیخواز و ئازادیخوازی ده‌زگای رێبه‌رایه‌تی گه‌ل،
ده‌یتوانی پیاو په‌روه‌رده بکات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌نکیدۆیانه‌ی
وادیارن که زۆر پابه‌ندن به بێ وره‌ییه‌کی مه‌زن و یاخیبوونێکی بابه‌تی
وه‌ڵامیان دایه‌وه. خۆیان له‌گێلی و نه‌زانی دا. به‌رامبه‌ر به ته‌واوی
ئه‌و هاوار و بانگه‌وازیانه‌ی کردم ده‌یانگووت "نه‌مبیست، نه‌مدیت،
نازانم". نه‌ک خوداوه‌نده ژن، به‌ڵکو سۆزانیه‌کی تایبه‌ت یاخود
گشتییان ده‌خواست. لێره‌شدا شه‌ڕێکی مه‌زنم به‌رامبه‌ر ڕاستینه‌ی رێبه‌رایه‌تی
پیاوسالاری کرد که وه‌کو دامه‌زراو به‌هایه‌کی مه‌زنی هه‌یه و له‌بواری
کرداریش دا به‌هاکه‌ی که‌م نییه.
ئه‌وانه‌ی پێنج هه‌زار ساڵه هه‌موو گۆشه‌یه‌کی دارستانی جیهانیان
گرتووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وروپاییه زاناکان، به‌هیچ جۆرێک منیان نزیک
به‌خۆیان نه‌بینی، تۆڕه ته‌نکه‌کانی خۆیان بۆ ده‌ستگیرکردنی من ده‌کرده‌وه..
شتێکی ئه‌وتۆ نه‌بوو بتوانرێ ئه‌نجامبدرێ. راکردن یاخود خۆکوشتن زیاتر
له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بوو. ئه‌وه‌ی ده‌متوانی ئه‌نجامی بده‌م تاوه‌کو
دواهه‌ناسه‌ی خۆم ئازادی دڵم بپارێزم. له‌میانه‌ی ئه‌و دڵۆپانه‌ی
واتابه‌خشین که پێشیده‌خه‌م به‌ڕێزێکی مه‌زنه‌وه به‌رده‌وامی به
ژیان بده‌م. ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌ک قوربانیه‌که‌ی خۆیان هاوێشته نێو
ئاڕانا که حه‌وت به‌رد به نیرۆنه‌کان دا ده‌ده‌ن، له‌نێو جۆش و خرۆشی
ده‌رخوارددانی ئه‌و شێره‌ی به‌خۆیان به‌خێویان کرد، به‌دڵخۆشیه‌وه وه‌کو
چه‌ند دیمه‌نێکی رابواردن و سه‌یرکردن، له‌نێو هاواره به‌ترسه‌کانی به‌رامبه‌ر
ده‌یانخواست چاره‌نووسه‌که ببینن. گوایه مه‌سیحین و ته‌نانه‌ت ئه‌رسۆدۆکسین!
به‌ڵام هه‌روه‌کو چۆن خۆیان زۆر پێشتر نووسیویانه، ئه‌وان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی
رۆما بوون که هه‌زاران جار سه‌رله‌نوێ عیسایان له‌خاچدا. ئه‌م
کولتووره‌ی له‌خاچدان له بۆهێڵه (جینات) کانیاندا هه‌بوو. ده‌رککردنم
به‌وه زه‌حمه‌ت نه‌بوو. عیسا له‌ئێمه بوو، دراوسێی ده‌رگا به ده‌رگامان
بوو. به‌شه‌ره‌ف و شانازیه‌وه خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن لێی پێویستی دراوسێتی
بوو. به‌هه‌زاران کێو‌ماڵی له‌خاچدان و ده‌رخوارددانی شێر له‌سه‌ر ئه‌و
و شوێنکه‌وته‌کانی ئه‌نجامدران. دوا قوربانی من بووم. هه‌م به‌رخودانی
شکۆمه‌ندانه‌ی خێڵایه‌تی باپیرانمان که پابه‌ندی گه‌وهه‌ری مرۆڤایه‌تییه،
هه‌م دابونه‌ریتی ئاشتی پێغه‌مبه‌ری باپیره‌مان حه‌زره‌تی ئیبراهیم و
حه‌زره‌تی عیسا، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر له‌مندا ده‌بوو به‌یه‌ک. مه‌زنبوونێکی
خودایی ناچاری بوو. خوداوه‌ندم شیکرده‌وه و، رامگه‌یاند که کێیه. به‌ڵام
به‌رامبه‌ر پیرۆزی خودایی گه‌لان، ژنان و مناڵان و ئه‌و به‌ساڵاچووه‌ی
له‌نێو زه‌حمه‌تیدایه به‌ڕێز بووم. له‌نێو تایبه‌تمه‌ندێتیه پیرۆزه‌کانی
ئه‌وان و مه‌زنایه‌تی خوداوه‌نددا بووم. له‌ڕاستیدا ئه‌م مه‌زنبوونه
له‌نێو پیرۆزیه مه‌زنه‌که‌ی گه‌لدا به‌س بوو. مردن له‌نێو ئه‌و شێوه
و هه‌لومه‌رجه‌ی تێیدا بووم، ده‌بوو به‌ناوی شکۆمه‌ندیه‌کی زۆر مه‌زنتر.
ئیتر ئه‌م راستیه نه‌ک ترس، به‌ڵکو رۆژ به‌دوای رۆژ بژاری ره‌سه‌نی
ئاشتی مرۆڤایه‌تی خوڵقاند. ئه‌گه‌ر شه‌ڕوقڕکردن بسه‌پێنن، ئه‌وا تا
دوایی به به‌رخودانێکی ئاشتیخوازانه و شه‌ڕی به‌رگری ره‌وا؛ ئه‌گه‌ر
داخوازیشیان هه‌بێ ئه‌وا هێزی ئه‌وه‌م هه‌یه له‌میانه‌ی دادوه‌ر و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ترینئاشتی
وه‌ڵامبده‌مه‌وه. درێژه‌پێده‌ری مه‌وه. درێژه‌پێده‌ری رێبازی قاره‌مانه‌کانی به‌رخودان و
ئاشتی بووم؛ وه‌کو پێویستیه‌کی وه‌سیه‌ته‌کان له‌رێگای به‌رگرینامه بۆ
ته‌واوی جیهان راگه‌یه‌نرا. مردن هه‌رچۆنێک دێت بابێت کۆتاییه‌که‌ی ئه‌م
راستییه بوو که مرۆڤایه‌تی و گه‌لانمان سه‌رده‌که‌ون.
|