په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٤\٢٠١٥

ئەو پڕۆژە دەستوورەی هێشتا هەر هێلکەیەکی دەڵەمەیە

دەیانەوێ پیسی بکەن و هیچ هەڵنەهێنی!!!

 

 

 

هەرچەندە زۆربەی هەرە زۆری بەند و خاڵ و بڕگەکانی دەستوور و یاسایەکان لە تێکڕای جیهان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتدارەکان و زەنگینەکان داڕێژدرانە و لە رێی توندتوتیژییەکانی دەسەڵاتەوە وەسەر خەڵکی هەژار و بێ دەسەڵات دادەسەپەندرێن، لێ ئەو تاکڕەویی و زۆردارییەی دەرهەق وە پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان کرایە و دەکرێ نە  داگیرکەرانی کوردستان توانیتیان هێندە وە ئاسانیی دەرهەق وە خەڵکی کوردستان ئەنجامی بدەن.. نە دینی پاشدامای ئیسلام و دینەکانی دیکە توانیتیان هێندە وە ئاسانیی دەرهەق وە ئازادیی دەربڕین ئەنجامی بدەن.. نە نێرسالارە ژنکوژەکانی کورد توانیتیان هێندە وە ئاسانیی دەرهەق وە ژنانی کوردستان ئەنجامی بدەن، ئاخەر ئەوە ٢٣ ساڵە کەسەکی پاشداما و خێڵەکیی و نیمچە دیکتاتۆرەکی وەک بارازانی - کە وە شەڕی نێوخۆ دەست وەخوونە و لە گەندەڵیی نوقم بووە و بەشی شێری لە سەرکوتکردن و پاکتاوکردن و  پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکان وەبەردەکەوی - سەرۆکە.. بێجگە لە جاری یەکەم دوو جاری دیکە لە رێی ژێرپێنانی (یاسای سەرۆکایەتی)یە دیکتاتۆرییەکەی خۆیان و رێکەوتنە ستراتیژییە کۆمیدییەکەیان کردیانەوە سەرۆک! ئێستاش کە تێیان گیرایە دەیانەوێ وە پەلەپڕووزێ وە پێی خواستە تاکڕەوییەکانی بارزانی و بنەماڵەکەی دەستکاریی پڕۆژەی دەستوور بکەن و چارەنووسی کوردستان و دەستوورەکەی وە گەمەی سیاسەتبازان و مافیایەکانی نێو دەسەڵات بسپێرن!!!

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک